باهه‌موومان یه‌ك ده‌س بین
ئا/سیف الله قاره‌مان
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م بریتیه له برایه‌تی ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌كێشه‌كانی نێو موسڵمانان وبه‌تایبه‌تی تر موسڵمانانی كوردستان كه تیدا له‌به‌ر هه‌ندی هوَكار جا هوَكاره‌كه مادی بی یان مەعنەوی كه‌بوَته هوَی ئه‌وه‌ی موسڵمانان دابه‌شبن به‌سه‌ر چه ند تاقم وگروپێكا كه هه‌ریه‌كه یان خوَی به تاقمی سه‌رفرازان ده زانێ وه هه ركه‌سێك له سه‌ر منهجی ئه و یاخود حزبه‌كه‌ی نه‌بێ ئه‌وا لای ئه م ره‌ت ئه كرێته‌وه ،ئه‌گه‌رته‌ماشای دینه‌كانی تر بكه‌ین بونموونه یه‌هوود (جوله‌كه) ده‌بینین كاتیك كه‌سێكی یه‌هوودی ئازارده‌درێت له‌ولاَتێك له‌ولاَتانی جیهان ده‌بینین كه‌سانێك دێنه جواب له‌سه‌ری كه نه له‌ڕه‌نگی ئه‌ون و نه‌دانشتوی یه‌ك ولاَتن هوَكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه له‌ناوخوَیاندا یه‌گرتون وپابه‌ندن به‌دینه‌كه‌ی خوَیانه وه پابه‌ندن به‌په‌یره‌وه‌كه‌ی خوَیانه‌وه‌ن ، جا كه‌ئێمه خاوه‌نی راست ترین په‌یامین كه ئیسلامه ، كه‌له‌م ئیسلامه دا زوور زیاتر له‌دینه‌كانی تر باس له‌برایه‌تی ویه‌ك ریزی موسڵمانان كراوه به‌لاَم ئێمه به‌هوَی جه‌ند ده‌سێكی ده‌ره‌كییه‌وه وامان لێهاتوه له‌به‌ر پێدانی برێك له‌مادیی دنیای چاوی خوَمان دابخه‌ین له‌به‌رامبه‌ر به ناهه‌قی یه‌ك كه‌به‌برایه‌كی كوردی موسڵمان یان موسڵمامنێك بێ جیاوازی ره‌گه‌ز ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وگروپه له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌وان نین كه‌چی ئه‌گه‌ر سه‌یری قورئانی پیروَزو سونه‌ته‌كانی سه‌روه‌رمان بكه‌ین ده‌بینین له‌جه‌ندان ئایه‌ت وه‌جه ندان فه‌رمووده هه ن له‌سه‌ر برایه‌تی نێوان موسڵمانان ، یه‌ك له‌وئایه‌تانه‌ی خودای گه‌وره باسی برایه‌تی تیداكردووه ده‌فه‌رمووی(إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْوَه‌ٌ فَأَصْلِحُوا بَیْنَ أَخَوَیْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ڵعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الحجرات (49) واته: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئه‌ی ئیمان داران من ئێوه‌م كردووه‌به‌برا جائه‌گه‌ر نێوان دووان له‌موسڵمانان تێك چو ئه‌وائیوه ئاشتیان بكه‌نه‌وه وه‌توقوای خوابكه‌ن باخوی گوره ره‌حمتان پێبكات ، جائگه‌ر خوای گه‌وره ئێمه‌ی كردبێ به‌برا بوَبهێڵین كه‌لێن بكه‌وێته نێوانمان هه‌روه‌ها سه‌روه‌رمان كاتێك هیجره‌تی كرد بوَشاری مه‌دیینه یه‌كه‌م كار كه ئه‌نجامی دا له دوای دروست كردنی مزگه‌وت برایه‌تی خسته نێوان هه‌ردوو هوَزی ئه‌وس و خه‌زره‌ج كه جه‌ندان ساڵه شه‌رله‌نێوانیاداهه‌بوو هه‌روه ها برایه تی خسته نێوان ئه هاوه‌لاَنه‌ی كه كوَچییان كردبوو بوَشاری مه‌دیینه ماڵ‌و سامانییان به‌جێشتبو له‌شاری مه‌ككه‌و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان كرد له پێشه‌وامان وهاوه‌لاَنی به‌ماڵ وسامانیان خسته خزمه‌تی ئیسلام كه هه بو له نێوانیدا ماڵه‌كه‌ی خوَی ده‌كربه‌دووبه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ برایه‌كی كه كوَچی كردبوو بوَ مه‌دیین ئه‌مه‌ش هوَكاری ئه‌وه‌یه باش تێگه‌شتنه له برایه تی نیوانیانه ، هه روه‌ها ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فه‌رمووده‌كانی سه‌روه‌رمان بكه‌ین له‌باره‌ی براییه‌تی كه‌ده فه‌رمووێ :( ڵا یُۆْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّی یُحِبَّ لِأَخِیهِ مَا یُحِبُّ لِنَفْسِهِ) واته : باوه‌ڕی ئه‌وكه‌سه ته‌واو نابێ (كامل نابێ )كه ئه‌وه‌ی بۆخۆت پێت خۆشه بۆبراموسڵمانه‌كه‌ت پێت خۆش نه‌بێ هه‌روه‌ها شێخ صالح الفوزان له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده یه ده‌فه‌رمووێ ئه‌وه‌ی بۆخویی پێی خوشبێ بۆبراموسڵمانه‌كه‌ی پێی خۆش نه‌بێ ئه‌وا باوه‌رێكی ناته‌واوی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران هه‌موویان یه‌ك نه‌فس و یه‌ك جه‌سته‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌وجه‌سته‌یه ئازاری هه بێ ئه‌وا هه‌موولاشه‌ئازاری ده‌بێ وه‌ئه‌گه‌ر به‌شێك له وجه‌سته‌یه تەندروستبێت هه‌موولاشه تەندروست دەبێت، هه‌روه‌ها سه‌روه‌رمان له فه‌رمووده‌یه‌ك دا ده‌فه‌رمووی نموونه‌ی موسڵمان وه‌ك یه‌ك لاشه‌وایه ئه‌گه‌رهاتو به‌شێك له ولاشه‌یه ئازاری هه‌بوو ئه‌وا هه‌موولاشه ئازاری ده‌بێ به‌لام به‌داخه‌وه ئێسته وانییه ده‌بینین هه‌رموسڵمانه ئاماده‌یه بوَ سه‌رخستنی خوَی یان بۆبه‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی خوَی ئاماده‌یه چاڵ بوَ برای موسڵمانی هه‌ڵكه‌نێ جائه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك یه‌ك لاشه‌بین ویه‌ك ده‌س بین وه‌ك قه‌لاَیه‌كی پوَلاَینمان لێدێ ئه‌وكات دوژمنانی ئیسلام تونای سه‌ركه‌وتنیان نابێ به‌سه‌ر ئه‌م قه‌لاییه وه‌توانای له‌ت له‌ت كردنی موسڵمانان یان نابی توانی ئه‌وه‌یان نابێ واله موسڵمانان بكه‌ن لەکاروگوفتاردا دژایەتی یەکتربکەن .
هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك موسڵمان جه‌ن حه‌قێكمان له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر به‌برای موسلمان كه ئه‌ویش سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رمووێ : (حَقُّ الْمُسْلِمِ عَڵی الْمُسْلِمِ خَمْسٌ : رَدُّ السَّڵامِ وَعِێادَه‌ُ الْمَڕیض وَاتِّبَاعُ الْجَنَائِزِ وَإِجَابَة الدَّعْوَة وَتَشْمِیتُ الْعَاطسِ) واته مافی باوڕدارله‌سه‌ر باوه‌ڕدار پێنجه (جوابدانه‌وه‌ی سه‌لام ) كاتێك باوه‌ردارێك سه‌لامی لێكردی وه‌ك خوَی جوابی بده‌یته‌وه (كاتێك نه‌خوَش كه‌وت سه‌ردانی بكه‌ی )وه (كاتێك ده‌عوه‌تی كردی بۆخواردنێك به‌ده‌م ده‌عوه‌ته‌كه‌یه‌وه‌بچی) وه ( كاتێك كه‌مرد به‌شوێن جه‌نازه‌كه‌ی بكه‌وی تا گوَرستان ) وه (كاتێك پژمی دوعای خێری بوَبكه‌ی ) هه‌روه ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ئه‌م به‌شه‌شی بوَزیاد كراوه كه (كاتێك داوای ئاموژگاری لێكردی ئامۆژگاری بكه)
ئه‌مانه‌و چه‌ندان فه‌رمووده‌و ئایه‌ت كه‌تەنها له‌سه‌ربریایه‌تی هاتوه به‌لاَم ئێمه گوێی خوَمان لێ كه‌ڕ كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌رنه‌مان بیستبێت وایه، داواكارم له هه‌مووموسڵمانان باهه‌موومان یه‌ك ده‌س بین، ئێمه هه‌ریه‌كه‌مان یه‌ك په‌نجه‌ین به‌كوَبونوه‌مان بێ جیاوازی فكره چونكه ئیمه به هه‌موومان ده‌بینه ئیسلامیكی ته‌واو، دبینه‌ده‌ستێك كه كه‌س نه‌توانی بیشكێنێ زه‌ره‌ری پێ بگه‌یه‌نن ...
له‌كوَتای دا دواكارم خوای گه‌وره برایه‌تی و یه‌كریزی بخاته‌نێوان موسڵمانان ، ئه‌م كورته بابه‌ته بكاته تێشوی گوَرم بیته‌هوَی لێخوَش بونم له قیامه‌ت وه هه‌رهه‌ڵه‌یەك له‌م كورته بابه‌ته دا هه‌بی هه‌ڵه‌ی منه نه‌ك هه‌ڵه‌بێ له‌ئیسلام ......والله اعلی واعلم
به‌روار: 23/12/2013
بینین: 1723
|