خێزان
   تەمەنی شوكردنی دایكمان عائیشە
اكرام كريم

بسم الله الرحمن الرحيم

به‌شى يه‌كه‌م:

هەندێ‌ كەس لەبەر نەزانین یان لەبەر نیازی خراپ باس لە تەمەنی شوكردنی دایكمان عائیشە ئەكەن و وەك تانەیەك باسی ئەكەن لەم ووتارە كورتەدا كە بە چەند جاریك دایئەبەزێنین و وەڵامێكی زانستی ئەو پرسە ئەدەینەوەو هەركەسێكیش روونكردنەوەیەك یان برسیاریك یان رەخنەیەكی هەیە سەرەرای دوعای خێر و سوپاس بە سنگیكی فراوانیشەوە لیی وەرئەكرین و موناقەشەی ئەكەین ان شا‌ءالله


هەندێ‌ كەس لەبەر نەزانین یان لەبەر نیازی خراپ باس لە تەمەنی شوكردنی دایكمان عائیشە ئەكەن و وەك تانەیەك باسی ئەكەن لەم ووتارە كورتەدا كە بە چەند جاریك دایئەبەزێنین و وەڵامێكی زانستی ئەو پرسە ئەدەینەوەو هەركەسێكیش روونكردنەوەیەك یان برسیاریك یان رەخنەیەكی هەیە سەرەرای دوعای خێر و سوپاس بە سنگیكی فراوانیشەوە لیی وەرئەكرین و موناقەشەی ئەكەین ان شا‌ءالله


سەبارەت بە زەواجی دایكمان عائیشە(رەزای خوای لێبێت) ئایا لە نۆ ساڵاندا بووە یان لە هەڤدە ساڵاندا 

پێویستە سەرەتا چەند شتێك بڵێین:

كورتەیەكی ژیانی

ناوی تەواوی

ناوی عائیشەی كچی ئەبوبەكری صددیقە، خێزانی پێغەمبەرو دایكی ئیماندارانە، ناسراوترین خێزانەكانی پێغەمبەرە(صلی الله علیە والە وسلم)دوای دایكمان خەدیجە(رەزای خوای لێبێت)، پێش كۆچی پێغەمبەر(صلی الله علیە والە وسلم)بۆ مەدینە لەدایك بووە، بە دایكی ئیمانداران و ئوم عەبدوڵاو بە عائیشەش بانگیان كردووە، دایكی ناوی ئوم ڕوممان بووە، ئافرەتێكی دنیادیدەو خاوەن باوەڕ بووەو پێغەمبەر(صلی الله علیە والە وسلم)دەربارەی ئەفەرموێ:"من أحب أن ينظر إلي امرأة من الحور العين، فلينظر إلي أم رومان".

سەردەمی نەفامی

عائیشە چوار ساڵ پێش ئەوەی پێغەمبەر(صلی الله علیە والە وسلم)ببێتە پێغەمبەر لەدایك بووە، بەڵام هەركە فامی كردووەتەوە بینیوویەتی كە باوك و دایكی باسی دین ئەكەن و پێڕەوی لە دین ئەكەن وەك ئیمامی بوخاری و مسلم لە عوروەی كوڕی زوبەیرەو ئەویش عائیشەی خێزانی پێغەمبەرەوە(صلی الله علیە والە وسلم)ئەگێرَتەوە كە ئەڵێت: "لم أعقل أبوي إلا وهما يدينان الدين ولم يمر علينا يوم إلا يأتينا فيه رسول الله طرفي النهار بكرة وعشية ثم بدا لَابي بكر فابتني مسجدا بفنا‌و داره فكان يصلي فيه ويقرأ القريَ‌ن فيقف عليه نسا‌و المشركين و أبناؤهم يعجبون منه وينظرون إليه وكان أبو بكر رجلا بكا‌و لا يملك عينيه إذا قرأ القرءآن فأفزغ ذلك أشراف قريش من المشركين"
كە عەقڵم گرتووە باوك و دایكم گەردنگیربوون بە ئایینەوە(ئیسلامەوە)، رۆژێك نەڕۆیشتووە پێغەمبەر(صلی الله علیە والە وسلم)سەردانی نەكردبین بەیانی بووبێت یان ئێوارە بووبێت، پاشان ئەبوبەكر ئەوەی بۆ دەركەوت كە مزگەوتێكی دروستكرد لە حەوشەكەی خۆیداو نوێژی تێدا ئەكردو قورئانی تێدا ئەخوێندو ژن و مناڵی موشریكەكان ئەهاتن و هەڵوێستەیان ئەكرد لەلایداو زۆر سەرنجیانی ڕائەكێشاو سەیریان ئەكرد، ئەبوبەكریش پیاوێكی دڵناسك بوو زوو دڵی پڕئەبوو، چاوی ئاوی پێوەنەئەوەستا كە قورئانی ئەخوێند!ئەم شتەش سەردارەكانی قورەیشی ترساند(لەوەی كە ژن و مناڵەكانیان موسڵمان ببن بەو كارە).
به‌روار: 04/02/2014
بینین: 2180