پەروەردەی منداڵ
باران ئاریایی
که ئه‌گه‌ر گوێ نه‌درێ به منداڵ و به‌شێوه‌یه‌کی باش په‌روه‌رده
نه‌کرێ ئه‌وا منداڵ له یادی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)غافڵ
ده‌بن و به‌لای کاری بێ ڕه‌وشتی و بێ به‌ندو باریدا ده‌ڕۆن که له کۆتایدا
له په‌ره‌تگای به‌دبه‌ختی و گومڕای دا ده‌که‌ونه خواره‌وه که ئه‌مه‌ش
له کوشتنی منداڵ به ده‌ستی دایك و باوکی که‌متر نییه.
گرنگی په‌روه‌رده و فێرکردنی منداڵ:
ئه‌گه‌ر منداڵ خوێنده‌وار و دیندارو موئمین په‌روه‌رده بکرێت ئه‌وا له
داهاتودا کۆمه‌ڵگایه‌کی خوێنده‌وار، موسوڵمان، پێشکه‌وتوومان ده‌بێت خۆ
ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته گوێ نه‌درێت به په‌روه‌رده‌ی منداڵ وه ئه‌و
ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خوای گه‌وره که له‌سه‌ر شانی دایك و باوکانه،
ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خوێنده‌وارو دواکه‌وتومان ده‌بێت.
منداڵ ئه‌مانه‌تێکی زۆر گرانبه‌هایه که له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دراوه به دایك و باوك.
جا دایك و باوك ئه‌گه‌ر به‌جوانی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه پاك و بێگه‌رده‌دا
که منداڵه، شتی باش بچێنن ئه‌وا له داهاتوودا به‌رهه‌مێکی باشی لێ
وه‌رده‌گرن، جا که‌وایه ئه‌ی دایك و باوکی ئازیز و به‌ڕێز که‌مته‌رخه‌می
مه‌که له چاندنی به‌رهه‌می باش، چونکه گه‌نم له گه‌نم وه‌رده‌گیرێت و
جۆش له جۆ.
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێ کرد باش په‌روه‌رده نه‌کردنی منداڵ
وه‌ك ئه‌وه وایه که ئه‌و منداڵه بکوژرێت، جا ئه‌گه‌ر له لایه‌نێکی
که‌وه سه‌یر بکه‌ین ده‌بینن که‌وا کوشتنی ئه‌خلاقی و دینی زۆر خراپتره
له کوشتنی فیزیکی و ظاهری، چونکه کوشتنی فیزیکی و ظاهری ته‌نها ئه‌وان
مه‌حروم ده‌کات له چه‌ند ڕۆژێك زیاتر ژیان، به‌ڵام نه‌تیجه‌ی کوشتنی
ئه‌خلاقی و دینی خه‌ساره‌ت مه‌ندی دنیا‌و قیامه‌تیان ده‌کات، وه ئه‌که‌ونه
به‌دبه‌ختیه‌ك که هه‌تا هه‌تایه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
جا ئه‌گه‌ر بمانه‌و‌ێت جیلێك په‌روه‌رده بکه‌ین که دڵسۆز و به ئیخلاص بن
وه شایه‌نی ڕابه‌رایه‌تی جیهانی به‌شه‌ریه‌تیان هه‌بێت وه کۆمه‌ڵگایه‌کی
باش و دیندارمان هه‌بێت ئه‌وا پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قورئان و سونه‌تی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم)وه منداڵه‌کانمانی له‌سه‌ر
په‌روه‌رده بکه‌ین.
چه‌ند خاڵێکی گرنگ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ:
یه‌که‌م جار هه‌نگاو ده‌نێین بۆ خسته ڕووی چه‌ند خاڵێك ده‌رباره‌ی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ، ئومیده‌واریم که خوێنه‌رانی به‌ڕێز به ووردی
بیخوننه‌وه‌و سودی لێ وه‌ربگرن.
بزانه که بۆماوه‌یی شیری دایك زۆر گرنگه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی منداڵ، جا
که‌وایه ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایك بونی منداڵه‌که‌وه له شیری
دایکانی ئیماندار، (ئه‌و دایکه‌ی که پێش هاوسه‌رگیری به‌چاوێکی
ئیسلامیانه‌و دینداری ده‌یڕوانیه هه‌ڵبژاردنی شه‌ریکی ژیانی ئاینده‌ی) سود
وه‌ربگیرێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ.
* باش وایه کاته‌کانی شیردان دیاری کراو بێت، نه‌ك هه‌رکاتێك منداڵه‌که
که‌مێک گریا دایکه‌که خێرا شیری بداتێ وابزانێ که برسیه‌تی، بۆیه ده‌بێت
کاته‌کانی دیاری کراو بێت تا سه‌لامه‌تی منداڵه‌که نه‌که‌وێته
مه‌ترسیه‌وه.
* منداڵ ده‌بێت هه‌میشه به پاك و خاوێنی ڕابگیرێت، له وه‌رزه
گه‌رمه‌کاندا ده‌بێت ڕۆژانه منداڵ حه‌مامی پێ بکرێت، تا سه‌لامه‌ت تر‌و پاك
و خاوێن بێت، ئه‌مه‌ش کاری دایکانی ئیمانداره که ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ
منداڵه‌کانیاندا ده‌که‌ن، چونکه دایك هه‌یه که له تاو خۆی ئاگای له
منداڵه‌که‌ی نامێنێت، ڕۆژانه تا خۆی ده‌گۆڕێت و ئارایشتی خۆی ده‌کات ئه‌وا
کاتی نامێنێ بۆ منداڵه فه‌قیره‌که‌ی.
