با منداڵه‌كانمان به(ئاین) په‌روه‌رده‌كرده بكه‌ین
به‌یان حه‌سه‌ن. سلێمانی
ده‌تانه‌وێت منداڵه‌كانتان به‌ئاین په‌روه‌رده‌بكه‌ن‌و به‌ئیمانه‌وه گه‌وره ببن، ئه‌وا ئه‌م خاڵه گرنگانه له بیر مه‌كه‌ن:
1- پله‌به‌ندی له په‌روه‌رده‌كردندا:
یه‌كێك له گرنگترین ڕه‌وشته‌كان له په‌روه‌رده‌كردنی ئاینی دا، ئه‌وه‌یه
به ئارامی و له‌سه‌ر خۆی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌دا بڕۆیت، له
جیهان دا له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه ڕێسا و یاسایه‌كدایت، به‌جۆرێ كه
هه‌ر شتێك بایه‌خ و سه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌م میانه‌شدا
په‌روه‌رده‌كردنی ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی و ده‌روونی (روانی)یش له‌چوارچێوه‌ی
كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی وورد و كامڵدا داڕێژراوه، له‌به‌رئه‌وه سونه‌تی
(پله‌به‌ندی) له حه‌وزه‌ی ئایندا یه‌ك مه‌سائیلی گرنگ و جه‌وهه‌ریه،
له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌ریه‌ك له ئێمه ئاگای له‌و یاسایه بێت بۆ
په‌یداكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوو و ته‌ندروست بۆ منداڵه‌كه‌ی.
په‌روه‌رده‌كردنی ئاینی ده‌بێت به‌رنامه‌ڕێژی و كاتبه‌ندی بۆ كرابێت و
ڕێكخرابێت، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كردنێكی جه‌سته‌دا به‌په‌یڕه‌وكردنی
هێزی عه‌قڵ، له‌گه‌ڵ ئاگاداربوون له ناسینی ویسته‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كان و
ئاستی لێهاتووی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
ئامۆژگارییه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئه‌زیز (صلی الله علیه وسلم) له
په‌روه‌رده‌ركردنی منداڵدا، ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌رده‌م و چاخه جیاوازه‌كانی پێگه‌یاندندا
ده‌بێت لایه‌نه‌كانی (پێگه‌یاندنی جه‌سته‌یی و ڕۆحی و عه‌قڵی) وه‌ك یه‌ك
تێر بكرێن به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان.
بێ ئاگابوون و له ئه‌ساسی پله‌به‌ندی له په‌روه‌رده‌كردندا، مامۆستایان و
فێركاران تووشی كێشه‌ی زۆر ده‌كات، به‌زۆری منداڵ ئه‌گه‌ر به‌یه‌كجاری
به‌بێ ئاگابوون له په‌یڕه‌وكردنی ڕێگه‌یه‌كی پله‌به‌ندی و ئارام و
له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ڕووبه‌ڕووی كاری زۆر كرایه‌وه و داواكاری زۆری
خرایه سه‌ر، له‌كاتێكدا كه ئه‌و هه‌ستی كرد ئه‌وه‌ی وتراوه هه‌مووی
ئه‌ركی ئه‌وه له‌و رۆژه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وه پاڵی لی َده‌داته‌وه و سه‌ری
لێ ده‌شوێت و نازانێ له كوێوه ده‌ست پێ بكات، چونكه ئه‌و له‌وه
تێنه‌گه‌شتووه كه توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو كاره‌ی نییه، خۆ
ئه‌گه‌ر قبوڵی ئه‌نجام دانیشی بكات، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش
كه پێی سپێردراوه، كارێكی به‌سوود و گرنگیش بێت، ئه‌وا له‌لای ئه‌و
نابێته یادگارییه‌كی خۆش و هه‌میشه له‌یاد وه نابێته مایه‌ی دروستكردنی
كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی باش له ئه‌ودا، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م شێوازه له‌مامه‌ڵه
كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێك به‌بێ هیچ
ئاماده‌كاری و ڕاهێنانێك فڕێ بدرێته ناو حه‌وزێك ئاوی سارده‌وه، كه له‌م
كاته‌دا ئه‌و كه‌سه تووشی شۆك ده‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و
كه‌سه هێواش هێواش له‌شی خۆی بخستایه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه، ئه‌وه هیچ
گرفتێكی بۆ دروست نه‌ده‌بوو.
