خێزان
  ئایە پرۆسەی ھاوسەرگیری لەدەرەوەی خواستی دایک وباوک پرۆسەیەکی سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا؟
محمد حمید

گرێبەستی ھاوسەریەتی پیرۆزترین ومقەدەسترین گرێبەستە ھەر بۆیە ئەبێت دونیابینێکی قولی معریفیت  
ھەبێت بۆ خودی خوت بۆ خودی ئەم پرۆسەیە، ھۆشیارانەو ھەستیارانە بریاربدەیت بۆ ھەلبژاردنی ھاوسەرێک ئەبێت ئەم بنەمای ھەلبژاردنە دوربێت لەبنەمای سۆزو عەتف بەلکو ئەبێت بنەمای ئەقل بخەیتە خزمەتی پێک ھێنانی ئەم پرۆسەیە وە رەزامەندی خودی دایک وباوک رەچاو بکرێت لەپێک ھێنانی ئەم پرۆسەیە چونکە ئەگەر وات کرد پرۆسەیەکی سەرکەوتووی درێژخایەن دھێتەکایەوە کەدونیای خۆش بەختی بەروتا ئەکرێتەوە چونکە ئەگەر سەیری واقعی عملی ژیان بکەین ئەبینین زۆرینەی ئەو ئافرەتانەی لەدەرەوەی خواستی دایک وباوک پرۆسەی ھاوسەرگیری پێک ئەھێنن تۆشی لێک ترازانی ئەم پرۆسەیە ئەبن ئەم ئاخافتنانەی من ئەوە ناگەێنێت ئەقلی خۆت کوت و بەندی کلتوری کۆمەلگا  وە ملکەچی  سەرجەم رەفتارە تەرجومانکراوەکانی وە بیروبۆچونەکانی دایک وباوک بیت ھەر پیاوێک ھاتە داوات لەسەرداوای دایک وباوکت بلێیت  بەلێ  بەلکو من ئەلێم پێوستە لەکاتی بریاردان لەپرۆسەی ھاوسەرگیری خۆت خاوەنی بریاری خۆت بیت بەلام ئەبێت ئەوە بزانیت رەچاوی گوفتاری دایک وباوکت بیت وە قسەکانی ئەمانیش پربایەخ لەسەر پێک ھێنانی ئەم پرۆسەیە چونکە بۆداھاتووی تۆ باش نیە لەدەرەوەی خواستی دایک باوک شو بکەیت چونکە کێ زەمانەتی ئەوەت بۆئەکات کەتۆ شو بەپیاوێک ئەکەیت کەلە داھاتوودا مامەلەیەکی ئنسانانەو تەندروستانەت لەگەل ئەکات تۆ خاوەنی نیەتێکی پرلەمھرەبانی و سافیت بەلام لەوانیە پیاوەکەکەت بەم جۆرەیە بیرنەکاتەوە تەنیا مەبەستی پرکردنەوەی غەریزە جێنسیەکان بێت بۆیە پێوستە لەکاتی  بریاردان بۆ پێک ھینانی ئەم پرۆسەیە وچونت بۆدادگا رەزامەندی دایک وباوکت لەسەربێت چونکە ئەمە پالپشتیەکی چاکە بۆتۆ چونکە ژیان ھەزاران کۆسپ و تەگەرەی تیایا لەوانیە ئەگەرھاتوو  بەخواستی دایک وباوکت پرۆسەی ھاوسەرگیرت پێک ھێنا ئەمان ئەبنە شورەیەک بۆت ئەتوانی لەکاتی کێشەیە روویان تێ بکەیت بۆچارەسەرکردنی کێشەکەت بەلام ئەگەر ھاتوو لەدەرەوەی خۆاستی ئەوان بێت لەساتی کێشە ھێنانەوەیا ھەزارەھا پاساوت بۆئەھینەوە لایەنگرت ناکەن پێ دالدەدان ئەمنیتەوە جا لەکاتی پشت تیێ کردنی دایک وباوک لێت باگراوی ئەبێت بەکێشەی لەبن نەھاتوو دورنیە بەکارەساتی نەخوازراو کۆتای پێ بھێندرێت وە زەرەرمەندی یەکەم تۆی چونکە چەندەھا ئافرەت ئەبینین رۆژانە بەفرمێسکێکی حزینانە روو لەدادگا کان ئەکەن سکالای یاسای دژی ھاوسەرەکانیان بەرزئەکەوە دادو بێدادیتیان لەدەست پیاوەکانیان دوای گوبیست بوون دەرئەکەوێت کە ئافرەتەکە بەخۆشەویستی پرۆسەی ھاوسەرگیری لەگەل خۆشەویستەکەی پێک ھیناوە(پیاوەکەی ) بەبێ رەزامەندی دایک و باوکی لەگەل خۆشەویستەکەی لەدادگا پرۆسەی ھاوسەگیریان ئەنجام داوە ئینجا ئەبینین کاتێک سەردانی دادگا ئەکات زۆرینەی ھەرەزۆریان بەتەنیان دایک وباوکیان حاشایان لێ کردوون ھیچ سوکنیەکی نیە بۆی بچێت بۆیە ئەبینن توشی کیشەی نەخوازراو ئەبێت دواجار پیاوەکەی کەشێکی بۆ ئەسازێنێت کەخودی خۆی داوای لێک جیابونەوە بکات نمونەیەک بەزمانی ھێما:ئافرەتێک بەنێوی (ب ،س،ع) کاتێک پەیوەندی خۆشەوستی لەگەل پیاوێک ھەبوو بەناوی (ن ،ا، ق) وە دوای چەندین مانگ لەپەیوەندی خۆشەویستی ژێر بەژێری دواجار