بۆچی پیاو ئاره‌زووی ئافره‌تی باڵا کورته
ممند قادر
وه‌یان بۆچی ئافره‌ت ئاره‌زووی پیاوی باڵا به‌رزه ...
ئافره‌ت به واتا مێینیه‌که‌ی پێویستبونی پیاوه بۆ ژیان به‌بێ ئه‌و ژیان هه‌رگیز به‌رده‌وام نابێت جا هه‌رچۆنێک بێت کورت و درێژ و لاواز و قه‌ڵه‌و ئافره‌ت هه‌رئافره‌ته پێک هێنه‌ری ته‌واوی ژیانه وه‌ک چۆن پیاو به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان کاری خۆی هه‌یه له ژیاندا به‌یه‌که‌وه ژیان ته‌واو ده‌که‌ن .
هۆکاره‌کانی ئاره‌زووه جیاوازه‌کان .
پیاوان ئاره‌زووی باڵا به‌ری ئافره‌ت ده‌که‌ن به‌ڵان کاتیه نه‌ک بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به مانایه‌کی تر باڵای به‌ر جوانه وه‌لێ تاسه‌ر نا به‌ڵام ئافره‌تان تاسه‌ر ئاره‌زوو ده‌که‌ن پیاوه‌کانیان له خۆیان به‌رز تر بێت که‌مێت تا جیاوازی له پێکردنی پێڵاوی بن به‌رز .
ئافه‌رتی باڵا کورت گه‌شه‌و جوانی زووتر ده‌ست پیده‌کات و سه‌رنجی پیاوان زۆرتر ڕاده‌کێشێت ، واتا قۆناغی منداڵی و پێگه‌یشتنی زۆری به‌ین نیه له چاو باڵا به‌رز که زۆرتر ده‌خایه‌نێت بۆ پێگه‌یشتن .
ئافره‌تی باڵا کورت وا له پیاو ده‌کات زۆرتر هه‌س به پیاوه‌تی و سه‌لماندنی ده‌سه‌ڵات پیاده بکات له به‌راورد به باڵا به‌رزتر که که‌مێک ئه‌م خۆ سه‌پاندنه ئاسته‌م تره .
ئافره‌ت کاتێک که له مێرده‌که‌ی به‌رزتره که‌مێک له ئاره‌زووی له‌به‌ر کردنی جل و به‌رگ به تایبه‌تی پێڵاوی بن به‌رز بێبه‌ش ده‌بێت بۆیه له ڕووی ده‌روونیه‌وه گرفتی بۆ دروست ده‌بێت که ناتوانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پیاوه‌که‌ی به‌رزتر نه‌بێت ناچاره پێڵاوه‌کانی ته‌نک کاته‌وه ، پیاویش هه‌مان گرفت ده‌ست پێده‌کات به‌تایبه‌تی کاتیك که به‌یه‌که‌وه ده‌بن .
توێژینه‌وه ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتوه که ئافره‌تی باڵا کورت توانا جینسیکانی زۆرتره‌و تا دره‌ناگی ته‌مه‌نی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ زۆری هۆرمۆن و هێلکه‌ی منداڵ دان بۆیه چاوه‌ڕوانی منداڵبونی زۆرتریان لێده‌کرێت که‌ئه‌مه‌ش بۆ پیاوان مایه‌ی دڵ خۆشیه .
ئافره‌تی باڵا کورت دره‌نگتر توشی داڕمانی پیری ده‌بێت و به‌رگه‌ی ته‌مه‌نی زۆرتر ده‌گرێت و لاشه‌ی چرچ و لۆچی پێوه دیار نابێت و توشی پشت چه‌مانه‌وه نابێت به به‌راورد له باڵا به‌رز که ئه‌و دیاردانه زووتر ده‌رده‌که‌وێت .
به داوای لێبوردنه‌وه بۆ جیاوازی باڵاکان ئه‌وه ته‌نها توێژینه‌وه‌یه‌کی مرۆڤه کانه .
به‌روار: 01/07/2014
بینین: 2480
|