یان بۆ نمونه منداڵێك كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به نوێژه‌وه نییه،
به‌ڵام ئێستا ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌شه‌و و رۆژێكدا حه‌ڤده ركات نوێژ
بخوێنێت، یا كچێك كه تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بووه به
پۆشینی حیجاب و باڵاپۆشی، به‌ڵام ئێستا ئاینه‌كه‌ی داوای لێ ده‌كات كه
ده‌بێت خۆی دابپۆشێت، بۆ ئه‌مانه ره‌نگه ئاسایی بێت كه هه‌ندێك دوچاری
كێشه‌و گیرگرفت ببن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م دۆخه‌یان له‌سه‌ر
لابه‌رین و وایان لێ بكه‌ین كه تووشی هیچ جۆره ماندوو بوون و كێشه‌یه‌ك
نه‌بن، ده‌بێت وورده وورده و به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی هه‌ستین به ئه‌و
كاره.
2- ڕێزگرتنی منداڵ و كاریگه‌ریه‌كانی:
مرۆڤه‌كان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه، پێویستیان به‌وه‌یه كه رێزیان
لێبگیرێت، بۆیه ده‌بینین به‌زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كه‌ن كه به‌گرنگیه‌وه ده‌ڕواننه ویست و ئاره‌زووه‌كانیان و گرنگیان
پێ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه گومان هه‌ڵناگرێت یه‌كێك له ڕێگاكانی
په‌روه‌رده‌كردنی ئاینی منداڵ، گرنگی دانه به ( بنه‌ڕه‌تی رێزگرتن).
به‌بێ ڕێزگرتن و رێزدانان بۆ كه‌سایه‌تی منداڵ، ناتوانرێت ده‌ست بگیرێت
به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ئاینی منداڵداكه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م
ڕاستیه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم)
به‌ناوبانگترین و به‌رزترین فێركار و گه‌وره‌ترین مامۆستای مرۆڤه‌كان،
گرنگی زۆری ده‌دا به رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و رێزێكی زۆریشی له‌منداڵان
ده‌گرت، له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئیمام (حسێن و
حه‌سه‌ن)دا ئه‌م ڕاستی ڕێزگرتن و گرنگی دانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) به‌باشی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له چۆنیه‌تی رێزگرتن و
په‌روه‌رده‌كردنیاندا، هه‌روه‌ك ده‌گێڕنه‌وه:
جارێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دانیشتبوو، (حه‌سه‌ن و حسێن)
ده‌هاتن بۆلای، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ڕێزگرتن لێیان له
جێگه‌كه‌ی خۆی هه‌ستا و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنیانی ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی
منداڵه‌كان به‌هێواشی ده‌هاتن، گه‌یشتنیان كه‌مێك درێژه‌ی كێشا، بۆیه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خۆی چوو به پیری منداڵه‌كانه‌وه و
باوه‌شی بۆ گرتنه‌وه و هه‌ردووكیانی له‌باوه‌ش گرت.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئیمامی (حه‌سه‌ن و حسێن) رێزێكی
تایبه‌تی هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كردن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌وشتی چۆنیه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له‌گه‌ڵ منداڵانی تریش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی حه‌سه‌ن و حسێن ڕێزی لێ
ده‌گرتن، فه‌رمووده نووسان و ئه‌وانه‌ی شاره‌زایان له فه‌رمووده‌كانی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دا هه‌یه، ڕوونیان كردوه‌ته‌وه كه
هه‌ر كات پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌فه‌رێك ده‌گه‌ڕایه‌وه،
له‌رێگادا كه چاوی به منداڵان ده‌كه‌وت بۆ ڕێزگرتن و رێزلێنانی ئه‌وان
ڕاده‌وه‌ستا و پاشان به صه‌حابه‌كانی هاورێی ده‌فه‌رموو كه منداڵه‌كان
له‌زه‌وی به‌رزبكه‌نه‌وه و بیان ده‌ن به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم)، پێغه‌مبه‌ریش منداڵه‌كانی له‌باوه‌ش ده‌گرت و به هاوه‌ڵه‌كانیشی
