چۆن که‌سایه‌تی به‌هێز ده‌بێت
ممند قادر
گۆڕانکاری له که‌سایه‌تی مرۆڤدا به‌رده‌وام هه‌یه‌و ڕووده‌دات ،که‌سه به‌هێز و که‌سایه‌تیه به‌هێزه‌کان به‌رده‌وام له گه‌شه‌و پێشکه‌تن و کاریگه‌ری عه‌قڵی و زهنیان به‌رده‌وامه ،به‌ڵام که‌سایه‌تیه لاوازه‌کان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ی پێشون و به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی خۆیان نین و له بڕیاداندا ترس و دڵه‌ڕاوکێ هاوه‌ڵیانه ، ناتوان سود له کات و عه‌قڵ و زهن و ده‌ره‌نجامه‌کان وه‌رگرن .
که‌سایه‌تیه به‌هێزه‌کان هه‌ست به کاته گرنگ و بڕیاره به‌جێکان و جیاوازی کردن له نێوان باش و خه‌راپ جوان هه‌ڵدێنجن ، زۆربه‌ی کاته‌کان به‌رنامه داڕێژی داهاتی پڕشنگدار ده‌که‌ن دوور له هه‌ڵچون و شپرزه بوون ، ڕاڕاو و سود وه‌ر نه‌گرتن له چوارده‌ورو نه‌قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان و خۆ ڕزگار نه‌کردن له گرفته‌کان ئی که‌سایه‌تی لاواز و بێتوانان.
لێره‌دا هه‌ندێک خاڵ ده‌ست نیشان ده‌که‌ن بۆ به‌هێز بونی که‌سایه‌تی .
1: توانا له کاتی بڕیار دان و دوور له هه‌واو مه‌غرور بون و ده‌مارگیری له مامه‌ڵه‌دا ،ڕێز و لێبورده‌ی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا .
2:پابه‌ند بون به هه‌ستی ئاسوده‌یی له کاتی کردنی هه‌ڵه‌و داواکردنی لێبوردن له به‌رامبه‌ردا ، توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له کاتی کردنی هه‌ڵه و هه‌ڵنه‌هاتن له به‌رپرسیارێتی و هه‌ڵسانه‌وه له دوای هه‌ڵه‌و که‌وتندا .
3:دیاری کردنی ئامانج له کردار و به‌رنامه‌دا ،ڕۆشتن له‌گه‌ڵ ئاماجه‌کاندا ئه‌گه‌ر چی ڕێگاکه‌ش ئاسان نه‌بێت ، واز نه‌هێنان له گه‌یشتن به ده‌رنجامه‌کان ئه‌مه‌ش زهن و زیره‌کی تر به که‌سایه‌تی ده‌به‌خشێت و ده‌بێته گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌که به چوارده‌ور .
4: سۆز و خۆشه‌ویستی به که‌سانی تر به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک که ئه‌مه‌ش که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌هێز ده‌کات .
5: خۆت سه‌رکردایه‌تی به‌رنامه و هه‌وڵه‌کانی خۆت بکه، به ژیانی لێبورده‌ی و ڕۆشتن به‌ره‌و تموحه‌کانت به‌بێ پچڕان و دودڵی ، به ئه‌رێنی بڕوانه داهات و کاره‌کانت .
6: به‌رده‌وام روحی فێربون و به دواداچون و هه‌وڵدان له زهنتدا چه‌که‌ره بکات ، چونکه ژیان له ڕۆژی له دایک بونه‌وه تا کۆتای هه‌مووی فێربون و ئه‌زمونه ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤ.
7:قه‌ناعه‌ت هه‌بون و چاونه‌بڕینه هه‌بونی ئه‌وه‌ی که که‌سانی تر هه‌یانه .
8:ئازابه له ژیاندا به‌ڵام هه‌وڵی کارێک مه‌ده که له توانا و هه‌وڵی تۆ به‌ده‌ره .
9:هه‌وڵی ڕازی کردنی هه‌موان مه‌ده ئه‌گه‌ر که‌سێک پێشنیارێکی بۆکردی له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی تۆ نه‌گونجا خۆتی پێوه خه‌ریک مه‌که له پێناو ڕازی کردنی بێ ئامانج .
10: زیاده ڕۆی مه‌که و با به قرچۆک ناو ده‌رنه‌که‌ی تا که‌سایه‌تیت به‌هێز بێت .
11:کینه له دڵ مه‌به و بازمه‌ده به‌سه‌ر کاری که‌سانی تردا ، چاوه‌ڕوانی پاداشت مه‌که له ئاست کردنی چاکه‌دا .
12: ده‌بێت که‌سایه‌تیت له‌سه‌ر خۆبێت و هه‌ڵچون و تێکچونی ده‌رونیت نه‌بێت .
13: ئارامی و له‌سه‌رخۆی کلیلی به‌رزی که‌سایه‌تیته و ئامانج ده‌پێکێت ،شڵه‌ژان و توڕه‌بون که‌سایه‌تی له‌ک ده‌کات .
14:شه‌رم و خۆبه‌که‌م زانین و باوه‌ڕ نه‌بون به ڕێگری گه‌یشتن به مه‌به‌ست و ده‌رنه‌بڕینی هه‌ست و ناخته سه‌رکه‌وه به‌سه‌ریدا .
15: زۆر گله‌ی و سکاڵا له به‌رامبه‌ر بچوکترین گرفتدا که توشت دێت ده‌بێته نزمکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ،بۆیه بیرکردنه‌وه‌و به‌رنامه‌داڕێژی گونجاو باوه‌ڕ به‌خۆبون ده‌بێته ڕزگاربون و به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی .
17:فراوان کردنی توانا‌و بیرکردنه‌وه‌و داهێنان و کردنی کاری زۆر که له‌سه‌ریشت پێویست نه‌بێت ، ده‌بێته ئه‌زمون و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ بره‌وی ژیان ، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گرفتی نه‌خوازرواو داکه‌وته‌دا .
به‌روار: 18/08/2014
بینین: 1726
|