پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و بزاڤی تێفكرین
كاوه هاوڕاز
سه‌ره‌تا پێم وایه هه‌موان له‌گه‌ڵم كۆكن گه‌ر بڵێم ئه‌مڕۆ له‌زوربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان به‌گشتی و لایه‌نی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیشماندا به‌تایبه‌تی, ئاتاجمان به‌پڕۆسه‌ی (ڕێنیسانسێكی نوێ‌ی هه‌مه‌گیر) هه‌یه كه یه‌كه‌م جار له (بۆته‌ی تیۆری ) و له ( بزاڤی تێفكرینێكی قووڵه‌وه) ده‌ست پێ ده‌كات و، له (زه‌مینه‌ی كرداری وجێبه‌جێكاریشیی)دا پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م مه‌نهه‌جه باو‌و به‌ناو هاوچه‌رخه‌كانیشه‌وه، ئه‌نجام ده‌دات.
ده‌كرێت سه‌ره‌تا له‌یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه زه‌واج (هاوسه‌رگیری)یه‌و ,كه‌به‌زمانی خه‌ڵكی عه‌وام( كچ به‌شوودان )و،( ژن بۆ كوڕهێنانه) ده‌ست پێ بكه‌ین و پێ هه‌ڵگرین.
له‌م نێوه‌نده‌شدا چه‌ندین ده‌روازه‌ی پرسیار واڵاكه‌ین..وه‌ك:
بۆچی زه‌واجی به‌ناو هاوچه‌رخمان زۆرترین شكستی له‌ڕٍێژه‌كانیدا تووش بووه؟!
بۆچی له‌شاره‌گه‌وره‌كاندا كه گوایه سه‌نته‌رو مه‌ڵبه‌ندی پێشكه‌وتن و ڕووناكبیریین... زۆرترین ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ره تازه به‌یه‌ك گه‌یشتووه‌كان تۆمارده‌كرێت؟
بۆچی پڕۆسه‌كانی زه‌واج زۆرترین ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ره لاوه‌كانی به دوادا دێت كه هه‌ندێك ساڵ پتره له ڕێژه‌ی ته‌ڵاقی نێوان هاوسه‌ره كۆنه‌كان یان هه‌ندێك جار پتره له‌رێژه‌ی گرێ به‌سته‌كانی ماره بڕین و هاوسه‌رگیریی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵا به‌ره‌نجام و ئاماروداتای دادگاكان و لیستی ده‌ره‌نجامه ئازاربه‌خشه‌كانی نێو هه‌گبه‌ی پارێزه‌ری به‌ئه‌زموونه‌كانیش؟!!.
(سه‌ره‌تا/ له‌ده‌لاقه‌ی ڕووناكبیری تاكه‌كانه‌وه)...
بێگومان میكانیزمی جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری و بزاڤی ڕۆشنبیری و به‌تایبه‌تیش وجودی ڕۆشنبیرییه‌كی گشتی له‌سه‌ر ژیان و له‌بواره‌كانی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و ژیانناسی دا‌و ته‌نانه‌ت ده‌رباره‌ی ناسینی ماف و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێتیی خێزان، هێجگار كه‌مه‌ویان زۆر به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لێره‌دا پرسیارێك له‌هزری هه‌ندێك مرۆڤی ئاسایی دا سه‌رهه‌ڵده‌دات,, كه به‌ڕای خۆیان داخۆ ڕووناكبیری له‌نێوه‌ندی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا چی ده‌گه‌یه‌نێت له كاتێكدا چه‌ندین ساڵه خێزان و ماڵا و منداڵمان هه‌ر ئاوا هێناوه‌و وه‌ك ده‌شڵێن گوایه هیچ كه‌موكووڕییمان نه‌بووه..؟! بۆ وه‌ڵامی ده‌یان پرسیاری له‌م شێوه‌یه كه‌له‌چه‌ندین تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه ده‌بیسرێت, ده‌شێت بڵێین :
_ (ڕووناكبیریی) حاڵه‌تێكی ڕۆشن كه‌ره‌وه‌ی كه‌لێنه تاریكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگایه كه‌ڕۆژانه به‌بێ هه‌ڵوێسته‌كردن له‌سه‌ریان پیاده‌ی ده‌كه‌ین ...
