ئارامكردنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌توڕه‌كه‌ت
مهاباد حسن
ئارامكردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌شه‌ق‌و تووڕه‌كان، هیچ مێردێك ته‌وا و بێ كه‌م‌و كوری نییه، كێشه‌كان سروشتین‌و هیچ هاوسه‌رگیرییه‌ك بالاَ نییه، كه‌واته خۆشحاڵ بن، تۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌گونجانه‌كاندا ژیان دروست بكه‌یت، كاتێك مێرده‌كه‌ت خۆش ده‌وێت چۆن پشانی ده‌ده‌یت؟ ئایا وه‌ك بوركان ده‌ته‌قیته‌وه یان هه‌سته‌كانتان له‌ده‌روونی خۆتدا ده‌هێڵیته‌وه؟
هه‌ندێك له‌هه‌نگاوه‌كان پێده‌چێت ترسناك‌و ناته‌ندروست بن، زۆرێك له‌ژنان توڕه‌ییان له‌ده‌روونی خۆیاندا ده‌هێلنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت، به‌لاَم له‌هه‌ندێك ساتدا چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی بێده‌نگییه‌وه، ڕه‌نگه ببێته‌هۆی توندكردنی ئه‌و توڕه‌ییه ته‌پۆڵكه‌یه‌ك بگۆڕێت بۆ كێوێك، بێده‌نگ بوون پێویستی به‌هێزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، هه‌ڵچوونی ده‌روونی هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هێزه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه، نرخی بێده‌نگی زۆر زیاده، پێش هه‌موو شتێك بێده‌نگی به‌ته‌واوی گفتوگۆ ده‌پچڕێنێت، دووه‌م پێویستی به‌هێزی جه‌سته‌ییه، ڕێگه مه‌ده‌ن تاڵی ژیان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر‌و ڕوو له‌زیادبوون بێت، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاگاتان له‌شه‌ڕه‌كانتان بێت، مه‌هێڵن تاڵیه‌كان بیركردنه‌وه‌و كاره‌كانی ئه‌مڕۆتان بخاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه وه‌كو ژه‌هر بێته ناو ژیانتانه‌وه، ناخۆشیه‌كان، روخسارتان بریندار ده‌كات، ئاگاداربن ته‌كنه‌لۆجیاو پێشكه‌وتنی جیهان ئێمه‌ی ڕاهێناوه به‌پێكه‌نینی ناچاری‌و فریوده‌رانه.
ژن‌و مێرد هه‌ردووكیان ده‌بێت هه‌ست به‌ئازادی بكه‌ن له‌ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی خۆیان، خۆتان ڕابێنن كه هه‌سته‌كانی خۆتان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو نه‌ك به‌كۆمه‌ڵ‌و گرنگتر له‌هه‌موویان ڕاستگۆییانه پیشانی یه‌كتر بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مێرده‌كانتاندا ململانێ مه‌كه‌ن، تۆ ده‌بێت كه‌سه توڕه‌كان به‌ئارامی‌و به‌نه‌رمی هێمن بكه‌یته‌وه، بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی توڕه‌بونت ده‌بێت:
فرمێسكه‌كانی خۆت كۆنترۆڵ بكه، خودا فرمێسكی به‌خشیوه به‌ئێمه ژنان، ئێمه زۆر هه‌ست ناسكترین له‌پیاوان، هه‌ست‌و سۆزمان له‌ناخۆشیه‌كاندا به‌فرمێسك نیشان ده‌ده‌ین، به‌لاَم نابێت به‌بێ هۆ فرمێسك بڕێژین، ڕه‌نگه گریانی بێ هۆ، پیاو به‌هێزتر بكات‌و وای لێبكات خۆیت لێ دوور بخاته‌وه، فرمێسكه‌كانی تۆ به‌نرخن.
هیچ پیاوێك چێژ وه‌رناگرێت له‌ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی‌دا، ئافره‌تان بۆ گه‌یشتن به‌خۆباوه‌ڕی له‌دڵه‌وه ده‌گرین‌و هه‌ست‌و سۆزی خۆیان به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌بڕن، گریان باشترین‌و ته‌ندروست ترین ڕێگه‌یه كه ده‌توانین هه‌م هه‌سته‌كانمان ده‌ربڕین‌و خۆشمان خاڵی بكه‌ینه‌وه‌و ببورین‌و له‌یاد بكه‌ین.
كاتێك مێرده‌كه‌ت له‌به‌ر بابه‌تی تر توڕه‌یه‌و تۆ ده‌ره‌نجێنێت، وه‌لاَمێكی گونجاو نوێ بۆ ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه ئاماده بكه‌و خۆتی بۆ ڕابهێنه، ئه‌مه‌تان له‌بیربێت: ((ڕێگه مه‌ده‌ن كه تووڕه‌یتان تاكو ئاوابوونی ڕۆژ به‌رده‌وام بێت)).
كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێره: پیش ئه‌وه‌ی قسه بكه‌یت، بیركه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی بابه‌ت‌و كێشه‌كانتان‌و له‌ڕوانگه‌یه‌كی گونجاوه‌وه ته‌ماشای بكه‌ن، توڕه‌بوون له‌لایه‌ن تۆوه ده‌توانێت هه‌ستی مێرده‌كانتان بریندار بكات‌و ڕێگری دروست بكات، یه‌كه‌م جار ئارام بن، پێش ئه‌وه‌ی قسه بكه‌یت بیر بكه‌ره‌وه، به‌لاَم زۆر بیرمه‌كه‌ره‌وه تاكو له‌دوایدا په‌شیمان نه‌بیته‌وه، ئاماده‌بن بۆ ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانتان.
له‌گه‌ڵ دانایی‌و خۆشه‌ویستیدا به‌ره‌و پێشه‌وه برۆن، بۆ هه‌موو كارێك كات ته‌رخان بكه، به‌په‌له له‌ده‌رگا به مێرده‌كانتان مه‌گه‌ن.
بۆ هه‌ر كارێك كاتێك تایبه‌ت بكه‌ن، هه‌وڵبده كێشه‌كانتان كاتێك چاره‌سه‌ریكه‌ن كه هه‌ردوكتان ئاماده‌یی هزری‌و جه‌سته‌یی تان تێدابێت، ئه‌گه‌رنا چانسی سه‌ركه‌وتنتان كه‌م ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكات، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ بكه‌یت بیر‌و هۆشی لای قسه‌كانی تۆ بێت، هه‌ر شتێك كاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه،چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان دوامه‌خه‌ن، چونكه دواخستنی ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی.
پێی بڵێ كه چه‌نده لاتان گرنگه‌و تا چ ڕادده‌یه‌ك بابه‌ته‌كه له‌دیدگای ئه‌وه‌وه ده‌بینی، له‌هه‌سته‌كانی تێبگه، دوایی له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵی بسه‌نگێنه كه بێ هیچ مه‌رجێك سه‌باره‌ت به‌و چ هه‌ستێكی هه‌یه؟
ئه‌وه‌ی له‌دڵتدایه به‌ڕێك‌و پێكی‌و ئاسانی بیڵێ: له‌ئه‌وینتاندا ڕاستگۆبن، ئه‌وه‌ی ئازارت ده‌دات به‌مێرده‌كه‌تی بڵێ، به‌لاَم كۆنترۆڵی خۆت له‌ده‌ست مه‌ده، شكسپیر ئاماژه‌ی به‌وه كردوه:
((ده‌نگی ناسك‌و ئارام شتێكه هه‌موو كاتێك له‌ده‌روونی ژندایه))، هه‌ست‌و سۆزی خۆتان به‌قسه‌كردن بخه‌نه‌ڕوو، له‌م كاته‌دا مێرده‌كه‌تان ئه‌وه‌ی له‌ده‌روونتاندایه ده‌یزانێت، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی تۆ ئه‌بێت تێگه‌یاندنی هه‌سته‌كانتان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌كانی تۆ بزانێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئازاردانی تۆ له‌خۆیدا ده‌یگۆڕێت. جه‌خت بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌سته‌كانتان نه‌ك له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان، له‌جیاتی دادوه‌ری ده‌رباره‌ی ئه‌و، به‌وتنی: ((من هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌م ڕێگه‌یه......)) ئه‌گه‌ر تۆ تۆمه‌تباری بكه‌یت، ئه‌ویش كرده‌وه‌كانی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، یان ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كه‌مته‌رخه‌مه به‌لاَم قبووڵی ناكات، ئه‌مه یاسای ژیانه.
ئه‌گه‌ر تۆ ده‌نگت به‌رزبكه‌یته‌وه، ئه‌ویش هه‌مان كار ده‌كات‌و ئه‌گه‌ر چركه‌یه‌ك كه‌م ته‌رخه‌مییه‌كانی دووباره بكه‌یته‌وه، له‌م كاته‌دا تۆ به‌هه‌میشه‌یی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گریت‌و تۆمه‌تباری ده‌كه‌یت، پێی بڵێ كه ده‌بێت چ شتێكی پڕ سۆز‌و موحییبه‌ت بڵێ‌و دوایی سوپاسی بكه بۆ گوێگرتنی له‌قسه‌كانت، هه‌لی بیركردنه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی پێ بده، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێت وتووه ئه‌گه‌ر فرسه‌تی نه‌ده‌یتێ توڕه‌ده‌بێت.
