لێكچوونه‌كانی نێوان مرۆڤ و كۆمپیوته‌ر (ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تی ناخی مرۆڤ)
خالص رسول
مرۆڤ ئه‌و دروستكراوه ئالۆزه‌یه كه هه‌ر مه‌گه‌ر درووستكه‌ره‌كه‌ی ده‌نا ئه‌سته‌مه خودی مرۆڤ بتوانێت به‌ته‌واوی له وورده‌كاریكانی خودی خۆیی و مرۆڤه‌كانی تر ت‌ئ بگات.هه‌رچه‌ند له‌سه‌رده‌می ئێستادا زانست به‌قه‌د پالی گه‌یشتن به وورده‌كاریه‌كانی كه‌ون و پێكهاته‌كانیدا هه‌لكیشیوه‌و به رای هه‌ندێكیش له شاره‌زایان ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌شتبێته لوتكه‌لێی نزیك بۆته‌وه, له‌گه‌ل بونی ئه‌و هه‌مووده‌ستكه‌وته زانستیانه له‌رووی ئامێر‌و جۆره‌ها تاقیگه‌ی پیشكه‌وتوو له بواره جۆراو جۆره‌كانی گه‌ردوون و پێكهاته‌كانیدا, به‌لام هێشتاش نه‌یتوانوه بگاته كرۆكی پێكهاتن و كاركردنی زۆرێك له شته‌كان, به‌لكو ته‌نها له رووی تێروانین و تیۆری ماونه‌ته‌وه .یه‌كێكیش له‌و دروستكراوه ئالۆز و سه‌رسامكه‌رانه خودی مۆرڤه ,ئه‌گه‌ر چی زانیاری گه‌لێكی زۆر ده‌ستكه‌وتوون له‌سه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ی پێكهاته‌كانی له‌شی ئینسان له ووردترین به‌شه‌كانی ناوكی خانه‌وه تا گه‌وره‌ترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و ته‌واوی په‌یكه‌ری شكلی مرۆڤ. به‌لام تا ئێستاش وورده‌كاریه‌كانی زۆرشت روون نین و, جئ ی سه‌رنج و تیرامانی قولن له وانه‌ش: بوونی روح له‌جه‌سته‌دا كه قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ره .هه‌روه‌ها شیوه‌ی كار‌و به‌رپرسیاریه‌تی دل و میشكی مرۆڤله ئه‌ركه واتاییه‌كاندا تاراده‌یك له‌لای زۆریك له مرۆڤه‌كانلێڵ و ناروونن. ئه‌وه‌ی لیره ده‌مه‌ویت تیشكیكی بخه‌مه سه‌ر له ژێر رۆشنایی باس و خواسی دین و زانست و و مه‌تیق,بریتیه له روونكردنه‌وه‌وتاوتوئ ی به‌شیكی پرسه واتاییه‌كان و,ده‌رخستنی رۆلی دڵ و مێشك له دروستبوونی بریاره‌كان له كاردانه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌سته‌كان, ئه‌ویش به‌به‌رجه‌سته‌كردنیان له رێی به‌راوردكردنیكی وورد به‌شته به‌رجه‌سته‌ییه‌كانی وه‌ك سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری ده‌وڵه‌تێك و سیسته‌می كاركردنی كۆمپیوته‌رێك.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به‌راوردێكی شكلی و كاری پێكهاته‌كانی نیوان جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌گه ل سیسته‌می ده‌وڵه‌تێكدا بكه‌م , بابزانین تا چه‌ند وچۆن له‌یه‌ك ده‌چن؟ ئه‌گه‌ر له‌دام و ده‌زگا سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌تێك ووردبینه‌وه ده‌بینین به پئ ی سیسته‌مێك ده‌وڵه‌تله : په‌رله‌مانێكی بریارده‌رو ئه‌نجوومه‌نێكی وه‌زیرانی‌جئ به‌جئ كار و فه‌رمانبه‌ران و دانیشتوان و سه‌رۆكایه‌تی پێك دێت ,به‌شێوه‌یه‌كی نزیك له‌مه , ده‌وڵه‌تی تاكه مرۆڤێكیش پێك دێت له :دڵێكی چه‌شنی په‌رله‌مانی بریارده‌ر و عه‌قل و هۆشێكی به‌رپرس له‌بیركردنه‌وه له بریاره‌كانی دڵ ولێكدانه‌وه‌یان به‌باشترین شێوه‌و,ئه‌ندامه‌كان رۆڵی فه‌رمانبه‌رو خانه‌كانیش دانیشتوان و پێكهاته‌ی خێزانه‌كانی ناو ئه‌و ده‌وله‌ته‌دا پێك دێنن. نموونه‌ی به‌رزیش بۆ خودا و دروستكه‌ری گشت بوونه‌وه‌ر كه سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی درووستكراوه‌كانی له نێویشیاندا مرۆڤ ده‌كات.