_ ( ڕوناكبیری ) و بزاڤی ڕۆشنگه‌رییش له‌خێزان و له‌كۆمه‌ڵگادا واته ده‌رچووون له‌و بازنه‌و خولگه ته‌سكانه‌ی كه‌هه‌میشه خۆمان تێدا قه‌تیس كردوون......
_ ( ڕووناكبیریی )وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی تری مرۆیی واتای شۆڕش و به‌ره‌نگاری و كوده‌تا به‌سه‌ر تاریكاییه‌كانی سیسته‌می جه‌هاله‌ت دا ده‌گه‌یه‌نێت...
ئه‌مڕۆش سوڕی ژیان له‌منداڵی و نه‌وجه‌وانی و هه‌رزه‌كاری وته‌مه‌نه‌كانی پێگه‌یشتن و كامڵ بوون و پیربوون و به‌دواشیان دا مردن به‌سه‌ر هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ماندا دێت، ئه‌وه‌ی من له‌م ڕێڕه‌وه‌دا ده‌مه‌وێت زیاتر تیشكی بخه‌مه سه‌ر ,( پڕۆسه‌و كرداری هاوسه‌رگیری یه)...هاوسه‌رگیریش له‌ساده‌ترین پێناسه‌ی دا به‌مانای {یه‌كگرتن و به‌یه‌ك گه‌یشتن و ڕێككه‌وتنی دوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ(كوڕ‌و كچ)یان (پیاوو ژن) له‌سه‌ر پێكهێنانی خانه‌ی پیرۆزی هاوسه‌ری به‌پێی ئه‌و حوكمه توند‌و تۆڵا و پیرۆزانه‌ی كه‌له‌شه‌رعی ئیسلام دا هاتووه}.
ئه‌و ده‌قه هه‌ره دیار‌و زانراوانه‌ی كه‌له‌قورئان و سوننه‌ت دا ده‌رباره‌ی زه‌واج هاتوون، هه‌میشه زۆربه‌ی مامۆستا‌و زانا ڕۆشنفكره‌كانمان له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كانی گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیری و شه‌كراوخواردنه‌وه‌و داخوازیه‌كانی كچان دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و به‌جوانی ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه.....
به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌حاڵه‌تی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كراون و من لێره‌دا ناچمه ناو درێژه‌و شیكاری ئه‌و ده‌قانه‌وه.... به‌ڵام به‌گشتی له‌م نووسینه‌دا چه‌ند ڕێنموونی و ڕاسپارده‌یه‌كم بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زو كه‌س و كاره به‌ڕێزه‌كانیشیان هه‌یه....
یه‌كه‌م: چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی گرنگ بۆ كه‌س و كاروخانه‌واده‌ی كوڕان ( زاوا‌و ماڵی زاوا ): -
1. هه‌ركاتێك هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ڕاسته‌قینه‌یه بكرێت كه‌زه‌مینه‌و هه‌لو مه‌رجی زه‌واج بۆ كوڕه‌كانمان هاتۆته پێش, پێویسته به‌جیدیی بیر له‌هاوسه‌ری شیاو‌و هاوتاو هاوشانیان بكه‌ینه‌وه، له‌مه‌شدا هه‌ر ته‌نیا جوانیی كچه‌كه‌و ناوبانگی هۆزو عه‌شره‌ت و پله‌ی پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی و داراییان به‌هێند نه‌گرین....به‌ڵكو ڕادده‌ی پابه‌ندیی دینداریی كچه‌كه وڕێز‌و شكۆ‌و پله‌ی به‌رزی كه‌سایه‌تی و ناوبانگی چاكه‌خوازیی خێزان و عه‌شیره‌تیان به‌هێند بگیرێت.
2. زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ تێگه‌یشتنی كوڕان له‌چه‌مكی هاوسه‌رگیری و له‌زانستی ماف و ئه‌ركه‌كانی خێزانداریی بۆ سازبكرێت و، وه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌دا گوتمان ڕۆشنبیری یه‌كی گشتیی له‌سه‌ر( ژیانی هاوسه‌ری و خزمایه‌تی )و ( زانینی مافه‌كانی هاوسه‌ر)ی پێ بدرێت و له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام دا مه‌شقی كارایی و شیاندنی بۆ چوونه نێو خێزان و ژیانی هاوسه‌رییه‌وه پێ بكرێت.