بریاریان دا پرۆسەی ھاوسەرگیری پێک بھێنن کاتێک پیاوەکە ھاتە داخوازی ئافرەتەکە باوکی رەتی کردەوە کەکچەکە خۆی بدات بە ئەو بەبیانوی ھەندێک پاساو  وە باوکی کچەکە بەکچەکەی وت ئەگەر بریاری ھاوسەری لەگەل ئەو پیاوە بدەیت من حاشات لێ ئەکەم بەلام کچەکە سوربوو لەسەر وتەکانی خۆی شوی کرد بە خۆشەویسەکەی دوای چەند مانگێک ژیانی ھاوسەریەتیان پربوو لە خۆشی کامەرانی بەلام دوای چەند مانگیکی تر ئەم ئافرەتە سکالای سزای وە کەسی لەیەکێک لەداگا کانی ھەرێم تۆمارکرد بەپاساوی ئەوەی پیاوەکەی لێ ئەیات و سوکایەتی پێ ئەکات دواجار دادگا بریاری دا بە توقیف کردنی پیاوەکەی بۆماوەی نزیک لە (١٠) رۆژ مایەوە لەبەندیخانە دواتر ناسیاوی پیاوەکە ئافرەتەکەیان رازی کرد تنازول لە پیاوەکەی بکات بەشێوەی عشائیری ئاشت بوونەوە وەلەسەر ئەسای ئەوەی ئافرەتەکەش بگەرێندرێتەوە مالی ھاوسەری کاتێک گەرایەوە مالی ھاوسەری دوای چەندین مانگی تر ھەمان لێدان سوکایەتی دووبارەبویەوە دواجار دیسانەوە سکالای بەرزکردەوە بەلام دایک وباوکی کچەکە لەھەموو قوناغەکانی سکالاکردن رەتیان کردەوە ھاوکاری کچەکەیان بکەن بە پاساوی ئەوەی کە خودی خۆی رەزامەندی ھەبووە لەسەر دەست نیشان کردنی ھاوسەرەکەی  بەبێ رەزامەندی ئەوان بووە بۆیە وتیان ئیمە بەھیچ شێوەیەک بەرپرسیاری ئەم کارە نائنسانانەی پیاوەکەی ھەلناگرین کیفی خۆیەتی چی ئەکات بابیکات لەلایەک دایک وباوک حاشایان لێ کرد لەلایەکی تر مامەلەی نائینسانانەی پیاوەکەی وە سەرەرای  ئەو ھەموو ئیش و ئازاروە سەردانی کردنی بۆ دادگا  دواجار لەناسیاوەکانی ئەم ئافرەتەم بیست خۆی سوتان دووە.
بۆیە لەکۆتای وتارەکەمە داواکارم لە ئافرەتە بەرێزەکان رەچاوی ئەم خالانە بکەن لە ساتی پێک ھێنانی پرۆسەی ھاوسەرگیری:....
١:ئەبێت لەکاتی ھەلبژاردنی ھاوسەریت دلنیابیت لە سلوکی ئەخلاقی ئەوەش بەوە ئەبێت پرسیار بکەیت
لە شوێنی کارکردنی ھاوسەریت یاخود کەسە نزیکەکانی یاخود موختاری گەرەک بۆ دلنیابوون لە سوابقی پێشینەی کەسەکە.
٢:بۆ کەسایەتی ئافرەت باش نیە لەکاتی پێک ھێنانی پرۆسەی ھاوسەرگیریا لەدەرەوەی خواستی دایک و باوک شوبکات لەکاتی کێشەیا ھیچ شونیکت نیە برۆیت بۆی وە ئەوکاتە زیاتر ئەکەویتە بەر ھەرەشەو سوکایەتی کردنی پیاوەکەت کاتیک ئەبینَیت دایک وباوکت حاشیان لێ کردوویت ھیچ پالپشتیەکت نیە بۆیە لەکۆتاییا داواکارم لەکاتی پرۆسەی ھاوسەگیریا رەچاوی ئامۆژگاریەکانم بکەن ٣: پێوست ئەکات پرۆسەی ھاوسەرگیری کورت نەکەیتەوە لە سێ چوار رۆژی پیادانی سۆزوخۆشەوستی خۆشەویستەکەت بۆت بەلکو پرۆسەی ھاوسەرگیری بریتیە لەھێنادی خۆشەویستەکی بەردەوام وھەمیشەی ٥:گونجانی پیشەی لەپرۆسەی ھاوسەرگیری:پێوستە لەکاتی بریاردان لەسەر پرۆسەی ھاوسەرگیری رەچاوی گونجانی پیشەی بکەیت چونکە گونجانی پیشەی کاردانەوەی ئەبێت دەبێتە ھۆی گۆرینی ژیانی تاک وەکاری گونجاو لەگەل ئاستی شارەزای و توانای ئەقلی وبەدەنی دەبێتە ھۆی بەرجەستە کردنی ئارامی ئاسودەی لەژیانتا لەگەل ھاوسەرەکەتا .٦: پێوستە لەکاتی پێک ھینانی پرۆسەی ھاوسەرگیری دا رەچاوی دەولەندی بیرو ھزرفرەوانی بکرێت نەوەک ئەساسی روخساری لەوانەیە روخسار رۆلێکی گرینگی ھەبێت بەلام لەوە گرینگتر مانەوەی پرۆسەی ھاوسەرگیریە دریژخایانەکەیە بەمانایەکی ترلەوانیە ھەندیک لەپیاوان روخسارێکی فریشتاویان ھەبیت بەلام ئەوە مانای ئەونیە کە ئەقلیان فرەوان ھەبێت.
به‌روار: 22/02/2014
بینین: 1604