له‌رووی كار‌و فه‌رمانیشیانه‌وه لێكچوونه‌كه به‌چه‌شنێكه كه په‌رله‌مانی ئه‌و ده‌وله‌ته بریاره‌كانی ده‌رده‌كات له چوار چیوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی( وه‌ك سیسته‌می عیلمانی و دیكوكراسی و ماركسی و هتد......) په‌یره‌وی لئ ده‌كات, دڵی مرۆڤیش كه چه‌شنی ئه‌و په‌رله‌مانه په‌یره‌وی له دینێك و سیسته‌م و تیروانینێك ده‌كات و دواجار بۆی ئه‌بێته سیسته‌م و نه‌فسێك كه له ناخ و دڵی ئه‌و مرۆڤه ده‌چه‌سپێت, ده‌ر ئه‌نجام بریاره‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی برگه‌كانی هه‌مان ئه‌و دین و سیسته‌م و تیروانینه ده‌بێت كه په‌یره‌وی لئ ده‌كات, به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خودی مرۆڤ به‌ته‌واوی واتا ده‌وڵه‌تێكه به هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و سه‌رجه‌م ده‌سه‌لاته‌كانیانه‌وه .
به‌جۆریكی تر گه‌ر به سه‌لپقه‌ێكی زیاتر له پێكهاته‌و كار‌و ئاكاری كۆمپیوته‌رو مرۆڤ ووردبینه‌وه, لێكچوونی سه‌رنجراكێش له نێوان ئه‌م دووانه به‌دی ده‌كرێت. كاتێك سه‌رنجێكی ووردی به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌ده‌ین, ده‌بینین له به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی هاردی سی (سیسته‌مه‌كه‌ی ) و هارده‌كانی (ئی و دی و .....هتد ) و كه‌یس ( پێكهاته‌كانی ناوی كه رۆڵی درووستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌م به‌شانه‌دا ده‌بینن ) پیك دێت ,كۆی ئه‌مانه‌ش بۆ چالاككردنیان پێویستیان به بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی "ووزه‌ی كاره‌بایی" له‌گه‌ل پیویست بوون به "كه‌سێكی" شاره‌زا تا بتوانێت له رێی لیستی كلیله‌كانه‌وه لیزانانه كاریان پێ بكات. به‌هه‌مان شێوه مرۆڤیش بریتیه له : "دڵ" كه رۆلی "هاردی سی " , و "دین" و به‌رنامه‌كه‌شی رۆلی ئه‌و "سیسته‌مه" ده‌بینیت كه له‌سه‌ری دابه‌زێنراوه , و "عه‌قل "و هۆشی مرۆڤیش رۆڵی "هارده‌كان "ده‌بینن.ته‌واوی جه‌سته‌و ئه‌ندامه‌كانی تر رۆڵی"كه‌یس"وپێكهاته‌كانی ده‌بینێت.سه‌رچاوه‌ی ئه‌و" وزه كاره‌باییه‌ی" هۆكاری چالاكردنی دڵ و ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤه بریتی‌یه له‌و" رووحه"ی له مرۆڤه‌كاندا بوونی هه‌یه, به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌تۆزیك جیاواز ده‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه: مرۆڤ به‌یارمه‌تی توانا‌و وزه‌ی ئه‌و رووحه‌ی پێی به‌خشراوه تاراده‌یه‌ك "خۆ" كارانه‌و تا راده‌یه‌كیش "خودا "كارانه,ته‌واو له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی خودایی كار ده‌كات.