3. دیاره ده‌بێت پێشتر دایك و باوك سوودیان له‌ئه‌زموونی له‌مێژینه‌ی خۆیان و كه‌سانی دی وه‌رگرتبێت و هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتیانه‌ش كه‌پێشتر به‌سه‌رخۆیاندا هاتووه له‌به‌رچاوبگرن و تاده‌توانن نه‌هێڵن ئه‌و هه‌ڵه و كه‌م و كووڕییانه‌ی خۆیان و ته‌نانه‌ت حاڵه‌ته ئازاربه‌خشه‌كانی ڕابردووی خۆشیان به‌سه‌ر كوڕان و خێزانه تازه‌كانیاندا دووباره ببنه‌وه.
4. ڕاسپارده‌شم بۆ كوڕان و تازه زاوا جوان و به‌ڕێزه‌كان ئه‌وه‌یه هه‌میشه و ڕۆژ به‌ڕۆژ خۆیان زیاتر ڕۆشنبیركه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌رك و مافه‌كانی هاوسه‌رو خێزان و منداڵ و له‌سه‌ر حاڵه‌ته ناله‌بارو سلبی یه‌كانیش خۆیان ڕاگرن و پشوو درێژ‌و به‌ئارام بن.
5. پێًویسته زاواتازه‌كان و پیاوانی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه باش بزانن كه‌شایسته‌ترین كه‌س بۆ ڕێزلێ گرتن و سۆز پێ به‌خشین و لێبوردن و خزمه‌تكردن ته‌نها هاوسه‌ره‌كانیانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی زۆرترین كاتی ئاسووده‌یی و ئارامی ناو خێزاندا، له‌م ئاقاره‌شدا پێویسته له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رییاندا پتر له‌شه‌ش مانگ تا ساڵێك له‌سه‌ر هه‌ندێ خوو نه‌ریتی هاوسه‌رانیان ئارام بگرن و، له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه‌به‌دڵی ئه‌وان نی یه ,هه‌ڵنه‌ده‌نێ وخێرا قسه‌نه‌كه‌ن، به‌ڵكوده‌بێت هه‌ست و نه‌ستی خێزانه‌كه‌ی ڕاگرێت.
6. له‌حاڵه‌ته‌كانی هۆكاری ,یان پێویستبوونی تووڕه‌بوون و په‌ست بوون و ده‌مارگرژی دا، ئه‌و قسانه‌ی كه‌كت و پڕ بۆت دێن، ده‌ریان نه‌بڕیت و دان به‌خۆتا بگریت تاكو كاتێكی تر كه هاوسه‌ره‌كه‌شت له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و حه‌سانه‌وه‌دا بێت.. دڵنیابه هاوسه‌رت ڕێز له‌م هه‌ڵوێسته‌ت ده‌گرێت و هه‌میشه له‌به‌رچاوی ده‌بێت و شانازی به‌هه‌ڵوێسته شیاو‌و مه‌ردانه‌كانی تۆوه ده‌كات... دیاره چه‌ندین ڕێنمایی تر بۆ هه‌ریه‌كه له‌كه‌س وكاری كوڕان و بۆ خودی كوڕانیش هه‌یه وه‌ك(ڕێزگرتنی به‌رده‌وام و زیاتری كه‌س و كاری یه‌كدی) و (نرخاندنی هه‌وڵ و خزمه‌تی كه‌س و كاری هاوسه‌رت ته‌نانه‌ت گه‌ر كه‌میش بێت)..هه‌روه‌ها (نابێت له‌لای هاوسه‌رت به شێوه‌یه‌كی خراپ باسی براو خوشك و كه‌س و كاری ئه‌و بكه‌یت ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌ریتی خراپیشیان له‌ژیانی خۆیاندا هه‌بێت , به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ستایشی كه‌س و كاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه) .ئیدی ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ڕێزی ته‌واو له‌كه‌س و كاری تۆ ده‌گرێت... خۆ ئه‌گه‌ر بتوانیت له‌هه‌ندێ ئه‌رك و كاروباری ناو ماڵیش دا یارمه‌تی شیاوی بده‌یت ئه‌وا هێنده‌ی تر باڵانسی خۆشه‌ویستی نێوانتان زیاد ده‌بێت.
