ده‌ستورێكی نمونه‌یی بۆ خێزانه موسڵمانه‌كان :
اكرام كريم
• ئێمه خێزانێكی موسڵمانین، هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندبین به رێنماییه‌كانی ئایینه‌كه‌مانه‌وه‌و ئیسلام لای ئێمه‌وه كه‌لێنێكی تێنه‌بێت .
• خێزانه‌كه‌ی ئێمه هاوكارو هاریكاری یه‌كترن و پشتیوانی له‌یه‌كتری ئه‌كه‌ین، هه‌ر ناكۆكیه‌كیش رووبدات له‌ناوماندا هه‌موومان كارئه‌كه‌ین نه‌یهێڵین.
• خوێندنه‌وه‌ی قورئان و خه‌تمكردنی و یادكردنی خوا‌و شه‌ونوێژ له‌و كاره گرنگانه‌ن كه‌خێزانه‌كه‌ی ئێمه هه‌وڵئه‌ده‌ن به‌زیندووی بیهێڵنه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ماندا.
• پارێزگاریكردن له‌ده‌ستنوێژ ره‌وشتێكی گه‌وره‌یه‌و خواردنێكی به‌رده‌وامه بۆ رۆح، بۆیه هه‌وڵئه‌ده‌ین هه‌میشه ده‌ستمان به‌ده‌ستنوێژه‌وه بێت .
• نوێژی به‌یانی لای خێزانه‌كه‌ی ئێمه به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین خه‌وتنه‌كانمان وا رێكبخه‌ین كه ئه‌وه‌مان بۆ بپارێزێت .
• له‌سه‌رخۆیی و ده‌نگ به‌رزنه‌كردنه‌وه‌و خۆدوورگرتن له بێزاركردنی یه‌كتری ئه‌كه‌ینه سیمای خێزانه‌كه‌مان.
• هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوون نه‌بێت به هیچی تر رازی نابێت.
• هه‌موو كچ و كوڕێكی خێزانه‌كه‌ی ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ژووری خه‌وه‌كه‌ی جێبهێڵێت ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه جێگه‌كه‌ی خۆی كۆبكاته‌وه‌و رێكیبخات.
• هه‌موومان هه‌وڵئه‌ده‌ین كه زۆرترین سوود له‌كاته‌كانمان ببه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری یه‌كتری ئه‌كه‌ین.
• له‌ناو ماڵی ئێمه‌دا جێگه‌یه‌ك نیه بۆ قسه‌ی ناشیرین و ده‌سته‌واژه‌ی ناشه‌رعی.
• چاكه‌كردن به‌رانبه‌ر به‌ده‌رو جیرانه‌كانمان و به‌رگه‌گرتن له‌ژێر ئه‌ركه‌كانیاندا به‌عیباده‌ت ئه‌زانین و به‌وه‌سیله‌ی خۆنزیككردنه‌وه‌ی دائه‌نێین له په‌روه‌ردگار.
• پاكڕاگرتنی ماڵ و كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵ ئه‌ركی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه.
• كه ئه‌چینه‌ده‌ره‌وه‌و دێینه ماڵه‌وه پارێزگاری له ویرده‌كانمان ئه‌كه‌ین و به سه‌لامكردنه‌وه ئه‌چینه ژووره‌وه .
• هه‌وڵئه‌ده‌ین كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دانیشتنێكی خێزانیمان هه‌بێت بۆ باسكردنی كاروباری خێزانه‌كه.
• غه‌یبه‌تی كه‌س ناكه‌ین و به‌خێر نه‌بێت باسی كاروباری هیچ كه‌س و هیچ ماڵێك ناكه‌ین.
• هه‌موو كه‌سێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ماندا هه‌وڵئه‌دات كه هه‌میشه خێزانه‌كه‌مان دڵخۆشبكات به موفاجه‌ئه‌یه‌ك یان مژده‌یه‌ك.
• هه‌میشه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌مان له‌پێش چاوه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان به‌ئه‌بوده‌ردائی صه‌حابی فه‌رمووه كه‌دیاره ئه‌وه بۆ ئێمه‌شه، پێی فه‌رموو:(.كيف أنت يا عويمر إذاقيل لك يوم القيامة: أعلمت أم جهلت؟ فإن قلت: علمت، قيل لك: فماذا عملتفيما علمت؟ وإن قلت: جهلت، قيل لك: فما كان عذرك فيما جهلت؟ ألا تعلمت!)
• هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌م ده‌ستووره له هه‌موو شوێنێكی ماڵه‌كه‌ماندا هه‌ڵواسین تا له‌به‌رچاومان بێت به هه‌میشه‌یی و بیرماننه‌چێته‌وه.
به‌روار: 16/04/2014
بینین: 1625
|