پەروەردەی دەرون
  فیتنە و دڵەکان
لقمان امین


قال حذيفة بن اليمان رضى الله عنه: قال رسول الله صلى الله تعالى عليه وآله وسلم:
"تُعْرَضُ الْفِتَنُ عَلَى القُلُوبِ كَعَرْضِ الْحَصِيرِ عُودًا عُودًا. فَأَىُّ قَلْبٍ أُشرِبَهَا نُكِتَتْ فِيه نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ، وَأَىُّ قَلْبٍ أَنْكَرَهَا نُكِتَتْ فِيهِ نُكْتَةٌ بَيْضاءُ، حَتَّى تَعُودَ الْقُلُوبُ عَلَى قَلْبَيْنِ: قَلْبٍ أَسْوَد مُرْبَادًا كالكُوزِ مُجَخِّيًا. لا يَعْرِفُ مَعْروفاً وَلا يُنْكِرُ مُنْكَراً، إِلا مَا أُشْرِبَ مِنْ هَوَاهُ، وَقَلْبٍ أَبْيَض لا تَضُرُّهُ فِتْنَةٌ مَا دَامَتِ السَّماواتُ وَالأرْضُ".
رواه مســـلم

فیتنە وەکو لەم فەرمودەیەدا باسی لێوەکردوە بەوێنەی حەسیر هێناویەتیەوە کە حەسیر تاڵ تاڵ چنراوەو بەقامیش یان بەزەل یەك بەدوای یەکدادێت، لێردا دەفەرموێت هەردڵێك لەیەك فیتنە بخواتەوە خاڵێکی ڕەشی بەسەردادێت و تیادا ڕەش دەبێتەوە هەروەکو اسفنج کاتێك ئاو هەڵدەمژێت، هەرچەندە لە فیتنە هەڵمژێت ئەوەندە دڵی ڕەش دەبێتەوەو مت دەبێت و شل وخاودەبێتەوە ئەوەش مانای ( کالکوز مجخیا ) واتا تەپ وشل وخاو، هەرکاتێك فیتنە دڵی داگیرکردو هێزی لەبەربڕی توشی دوو ئافاتی گەورەدەبێتەوە :
یەکەمیان : وایلێدەکات کە چاکە بەخراپ بزانێت وخراپە بەچاکە، سوننەت بەبیدعەت و بیدعەت بەسوننەت پێوەرەکانی لێدەگۆڕێت و بە پێچەوانەوە شتەکان لەیەك دەداتەوە .
دووەمیان :هەواونەفسی خۆی دەکات بە حاکم وبەسەر ئەوەی کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم هێناویەتی شوێنکەوتەی هەواونەفسی خۆی دەبێت .
دڵێکیتر کە بە نوری ئیمان ڕۆشن بۆتەوە، هەرکاتێك فیتنەیەك بەرەوڕوی هات خۆی لێلادەدات و نایکات بەخۆراکی خۆی ئەوکات بەردەوام نوری دڵی زیاتردەبێت .
فیتنەش بەمانایەکی گشتی باسکراوە بێگومان هەموو فیتنەیەك دەگرێتەوە، لەوانەش: فیتنەی هەواوئارەزو، گومانەکان، لەڕێدەرچون و گومڕایی، تاوانەکان، بیدعە، زوڵم وزۆرکردن، نەزانین و جەهل، گەندەڵی مەعنەوی و ئیداری ومادی، بەوشێوەیە زانست وبیروباوەڕ پوچ دەکات و دەیگەنێنێت .
هاوەڵەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دڵەکانیان کردوە بەچواربەشەوە یاخود بەچوارجۆردڵ باسیانکردوە، لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە دەڵێت: [ الْقلُوبُ أَرْبَعَةٌ: قَلْبٌ أَجْرَدُ، فِيهِ سِرَاجٌ يُزْهِرُ، فَذَلِكَ قَلْبُ المُؤْمِنِ، وَقَلْبٌ أَغْلفُ، فَذلِكَ قَلْبُ الكَافِرِ، وَقَلْبٌ مَنْكُوسٌ، فَذلِكَ قَلْبُ المُنافِقِ، عَرَفَ ثمَّ أَنْكَرَ، وَأبْصَرَ ثُمَّ عَمِىَ، وَقَلْبُ تَمُدُّهُ مَادَّتَانِ: مَادَّةُ إِيمَانٍ، وَمَادَّةُ نِفَاقٍ، وَهُوَ لما غَلَبَ عَلَيْهِ مِنْهُمَا ] .دڵێکی ڕووت، ڕوناکیەکی تیادایە و دەگەشێتەوە ئەوە دڵی ئیماندارە، دڵێکی پێچراوەو داپۆشراو، ئەوە دڵی کافرە، دڵێکی تەپیوو مت ئەوە دڵی دووڕوەکانە، هەقی پێگەیشتوەو پاشان ئینکاری هەقی کردوە، بینیویەتی وپاشان کوێربوە لەئاستیدا، دڵێکیش دوو شتی تیادایە : یەکەمیان ئیمانەو ئەویتریان نیفاق وکوفرە، ئەودڵەش هەرکامیان بەسەریدا زاڵبوو زیاتربوو ئەودڵە بۆ ئەو مادەیەیە و ئەو شتەی تیادا جێگادەبێتەوە .
دڵی کافر وەکو خوای گەورە دەفەرموێت : { وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ }  [البقرة: 88].
هەروەها دەربارەیان دەفەرموێت : { وَإذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ حِجاباً مَسْتُورًا وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِى آذَانِهِمْ وَقْراً }] الإسراء: 45-46].
دەربارەی دڵی دووڕوەکان دەفەرموێت : { فمَا لَكُمْ فِى المُنَافِقينَ فِئَتَيْنِ وَاللهُ أَرْكَسَهُمْ بِمَا كَسَبُوا }
] النساء: 88].
بێگومان دڵ بۆیە ناونراوە ( قلب ) بەزمانی عەربی مانای گۆڕان و دیواودیودێت، هەربۆیە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم فەرمویەتی : (يا مقلب القلوب! ثبت قلبي على دينك، فقالت أم سلمة : يا رسول الله! أو إن القلوب لتتقلب؟! فقال المصطفى: يا أم سلمة ! ما من قلب من قلوب بني آدم إلا وهو بين أصبعين من أصابع الرحمن جل وعلا، إن شاء الله أقامه، وإن شاء الله أزاغه) والحديث رواه أحمد في مسنده، وهو حديث صحيح
خوایەگیان، ئەی ئەوەی کە دڵەکان لەنێوان دوو پەنجەی تۆدایە، دڵم لەسەردینەکەت ڕابگرەو ، دایکی سەلمە خێزانی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئایە دڵەکان دەگۆڕێن ؟ پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم فەرموی، دایکی سەلمە ! هەرچی دڵ هەیە لە نێوان دوو پەنجەی خوادایە ئەگەر خوای گەورە ویستیبێت دایدەمەزرێنێت و ئەگەر ویستیبێت لەڕی لای دەدات .
لەکۆتایدا داوا لەخوای تاك وتەنها دەکەین کە دڵەکانمان ڕابگرێت لەسەر ئیمان، انە ولي ذلك والقادر علیە .

به‌روار: 08/05/2014
بینین: 2343