7-جگه له چه‌ندین ڕێنمایی گرنگی دیكه بۆ زاوابه‌ڕێزه‌كان وه‌ك : (خه‌رج كردنی دارایی به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا)و(خۆبه‌دوورگرتن له ره‌زیلی وچاوچنۆكی) و (زانینی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانتان)و (به‌كارهێنانیان بۆ بواره‌كانی ژیان به‌هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژی یه‌كتری)كه ڕێزوخۆشه‌ویستی زیاتر ده‌كات.
دووه‌م: چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی گرنگ بۆ كه‌س وكاری بووك و خانمی تازه‌ی ماڵا :
1. خانمی به‌ڕێز..پێویسته سه‌ره‌تا بزانیت كه (زه‌واج و هاوسه‌رگیریی) چ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و قودسیه‌تێكی گه‌وره‌شی هه‌یه؟! پێویسته بزانیت كه‌ژیانی هاوسه‌ریی(كۆمپانیایه‌كی شه‌راكه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی)یه‌و ئاتاجی به‌هاوكاری و سه‌رپه‌رشتی كه‌س وكاری هه‌ردوولا هه‌یه تاكو هێدی هێدی ده‌كه‌ونه سه‌ر پێی خۆتان و سه‌وداو ئاڵوێری له‌بازاڕی كۆمه‌ڵگادا ده‌كه‌ن، (ژیانی هاوسه‌ری) شه‌ریكایه‌تی و به‌شداری (مساهمه)ی دوو قۆڵیی دوو كه‌سه ,كه (كوڕ‌و كچ)یان (پیاوو ژن)ه‌و له‌سه‌ربناغه‌ی (هۆگربوون و یه‌كتر ویستن و خۆشه‌ویستی) یه‌كدییان هه‌ڵبژاردووه... ئیدی زه‌واج مه‌یدانێك نی یه بۆ ڕق و كینه و به‌ربه‌ره‌كانی و دۆزینه‌وه‌ی عه‌یب و خه‌وشی یه‌كدی... به‌ڵكو بۆ جێگیر كردنی ئه‌و سۆز‌و میهره‌بانیه‌یه كه خودای په‌روه‌ردگار ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌و، فه‌رموویه‌تی :- [ۆمِنْ ێ‌ێاتِهِ أَنْ خَڵقَ ڵكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْۆاجًا لِتَسْكُنُوا إِڵیْهَا ۆجَعَڵ بَیْنَكُمْ مَۆدَّه‌ً ۆرَحْمَه‌ً ,إِنَّ فِی ژَلِكَ ڵێ‌ێاتٍ لِقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ] {الروم/21}.
2. خانمی به‌ڕێز...تۆ له‌مه‌ولا له‌خانه‌یه‌كی تازه‌دایت، دوورله‌خانه‌ی جارانی ماڵه باوك... ده‌بێت نهێنی یه‌كانی ئه‌م ماڵه تازه‌یه‌ت وه‌ك چاوانت بپارێزیت... هیچ نهێنی یه‌ك بۆ هاوڕێیان و خزمان و ته‌نانه‌ت دایك و باوك و خوشك و براكانیشت باس مه‌كه، چونكه به‌ناڕه‌وا هاوسۆزییت بۆ ده‌رده‌بڕن و ته‌ده‌خولی ناله‌بار ده‌كه‌نه ژیانه تازه‌كه‌ت...گه‌ر هه‌ر ئاسته‌نگ و ورده ناكۆكیه‌كیشت له‌گه‌ڵا هاوسه‌رتا هه‌بوو، به‌ڕێگای سۆز‌و خۆشه‌ویستی وچڕكردنه‌وه‌ی نازو ئه‌وین چاره‌سه‌ری بكه‌ن، دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كێشه ورد‌و بچووكانه‌ی كه ناوبه‌ناوله‌سه‌ر شتی لابه‌لا دێنه سه‌ر ڕێگاتان... بۆیه كێشه بچووكه‌كان گه‌وره مه‌كه.. پیاو به‌وه ڕقی هه‌ڵده‌ستێت كه ئه‌و كێشه بچووكانه گه‌وره بكه‌یت و پاشان بیان گه‌یه‌نیته ماڵی باوكت یان ته‌نانه‌ت ماڵه خه‌زوورانیشت، یان به‌ناڕه‌وا ئاڵۆزیان كه‌یت و زۆر له‌سه‌ریان بڕۆیت...