له روانگه‌ی ئه‌م به‌راووردو تێروانینانه‌وه با تۆزێك ررونتر له‌سه‌ر به‌رپرسی ئه‌رك و فه‌رمانه واتاییه‌كانی مرۆڤ بدویێن. له‌م كۆتاییانه‌دا زانست ده‌ری خستووه كه رۆڵی دل هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نیه كه به‌ر به‌رپرس بێت له ده‌ربرینی هه‌ست وسۆز, له‌و رێیه‌شه‌وه ته‌نها لایه‌نه سۆزداریه‌كان بدرێنه پال دڵ و له‌سه‌ری لۆمه و سه‌رزه‌نشت بكرێت, وه عه‌قڵیش ئه‌و پێكهاته‌و رۆڵه كارێزمایه‌ی نیه كه زۆرێك له مرۆڤه‌كان له‌سه‌ری ئه‌دوان و پێیان وا بوو كه هه‌رچی ژیری و لێهاتووییه بۆعه‌قڵ ده‌گه‌رێته‌وه, هه‌ر له روانگه‌ی ئه‌و تێروانینانه‌شه‌وه مرۆڤه‌كان دابه‌ش ده‌كران بۆ دوو جۆر : مرۆڤی هۆشمه‌ند و (عا‌قل) مرۆڤی سۆزدار و (عاتیفی).له رۆژگاری ئه‌مرۆدا زانست ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه دل جیاوازتره له‌وه‌ی باس ده‌كرا ,ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دڵ نه‌ك هه‌ر به‌رپرسه له ده‌ركردنی بریاره‌كان به‌ڵكو زیاتر له چوار هه‌زار خانه‌ی خه‌زنكه‌ریشی تێدایه , هه‌ر بۆیه‌ش له‌م دواییانه ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دل زۆرێك له زانیاریه‌كان له كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه(خاوه‌نی یه‌كه‌می دڵه‌كه) بۆكه‌سی دووه‌م (ئه‌وكه‌سه‌ی دڵه‌كه‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه) ده‌گوازرێنه‌وه, ئه‌وه‌ش به‌جۆریك پشت راستی ئه‌و راستیه ده‌كاته‌وه كه دڵ خانه‌ی خه‌زنكه‌ری تێدایه , وه‌ك هاردی سی ( دیسكتۆپ و به‌شه‌كانی ) له كۆمپیوته‌ر كه ده‌توانرێت هه‌م سیسته‌می له‌سه‌ر بێت هه‌م شتیشی له‌سه‌ر خه‌زنبكرێت.له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئاورێك له ئاماژه قورئانیه‌كان بده‌ینه‌وه ده‌بینین كه له قورئان و سونه‌تدا زیاتر جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دڵ و ئه‌و نه‌فس و سیسته‌مه‌ی پێی به‌رنامه‌رێژكراوهبه به‌رپرس داده‌نرێت له بریاردان , بۆ نموونه له قورئان مرۆڤه‌كان پۆلینكراون له‌سه‌ر ئه‌و نه‌فس و دڵه‌ی كه هه‌یانه : خودا باسی نه‌فسی دڵ ئاسوده و, نه‌فسی لۆمه‌كه‌رو, نه‌فسی فه‌رمان به‌خراپه‌ی كردووه,ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پۆلێنكردنی مرۆڤی عه‌قڵی و عاتیفیه, وه پێغه‌مبه‌ریش سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی كه "پارچه گۆشتێك له ئینساندا هه‌یه ئه‌گه‌ر چاك بوو ئه‌وا ته‌واوی جه‌سته باش ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر خراپ بوو هه‌موو جه‌سته خراپ ده‌بێت, ئه‌ویش بریتی‌یه له دڵ".له‌روانگه‌ی زانست و دین و مه‌نتیقه‌وه وا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه دڵ به‌رپرسه له بریاره‌كان, وه هه‌ر له‌ورانگه‌یه‌شه‌وه عه‌قل وه‌ك راوێژكارێكی كاراماو شاره‌زا ده‌رده‌كه‌وێت.