کۆمەڵگە
  ئایا تۆش سەرسامیت؟
ئاماده‌كردنى: ديار ئاكۆ

ئایا تۆش وەکو کەسایەتییە سەرکەوتووەکان سەرسامیت بە توانا ناوازە و دیاردە سەیرەکان؟ دەکرێت بپرسیت بۆ کەسایەتییە چاک و سەرکەوتووەکان لە ژیاندا سەرسام بوون؟

بەڵێ، مرۆڤەکان لە پێناو ئەوەی کارێک بە باشی بەرێوەبەرن یاخود بەسەرکەوتووی ئەنجامی بدەن، پێویستیان بەوەیە کە سەرسامبن بە دەرئانجامی ئامانجەکانیان، یان بەو کەسایەتیە چاک و کاریگەرانەی مێژوو کە ناویان بە ئاوی تەڵا نوسراوەتەوە. ئەو مرۆڤانەی کە سەرسامن بە سەرسامبوونێکی حەق بە کەسایەتییە باشەکان هەوڵی جێ پێ هەڵگرتنی هەنگاوەکانی ئەوان دەدەن، ئەو مرۆڤە ژیرانە کە سەرسامی کەسایەتییە سەرکەوتووەکانن سەرئەنجام یان دەگەنەوە پێیان یان لەوان پێشر دەکەون یان ئەگەر هیچ کام لەمانەش دەستەبەر نەبوو کارێک دەکات کە پەشیمان نەبن لێی. حەزرەتی عومەر کوڕی خەتتاب(ڕەزای خوای لێبێت) ڕۆژێک بڕیار دەدات کە نیوەی ماڵەکەی ببەخشێت لە پێناوی پەروەردگایردا بەم شێوەیە بە خۆی وت کەوا ئەمرۆ لە چاکەدا بە پێش حەزرەتی ئەبوبەکر دەکەوم، کاتێک چوو تا نیوە ماڵەکەی ببەخشێت لە پێش ئەودا حەزرەتی ئەبوبەکرد هەموو ماڵەکەی بەخشیبوو، حەزرەتی عومەر فەرمووی: ئیتر بڕیارمدا لەهیچ شتێکدا پێشبڕکێ حەزرەتی ئەبوبەکر نەکەم. با ڕامێنین: هیچ کام لە سەحابەکان هێندەی حەزرەتی ئەبوبەکر دڵسۆز نەبوو بۆ پەیامبەر(سەلامی خوای لێبێت)، ئەویش لە گشت هاوەڵانی زیاتری خۆشی دەویست نازناوی "صدیق"ی لێنا. بەڵام حەزرەتی عومەر بەهۆی سەرسامی بەم هاوەڵەوە بەرێزەوە جورئەتی بەخۆیدا نیوەی ماڵەکەی ببەخشێت. بەهۆی سەرسامی بە حەزرەتی ئەبوبەکرەوە و پێشبرکێیەکی تاکە لایەنە کردن بۆ چاکە کە بیستمان چلۆن نیوەی ماڵەکەی بەخشی! لەکاتێکدا بەخشین یەکێکە لە نازدارترین و پڕ خێرترین کردارەکان لای خوا، بەڵکو یەکێک جۆرەکانی جیهاد ئەوەیە کە ماڵ ببەخشی بۆ سەرخشنی پەیامی حەق. هەموو ئەمانە لەلایەک و قورسی بەخشینی ماڵێک کە با ئارەقەی ناوچاوان پەیدا دەبێت لەلایەک.

سەرسامبوون بەکەسایەتییە لێوەشاوە و، وەدەرئەنجامی کاری چاکە سەرەتای هەوڵدانە بەجۆش و خرۆش و بەردەوامەکانە بۆ کەسانێک کە ئامانجی گەورەیان بەدەست هێنای نیعمەتی زانستە. لە بێرناند ڕاسلی بیرکاری زان و سیاسەتمەداریان پرسی: "ئەو خوێندەکارەی کە بەدڵی تۆیە، چۆنە کەسایەتی"؟ وتی: "کەسێکە کە هەمیشە سەرسامبێت".

هەڵدانی کەشتی ئاسمانی بۆ ئەو دیوی زەوی، فڕۆکە، دۆزینەوەی ئامێرێک بۆ بینی ئافرێنراوە وردەکان...هتد. رۆژگارێک جێ باس و خواس نەبوون، چونکە لای هەندێک مەحاڵ بوو، بەهۆیەوە زۆر باسێکی بچووک بوو، خۆ ئەگەر باسیش بکرایە دوور نییە باسکەر ببوایە جێی پێکەنینی خەڵکی، بەڵام کاتێک لای کەسە گەورەکان ئەو کەسانەی کە ئەو باس و داهێنانانە بە ڕووخسار بچووک و ناوەڕۆک گەورانەیان بەهەند وەرگرت و سەرسامی "دەرئەنجامەکانیان بوون" ئەگەر بەڕاستی، سەرئەنجام بینیمان کە بوونە ڕاستی و چ خزمەتێکیان بە ئادەمی بەخشی و چۆن سەرسامی بە دەرئەنجامی ئامانجەکان جیهانیانی ئادەمیزادیان بەرەو باشتر گۆڕی. هەروەک ئەندرە ژەید دەڵێت: "ژیر کەسێکە بەهەر شتێکی بچووک سەرسامبێت".

سەرئەنجام: مرۆڤ کاتێک سەرسام دەبێت سەرەتای هەوڵێکی ناوازە بەرەو ئامانجێک دەست پێ دەکات کە بەهاتنە دی ئەو ئامانجەی ژیانی خۆی و چەندانی تر دەگۆرێت. مرۆڤ کاتێک بە کەسایەتییەک سەرسام دەبێت کۆشش دەکات تا لەو باشتر بێت خۆ ئەگەرنا لانی کەم وەک ئەوی لێبێت، ئەمەش زۆر لە پێش ساتە بێ سەرسامبوونەکانی باشترە. بۆ مەگەر هەر سەرسامی نییە بە دەسەڵاتی خوای پەروەردگار مرۆڤ دەگاتە پلەی بەرزی بەندایەتی بۆ خوا و لەوێشەوە هەنگاوی یەکەم بەرەو ئاوەدانکردنەوە دەبڕێت؛ چونکە بەندایەتی ڕاستی بۆ زاتی حە‌قق ئاوەدانی زەوی بەدوای خۆیدا دێنێت. جا سەرسامبوونی عاقڵانە بەبێ شوێنپێ هەڵگرتنی کوێرانە هەڵسانەوەی ئومەتێک بە دوای خۆیدا دێنێت، مێژووی ٢٣ ساڵەی ساحەبەکان بەرامبەر بە پەیامبەر(د،خ) و پەیامەکەی باشترین بەڵگەیە. هەربۆیە سەرسام بن بە دەرئەنجامی خەونەکانتان، سەرسامبن بەو کەسایەتیانەی کە مێژوویان گۆری خۆ ئەگەر وەک بە ئەوانیش نەگەن شتێکی کەمتر لەوان بەدەست ناهێنن.

سەرچاوە:ژمارە ٧٤ گۆڤاری بڕیار
به‌روار: 27/08/2014
بینین: 2122