3. وه‌ك به‌پیاو (زاوا)مان گوت كه‌ده‌بێت ماوه‌ی شه‌ش مانگ تاساڵێكیش له‌سه‌ر هه‌ندێ خوونه‌ریتی تایبه‌تیی ژنه‌كه‌ی ئارام بگرێت، پێویسته بووكه‌كه‌ش بۆ ئه‌م ماوه دیاری كراوه‌ی سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رییان واته( بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ تاساڵێكیش) له‌سه‌ر هه‌ندێك خوونه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تیی پیاوه‌كه ئارام بگرێت و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك خێرا بیر‌و بۆچوونێك ده‌رنه‌بڕێت چونكه هه‌ریه‌كه‌تان هه‌ڵگری چه‌ندعاده‌ت وخوو نه‌ریتێكی تایبه‌ت به‌خۆتانن...ده‌رك كردن به‌م ڕاستیه‌ش مانای وایه هه‌ر دوولاتان پێویستتان به‌ئارام گرتنی ته‌واوه تاكو ورده ورده له‌میزاج و ته‌بیعه‌تی یه‌كدی شاره‌زاده‌بن...ئیدی هه‌وڵا ده‌ده‌ن بۆ ناسینی كه‌سێتی یه‌كدیی و دۆزینه‌وه‌ی كلیلی كه‌سێتیی هه‌ردووكتان لای یه‌كتر...كه‌وابوو ئه‌مه‌ش پێویستیی به‌كات وزه‌مه‌نه‌و(زه‌مه‌نیش به‌شێكی گه‌وره‌یه له چاره‌سه‌ر), پێ ده‌چێت به‌گوێره‌ی توانا‌و لێهاتوویی وكارایی هاوسه‌ران پتر له(سێ) یان (شه‌ش)مانگ بخایه‌نێت.. به‌م ڕه‌نگه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه بناغه‌ی پشێوی و شه‌ڕو هه‌را دانامه‌زرێت، به‌ڵكو بناغه‌ی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێت.
4. خانمی تازه واته (بووكه خان) پێویسته بزانێت كه ئیدی ئه‌و له‌كه‌سێكی دی به‌رپرسیاره(ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌وه نی یه كه‌پێشتر به‌خێوی كردووه‌و گه‌وره‌ی كردووه)، به‌ڵكو هاوسه‌رو مێرده‌كه‌یه‌تی... شازاده‌ی خه‌ونه‌كانیه‌تی... پاڵه‌وانی ئاواته‌كانی كچێنیه‌تی...بۆیه پێویسته گوێ ڕایه‌ڵی بكات و ماڵا و ئابڕوو كه‌سێتی بۆ بپارێزێت و سووریش بێت له‌سه‌ر به‌ختیاركردنی.
دیاره پیاوه‌كه‌شی له‌و به‌رپرسیاره و ده‌بێت بایه‌خ به‌هه‌موو كاروبارێكی بدات..ژنه‌كه‌ش ده‌بێت ته‌قدیری هه‌وڵا و كۆشش و كاری ڕۆژانه‌ی مێرده‌كه‌ی بزانێت و زیاتر هانده‌رو پاڵنه‌ریشی بێت تا سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ بڕه‌خسێنێت. ئه‌م{خانمه‌ئازیزه بووكه‌خانه}ئێستا كچه‌كه‌ی جارانی ماڵی باوكی نی یه... بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و ده‌بێت بزانێت كه گوێ ڕایه‌ڵی كردنی پیاوه‌كه‌ی له‌سه‌روو گوێ ڕایه‌ڵی كردنی باوك و دایك و كه‌س وكاری تریشیه‌وه‌یه‌تی . به‌ڵام گوێ ڕایه‌ڵی كردنی مێرده‌كه‌ی له‌كاری سه‌رپێچی كردنی شه‌رعی خوادا نه‌بێت.