جگه له رۆڵی راوێژكاری عه‌قڵ رۆڵی خه‌زنكردن و پاراستنی زانیاریش ده‌بینێت.به‌لام نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه سه‌ركه‌وتووی كاری عه‌قل له‌بواری راوێژكاری و لێكدانه‌وه‌ی شته‌كان له‌سه‌ر زۆری و كه‌می ئه‌و زانیاریانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه‌تیایدا خه‌زنكراون, به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قل و دڵ پشت به هه‌ماهه‌نگیه‌كی وورد ده‌به‌ستێت به جۆرێك : له كاتی درووست بوونی هه‌ر شـتێك ,سه‌ره‌تا به‌هۆی هه‌سته‌كانه‌وه دل هه‌ستێكی سه‌باره‌ت به‌و شته بۆ درووست ده‌بێت, ئینجا دڵ یان راوێژ به عه‌قڵ ده‌كات و رایده‌سپێرێت تا لێكدانه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه بكات, دواتر دڵ هه‌رخۆی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی لیكدانه‌وه‌كانی عه‌قڵ بریارێك به‌كردن یا نه‌كردنی كاره‌كه ده‌رده‌كات(ئه‌م جۆره بریارانه زیاتر ژیرانه‌ن ده‌ر ئه‌نجامی باشیان ده‌بێت) , وه یاخو دڵ كاتێك هه‌سته‌كه‌ی پئ ده‌گات یه‌كسه‌ر بئ ئه‌وه‌ی پرس و راوێژ به عه‌قڵ بكات بریارێك ده‌رده‌كات(ئه‌م جۆره بریارانه زیاتر سۆزدارانه‌ن(عاگفی‌ین) و ده‌رئه‌نجامی خراپیان ده‌بێت).
له‌كۆتایدا ده‌كرئ بڵێین كه‌خودی مرۆڤ چه‌شنی ده‌وڵه‌تێكه به ته‌واوی پێكهاته و ده‌سه‌لاته‌كانیانه‌وه , وه لێكچوونی نزیكیش هه‌یه له نیوان كۆمپیوته‌ر و مرۆڤ له رووی كاركردنه‌وه . له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌م به‌راووردو لێكچوون و تێروانینه زانستی و دینیی و مه‌نتیقیانه‌وه زیاترئه‌رك و فه‌رمانه واتاییه‌كانی دل و عه‌قلمان بۆ روون ده‌بێته‌وه به‌جۆریك :1- دل زیاتر وه‌ك به‌رپرس له بریاردان و خه‌زنكردنی به‌شێك له‌زانیاریه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. 2- عه‌قڵیشزیاترله‌راویژكارێكی‌لێهاتووده‌چێتبه‌سوودوه‌رگرتنله‌وزانیاریانه‌ی‌له‌ناویداخه‌زنكراونله‌سه‌رهه‌رپرسێككه‌له‌لایه‌ن دله‌وه پئی ده‌سپێردرێت. 3- به پێی ده‌رئه‌نجامی زانیاریه باسكراوه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت شیاوتره مرۆڤه‌كان له‌سه‌ردل پۆلینبكرێن نه‌ك له سه‌رعه‌قل, وه ژیری و لێهاتووی چاكی و پاكی دلیش به‌نده به‌تێگه‌شتن و, قبولكردن و, راده‌ی په‌یره‌وكردنی ئه‌و به‌رنامه‌و سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ری دائه‌مه‌زرینرێت.دواجار له بری ئه‌وه‌ی بڵێین دل شه‌رته باشتره بوترێت ئه‌و به‌رنامه‌و سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دڵه دامه‌زراوه‌و به‌و ئه‌ندازه‌ی په‌یره‌وی‌لئ ده‌كات شه‌رته نه‌ك به‌ته‌نها دل! .
به‌روار: 06/08/2014
بینین: 1321
|