لێبودنت هه‌بێ‌و له‌بیربكه: گرنگ نییه تائێستا په‌رچه‌كرداری چی بووه، له‌قۆناغی كۆتایدا تۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ببه‌خشه‌و تاوانه‌كه‌ی له‌بیر بكه، لێبوردن‌و به‌خشین له‌ژیانی هاوسه‌ری‌دا بنه‌ڕه‌تی‌و سه‌ره‌كییه..
جی كاچسترن ووتی: ((لێبودن، واته لێبودن له‌شتێك كه‌شایانی لێخۆشبوو‌ن نییه، یان شتێك كه هیچ نرخێكی نییه‌و به‌لاَم دوای ئه‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت كه مێرده‌كه‌ت ته‌نیا كه‌م‌و كوورتی هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌یه)).
زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان مێشكێكی سه‌یریان هه‌یه، كه هیچ شتێك له‌بیر ناكه‌ن، لێبووردن واته چاوپۆشین، دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له‌پیس بوون، كاتێك لێی نابوریت، ڕه‌نگه ئه‌و به‌هۆی ترسی سروشتی‌و فشاری ده‌روونیه‌وه ئازار بچێژێت، لێبوردن‌و كینه‌و بیانوگرتن پێویستی به‌وزه‌یه‌كی فیزیایی زۆره.
خودا داوای لێ كردین كه ئه‌و بپه‌رستین‌و عیباده‌تی بكه‌ین، به‌نده‌ش ده‌ڵێت: ((خودایا له‌گوناهه‌كانمان خۆش به)) له‌كتێبه ئاسمانیه‌كاندا چه‌ندین جار ده‌رباره‌ی لێبووردن بابه‌ت باسكراوه.
ئاگاتان له‌هاوسه‌ره‌كانتان بێت: ئاماره‌كان پیشانیان داوه كه زۆرینه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ به‌یانیان رووده‌ده‌ن، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه نوسیوه: به‌یانیان پیاوان له‌ڕیگه‌ی ماڵ تا شوێنی كاره‌كه‌یان توڕه‌ن، چونكه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا شه‌ڕو ده‌مه قاڵێ ده‌كه‌ن‌و دوایی ماڵ به‌جێ ده‌هێڵن‌و توڕه‌ییه‌كه‌یان له‌كاتی لێخوڕیندا ده‌رده‌بڕن، بوونی كێشه له‌ماڵدا توانای دروست ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان لێ ده‌سه‌نێت، ناتوانن به‌ئاسان ی له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی‌و دله‌َڕاوكێكانیاندا خۆیان بگونجێنن، له‌بیرتان نه‌چێت كه ڕاو بۆچوونه‌كانی تۆ كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌كه‌شی خێزان‌و له‌سه‌ر ڕاو بۆچوونه‌كانی مێرده‌كه‌شت، هه‌روه‌ها بۆچوونی مێرده‌كه‌شتان دیاری ده‌كات.
تۆ ده‌بێت جڵه‌وه‌ی تووڕه‌بوونی خۆت بگریت‌و له‌یه‌كتر تێبگه‌ن وئاگاداری یه‌كتر بن، به‌و شێوه‌یه‌ی كه سه‌قفی خانو‌و ماڵ له‌باو باران ده‌پارێزێت، ئێوه‌ش ده‌بێت یه‌كتر بپارێزن له‌هه‌ر ئازارێكی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی.
ئاگاتان له‌هه‌سته‌كانی هاوسه‌ره‌كانتان بێت له‌ترس‌و ماندوویه‌تی دووری بخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ناڕه‌زاییه‌وه هاته‌وه ماڵ، ڕه‌نگه ماندوو بێت، ده‌توانیت مێشكی له‌سه‌ر قاڵیه‌كانی ئیش كردن به‌تاڵ بكه‌یته‌وه، گرنگی به‌ئه‌وله‌ویاته‌كانی بده، ڕه‌نگه ئه‌و ساته نه‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر تووڕه‌ییه‌كه‌یدا، تۆ له‌دیدی ئارام‌و هاوسه‌نگی خۆته‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه ده‌كه‌یت، ده‌توانیت یارمه‌تی بده‌یت ئه‌گه‌ر بته‌وێ چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌رڕێگه‌ی یه‌كه‌م گونجاو نه‌بوو ده‌توانیـت ڕێگه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێریت، ڕه‌نگه ئه‌م جاره ئه‌نجامی هه‌بێت.
به‌روار: 05/04/2014
بینین: 1918
|