5. هه‌روه‌ها خانمی تازه‌ی ماڵا پێویسته هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م كارووبارانه‌ی لای خواره‌وه سووربێت:
أ- هه‌میشه ماڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی ڕابگرێت چونكه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر كاره‌وه بۆ ماڵه‌وه دێته‌وه به‌وه زۆر خۆشحاڵا ده‌بێت.
ب-ئاماده‌كردنی ژه‌مه خۆراكه‌كانی ڕۆژانه به‌ڕێك و پێكی و له‌كاتی خۆی دا..
ج-له‌كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی هاوسه‌ری دا به‌جل و به‌رگی پاك و خاوێن وبۆن و به‌رامه‌ی خۆش و ده‌م به‌خه‌نده‌وه پێشوازی لێ بكات و له‌حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانی كردنی دا ڕاوه‌ستابێت.
د-خێرا سفره‌و خوانی بۆ بڕازێنێته‌وه‌و بۆنی خۆشی چێشت و خۆراك به‌نێو ماڵه‌كه‌دا بڵاوبووبێته‌وه‌و خۆئه‌گه‌ر خۆشترین پارووشی بۆ ئاماده‌كه‌یت و به‌ده‌ستی خۆت بیكه‌ی به ده‌میا ئه‌وا خۆشه‌ویستی و ئولفه‌تی زیاتر له‌نێوانتاندا زیاتر ده‌بێت. دیاره ئه‌ویش به‌گه‌رمی و شادمانیه‌وه سوپاسی زۆرترت ده‌كات و ده‌سخۆشی ته‌واویشت لێ ده‌كات.
هه‌ر ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی جێ‌ی لێدووان و وت و وێژییشت له‌گه‌ڵیا هه‌بوو، ئه‌وا له‌دوای نان خواردن له‌كاتێكی گونجاو‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن, به‌تایبه‌تیش له‌كه‌شێكی هێمن دا بۆئه‌وه‌ی سوود له‌خواردن و هه‌وڵا و ماندوو بوونت ببینێت.
و-شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی دانایانه له‌گه‌ڵا خه‌سووت ودش وكه‌س و كاری تری هاوسه‌رتا بگره به‌ر، ته‌نانه‌ت له‌به‌رخاتری هاوسه‌رت و له‌پێناوی ئاستی كه‌سێتی و ڕێزی خۆتدا چاو له‌هه‌ندێك نه‌ریتی ناله‌باریان بپۆشه‌و زۆر مشت و مڕِو چه‌له‌حانه‌یان له‌گه‌ڵا دا مه‌كه.. كاتێك تۆ خۆت له‌قه‌ره‌ی ناكۆكی ناوخۆی ئه‌وان نه‌ده‌یت, ئه‌وانیش به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌ست وه‌رناده‌نه نێوكاروباری تۆ‌و له‌ورده‌كاریی ژیانیشت دوورده‌كه‌ونه‌وه.
ی-به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار خانمی تازه‌ی ماڵا له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رییه‌وه داوا له‌پیاوه‌كه‌ی ده‌كات كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیی دایك و باوك و براو كه‌س و كاری تری نه‌دات، یان هه‌میشه هه‌وڵا ده‌دات بۆ دورخستنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌وان...ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی شه‌رعه‌وه گوناهێكی گه‌وره‌یه, له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌وئاسه‌واری ترسناكیشی هه‌یه...
دواڕاز: ئه‌گه‌ر هه‌مووان ئاوا بیربكه‌نه‌وه‌و بزاڤی تێفكرین و وزه‌و توانای بیركردنه‌وه‌یان له‌پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵا و خێزان دا بخه‌نه گه‌ڕ, ئه‌وا كه‌مترین كێشه له‌خێزانه‌كاندا رووده‌دات و زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئاسووده‌یی و ڕێز و ته‌بایی مه‌یسه‌ر ده‌بێت. به‌م ڕه‌نگه پایه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسووده‌و ژینگه‌یه‌كی ئارام به‌چاكی داده‌ڕێژرێت و نه‌وه‌یه‌كی سه‌ربڵندی به‌خته‌وه‌ریش دێته نێو به‌هه‌شتی ژیانه‌وه...
به‌روار: 30/06/2014
بینین: 2401
|