ده‌فه‌رموو كه منداڵه‌كان له باوه‌ش بگرن و به‌رزیان بكه‌نه‌وه،
منداڵه‌كان له‌م هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وته پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستیه بێ
ئه‌ندازه خۆشحاڵ ده‌بوون و ئه‌م یادگاریه شیرینه‌یان هه‌رگیز له‌بیر
نه‌ده‌كرد، هه‌ر ئه‌م شێوه و ڕه‌وشته‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) فه‌رمان به‌دایكان و باوكان ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت:
(ڕێز له منداڵه‌كانی خۆتان بگرن و به‌شێواز و ڕه‌وشتی گونجاو له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن)
رێزگرتن له‌منداڵان له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌دا (صلی الله
علیه وسلم) گرنگیه‌كی زۆری هه‌بوو، هه‌ندێ كات كه منداڵان كێشه‌یان بۆ
دروست ده‌بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌په‌له نوێژه‌كه‌ی
ته‌واو ده‌كرد، بۆ نمونه جارێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نوێژی
نیوه‌رۆی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دا ئه‌نجام ده‌دا، دوو ڕكاتی كۆتایی به‌خێرایی
ته‌واو كرد، له‌دوای نوێژ خه‌ڵكه‌كه لێیان پرسی، یا رسول الله ئایا
له‌نوێژه‌كه‌دا شتێك ڕووی دا؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی
(ئه‌ی گوێتان به گریانی ئه‌و منداڵه نه‌بوو؟)
3- یه‌كسانی له نێوان منداڵه‌كاندا پێویسته:
یه‌كێكی تر له شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی ئاینی (یه‌كسانی یه)
له‌گه‌ڵ گرنگی دان به پێویستیه جیاوازه‌كانی مرۆڤه‌كان، ئه‌م بنچینه‌یه
له په‌روه‌رده‌كردنی ئاینی دا پێویستیه‌كی بێ گومان و گرنگی هه‌یه.
(یه‌كسانی) كه مرۆڤه‌كان بۆ ڕێگه‌ی راست ڕێنوێنی ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌یری
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ین له‌بانگهێتشكردنی
خه‌ڵكی بۆ سه‌ر دین و دینداری ، هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌كسانی و
میانه‌ڕه‌وی بووه، پیاوچاكه پێشینه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه
فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ژیانی دا به‌زۆری
جه‌ختی له‌سه‌ر (یه‌كسانی) كردوه‌ته‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگی
خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ (یه‌كسانی) كه ده‌ی فه‌رموو:
(من و پارێزگارانی ئومه‌ته‌كه‌م له‌زۆر لێ‌كردن بۆ كردنی كارێك كه داواكاری
بێ مانا و دروستكراوی تێدا بێت و ببێته مایه‌ی بێزاری و هه‌راسان كردن)
دوورین و دوور ده‌گرین).
دایكان و باوكانی تێگه‌یشتوو، شاره‌زاییان له جه‌وهه‌ر و بنه‌ڕه‌تی
یه‌كسانی و چۆنیه‌تی پیاده‌كردنی هه‌یه، وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه
ئه‌م لایه‌نه له‌په‌روه‌رده‌كردنی ئاینیدا هه‌میشه جێگه‌ی گرنگی ئه‌وان
ده‌بێت، چونكه ڕه‌چاوكردنی ئه‌م لایه‌نه خاڵێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه بۆ
منداڵ و كه‌سایه‌تی منداڵ.
بێ ئاگابوون و ڕه‌چاونه‌كردنی لایه‌نێكی ئاوا له‌په‌روه‌رده‌كردنێكی ئاینی
دا، هه‌روه‌كو ده‌رد و ئافات وایه بۆ سه‌ر زه‌ویه‌ك، چونكه ئه‌م ئافاته
ده‌بێته هۆی وشكبوونی هه‌موو ڕه‌گه‌كانی دین و دینداری و ئیمانی مرۆڤ.
لادان و دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای(یه‌كسانی له‌په‌روه‌رده‌كردنی
منداڵه‌كانمان) زۆر زیان گه‌یه‌نه‌ره، له‌م ڕووه‌شه‌وه له بنه‌ماكانی
په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی دا گرنگی دان به بنه‌ڕه‌تی یه‌كسانی هه‌میشه جێگای
گرنگی پێدان بووه له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه، نهێنی سه‌ركه‌وتنی رسول الله
ش له‌بانگه‌شه‌ی گشتگیر و ڕاكێشانی خه‌ڵكی به‌ره‌و دین به‌هۆی گرنگی دان
بووه به ئه‌م لایه‌نه.
به‌روار: 16/06/2013
بینین: 2618
|