تۆش ده‌توانی ئارام گربی
ئا/سیف الله قاره‌مان
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ لێره‌داباسی بكه‌م ئارامگرتنه هه‌روه‌هاچوَن ده‌توانی ببیته كه‌سێكی ئارامگر هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن خوداوه‌یه به‌ویستی خوَی ئه‌ی به‌خشێبه‌به نده‌كانی به‌ڵام ئێمه دێن پێوانه‌ی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ووته‌كانی خودای گه‌وره‌و فه‌رمووده‌كانی سه‌روه‌رمان بۆئه‌وه‌ی ببینه كه‌سێكی ئارامگر هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك موسڵمان ده‌بێ ڕازی بین به‌هه‌ر قه‌ده‌رێك كه له‌لایه‌ن خوداوه هاتبێ ، دیاره ئارامگرتن له‌سه‌ر ناره‌حه‌تی جاهه‌رناره‌حه‌تیه‌ك بێت زوورگرانه‌و قورسه له‌سه‌ر به‌نده‌كان به‌ڵام دروست كه‌رمان پاداشتی داناوه بوَ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئارامده گرن له سه‌ر ناره‌حه‌تیه‌كان پاداشته‌كه‌شی دیاری كردوه بوَمان هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له‌فه‌زل ووگه‌وره‌ی وبه‌خشنده‌ی خوداییه كه‌ئه‌وه‌نده به‌ڕه‌حم و به‌به زییه به‌رامبه ر به به نده‌كانی له‌دونیا بی جیاوازی ئایین ،
به شێوه‌یه‌كی گشنی ئارامگرتن واته : زاڵ بوونه به‌سه‌ر نه‌فسێك كه‌بێ ئارامه جائه‌وبێ ئارامییه به‌هۆی له‌ده‌س دانی كه‌سێكه‌وه‌یه یان دوركه‌وتنه‌وه‌یه لێی وه‌یان توڕه‌بونێك به‌هۆی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان ناڕازی بوون به‌رامبه‌ر به‌ڕووداوێك كه‌هاتبێته‌پێش بۆئه‌و كه‌سه ، هه‌ڵبه‌ت ئارامگرتن یه‌كێكه له‌پیشه‌ی پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی به‌تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی سه‌روه‌رمان بكه‌ین ده‌بینین پڕیه‌تی كۆمه‌ڵێك مه‌وقیف كه ئه‌گه‌ر ئێمه بو ینایه نه‌مان ئه‌توانی ئارام بگرین له‌سه‌ری وبه‌رگه‌ی ئه ناڕه‌حه‌تیانه‌مان نه‌ده‌گرت هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بۆ فێركردنی ئێمه‌یه له‌سه‌ر ئارامگرتن هه‌روه‌ها خودای گه‌وره‌ش مه‌دحی ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه‌ئارام گرن له‌سه‌ر ناره‌حه‌تیكان وه‌ك ده‌فه‌رمووێ : ( وَالصَّابِڕینَ فِی الْبَأْسَا‌و والچَّرَّا‌و وَحِینَ الْبَأْسِ أُوڵـئِكَ الَّژِینَ صَدَقُوا وَأُوڵـئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ) سوره البقره 177 واته ئه‌وانه‌ی ئارمگرن له‌كاتی نه‌بونی و راوه‌ستاون به‌رامبه‌ر به‌دوژمن ئائه‌وانه‌نه راستگۆكان وه‌ئائه‌مانه‌ش له ئه‌هلی ته‌قوان ، وه‌هه‌ركه‌سێك خودای گه‌وره‌به‌ئارامگر وه‌سفی بكات ئه‌وا له‌پاداشتی ئه‌وئارامگرتنه‌ی ده یخاته‌به‌هه‌شتی نه‌براوه هه‌روه‌ها خودای گه‌وره له‌ئایه‌تێكی تردا بۆمان روونده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رمی : (اصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُولُو الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ)ئه‌ی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ئارامگربن وه‌ك چوَن پێغه‌مبه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان (اولوالعزم) ئه‌وانیش پێنج پێغه‌مبه‌رن (موسی ،عیسی ،نوح ،ابراهیم ،محمد)ئارامیان گرتوه له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیكانیان پاش ئارامگرتن له‌سه‌ر ناره‌حه‌تیه‌كان خودای گه‌وره دڵخوَشی كرن وسه‌ری خستن هه‌روه ها خودای گه‌وره له‌ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمێ: (فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْرًا) واته بێگومان به‌دوای هه‌مووناره‌حه‌تیكا دلخۆشی دێت هه‌روه‌ها خودای گه‌وره دووباره به‌دوای ئه‌م ئایه‌ته‌دا ته‌ئكیدی ده‌كاته‌وه ده فه‌رمێ : (إِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْرًا) له‌زمانی عه‌ره‌بی دا حرفی (إن) بۆتاكیده خوای گه‌وره دووباره‌ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه‌به‌دوای هه‌مووناره‌حه‌تیكا دلخۆشی دێنێت ده‌بێته‌هۆی نه‌جات بون له‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی كه‌هاتوَته‌پێش
هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌بتوانیین كاتێك ناڕه‌حه‌تیه‌ك هاته‌پێش ئارامبگرین له‌سه‌ری ئه‌ویش خۆشوبهاندن به‌پێغه‌مبه‌رانه‌وه چه‌نده‌ئارامگربون له‌سه‌ر ناره‌حه‌تیكان وه زۆریادكردنی خودا له‌كاتی ناره‌حه‌تیكان به‌رده‌وان بوون له‌سه‌ر یادكردنی خودا وه‌ك پێشه‌وامان له‌فه‌رمووده‌یه‌كا ده‌فه‌رمێ : ( مَنْ أَصَابَهُ هَمٌّ أَوْ غَمٌّ ، أَوْ سَقَمٌ، أَوْ شِدَّه‌ٌ،فَقَاڵ : اللَّهُ رَبِّی، ڵا شَڕیكَ ڵهُ، كَشَفَ ژَلِكَ عَنْهُ " ) واته هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ك یان بێتاقه‌تیه‌ك وه یان خه‌مووخه‌فه‌تێك هات به‌سه‌ریدا هات ته‌نها په‌نا به‌ری بۆلای په‌روه‌ردگاری كه(الله) یه به‌رده‌وام یادی بكات وه خودای گه‌وره‌ش له‌پاداشتی ئه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ی ئه‌وی له‌بیره له‌كاتی ناره‌حه‌تیكه خودای گه‌وره‌ش ئامگری ده‌كات و ناره‌حه‌تیكه‌ش له‌سه‌ری سووك ده‌كات یان هه‌ر ناره‌حه‌تیكه لاده‌بات له‌سه‌ری ، خودای گه‌وره چه‌ند پاداشتێكی دونیای داناوه بۆئه‌وكه‌سانی ئارمگرن له‌سه‌ر ناره‌حه‌تیه‌كان ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وناره‌حه‌تیه‌ی كه‌به‌سه‌ر دا هاتوه خودای گه‌وره دڵخۆشی ده‌كات نه‌جاتیده‌دات وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر ابراهیم ئارامیگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕێیان دایه ناو ئاگرێكی گه‌وره‌وه خودای گه‌وره‌ش له‌پاداشتی ئارامگرتنه‌كه‌ی ڕزگاری كردوو دلخۆشی كر ، وه یه‌كێكی تر له‌پاداشتانه‌ی خودای گه‌وره دای ناوه بۆبه‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه خودایگه‌وره له گه‌ل ئه‌وبه‌ندانه‌یه كه‌ئارامگرن له‌سه‌ر ناره‌حه‌تییه‌كی زۆر وه‌ك ده‌فه‌رمێ : (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا اسْتَعِینُوا بِالصَّبْڕ وَالصَّڵاه‌ِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِڕینَ) 153 البقره واته ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه په‌نابه‌رنه‌به‌ر ئارامگرانو خوَراگران وه په‌یوه‌ست بن به نوێژه‌كانتانه وه بێگوومان خودای گه‌وره‌ش له‌گه‌ل ئارامگرانه ، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌پاداشتانه‌ی خودای گه‌وره دای ناوه‌بۆبه‌نده‌كانی ئوه‌یه كه خه‌دای گه‌وره ئه‌وكه‌سانی خۆش ده‌وێ كه‌ئارامگرن وه‌هه‌ركه‌سێك خودای گه‌وره خۆشی بوێ ئه‌وا هه‌موو مه‌لائیكه‌و خه‌ڵكی سه‌ر ئه‌رز خۆشیان ده‌وێكه‌ده‌فه‌رمێ : ({وَاللَّهُ یُحِبُّ الصَّابِڕینَ) واته خودای گه‌وره ئارامگرانی خۆش ده‌وێ ، هه‌روه‌ها خودای گه‌وره پاداشتێكی داناوه كه‌له‌و دونیا بو ئه‌وكه‌سانه‌ی ئارامگرن وه‌پاداشته‌كی به‌ته‌واوه‌تی ده‌داته‌وه وه‌ك ده‌فه‌رمویێ : (وَڵنَجْزِێنَّ الَّژِینَ صَبَرُوا أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا ێعْمَلُونَ) واته سوێندبێت به‌خودا ئه‌وانی له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوودا ناره‌حه‌تییان هاتۆته‌پێش وئارامگروو خۆراگربوون ئه‌وا به‌چاكترین پاداشت و چاك ترله‌وه‌ی كردوویانه پاداشت ده‌دریێنه‌وه ........
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی من لێره‌داباسم كردوه‌ه كورته‌ی كورته‌یه‌ك بو له‌باسی ئارامگرتن داوام وایه له‌په‌روه‌ر دگارمان بمان كات به‌وكه‌سانی كه‌ئارامگرن له‌به‌رامبه‌ر ناره‌حه‌تیكان ی دونیا ببێته هۆی نه‌جات بوونمان له قیامه‌ت وه داواكارم خودای گه‌وره ئارامی ببه‌خشێت به‌وانه‌ی له ناره‌حه‌تیكان وه‌له‌سه‌ر یان لابه‌رێت ..
والله اعلی واعلم
به‌روار: 29/12/2013
بینین: 1700
|