* هه‌روه‌ها هه‌ندێ دایك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ی بێ ده‌نگ بکات یان
بیخه‌وێنێت، دێت منداڵه‌که‌ی له شتێکی ترسناك ده‌ترسێنێت وه‌ك گورگ،
پشیله، جن و پۆلیس....هتد.
ئه‌م کاره به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه، بێجگه له‌وه‌ی که به درۆ
ده‌ژمێردرێت که ئه‌و دایکه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌یکات
کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕۆح و ڕه‌وانی ئه‌و منداڵه، که له
داهاتوودا ئه‌و منداڵه که‌سێکی ترسنۆك و بێ هێزی لێ ده‌رده‌چێت.
* داوایه‌کی که‌م له دایکانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه که منداڵه‌کانتان زیاد
مه‌رازێننه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان کچه ئه‌وا تا کاتی
ئه‌وه‌ی نه‌هاتووه که سه‌رپۆش بدات به‌سه‌ریاو خۆی دابپۆشێ ئه‌وا
مه‌هێڵه که زێڕو زیو، ملوانکه‌و شتی وا به‌خۆیه‌وه بکات، چونکه ئه‌مه
بێجگه له‌وه‌ی که بۆ سه‌لامه‌تی منداڵه‌که‌ت خه‌ته‌ره، به‌ڵکو ته‌مه‌نی
منداڵی منداڵه‌که‌ش تێك ده‌دات که له بریتی ئه‌وه‌ی که بیر له شتی یاری
بکاته‌وه ئه‌وا هه‌میشه بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که چۆن خۆی
بڕازێنێته‌وه و دنیای له‌لا خۆشه‌ویست ده‌کات که ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته
سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌چێت به‌لای دینداریه‌وه.
* بۆ ئه‌وه‌ی که منداڵه‌کانمان شتیان لا خۆشه‌ویست نه‌بێت و له‌سه‌ر
سه‌خاوه‌تی و به‌خشنده‌ی ڕایان بێنین، پێویسته که ڕایان بێنین که
به‌ده‌ستی ئه‌وان شت بده‌ن به هه‌ژاران، وه پێیان بوترێ که هه‌ندێ جار
له‌گه‌ڵ خوشك و براکانیدا شته‌کانی دابه‌ش بکات.
* هه‌روه‌ها منداڵه‌کانمان ڕابێنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر نه‌خۆن،
به‌وه‌ی که زۆر خواردن له‌لای منداڵه‌کانمان به شتێکی زۆر ناشرین وه‌سف
بکه‌ین.
* هه‌روه‌ها کاتێك منداڵه‌کانمان داوای هه‌ر شتێکیان کرد ئه‌گه‌ر شتی
نابه‌جێ بێ ئه‌وا یه‌کسه‌ر بۆیان ئاماده نه‌که‌ین، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌رچی
وت و بۆمان هێنایه دی ئه‌وا منداڵێکی به‌د خو به‌د ره‌فتاری لێ
په‌روه‌رده ده‌بێت.
* منداڵه‌کانمان ده‌بێت ڕابهێنرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هاوار و فریاد
نه‌که‌ن تا به‌م خوه ناشرینه عاده‌ت نه‌که‌ن و له داهاتوشدا هه‌روا
بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌هێڵن که منداڵه‌کانتان له‌گه‌ڵ منداڵانی هاروهاج
و ته‌مه‌ڵ و ده‌رس نه‌خوێندا یاری بکه‌ن و هاوڕێیه‌تی بکه‌ن.
* ده‌بێت هه‌میشه منداڵ له‌م چه‌ند کاره‌ی خواره‌وه هه‌میشه به دوور
بگرین وه نه‌هێڵین که فێری ببن ئه‌وانیش بریتین له: ڕق، توڕه‌یی، جدال،
درۆکردن، دزی، حه‌سودی، بێ به‌ندوباری، بێ سفه‌تی، بێ شه‌رمی، زۆربڵێی و
گاڵته‌کردن به‌کسانی که.
* ئه‌گه‌ر منداڵ تاوان و هه‌ڵه‌یه‌كی کرد یان له منداڵێکی که‌ی دا‌و ئازاری
پێ گه‌یاند، ئه‌وا نابێت به‌شێوه‌یه‌کی ناشرین سزای بده‌ین، به‌ڵکو ده‌بێت
ئامۆژگاری بکرێت که ئه‌و کاره‌ی کردویه‌تی کارێکی ناشایسته‌یه‌و نابێت
جارێکی که دوباره‌ی بکاته‌وه، وه ناش بێت وه‌ك هه‌ندێک دایك و باوك
لایه‌ن گیری بکرێت له‌و کاره ناشرینه‌ی که کردویه‌تی تا عاده‌ت نه‌کات و
که‌سێکی زاڵم و سته‌مکاری لێ ده‌رنه‌چیت.
* منداڵ ده‌بێت فێر بکرێت که له‌دوای نوێژی خه‌وتنان به‌خه‌وێت و
به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسێت، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌بێ پێ بوترێت
که ده‌بێت نوێژ بکات، هه‌وڵ بدرێت که پێش هه‌موو شتێك فێری قورئان
خوێندن بکرێت که به‌پێی توانا ده‌بێت مامۆستا و ڕێنیشانده‌ری موسوڵمان و
به‌ته‌قوای بۆ هه‌ڵبژێردرێت.
* ئه‌گه‌ر منداڵ تاقه‌تی ده‌رس خوێندنی نه‌بوو یان نه‌چوه‌وه بۆ
قوتابخانه هه‌رگیز به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره‌ی نه‌رمی نابێت نیشان بدرێت، وه
پێی بوترێت باشه به‌ئاره‌زووی خۆت بڕۆره‌وه بۆ قوتابخانه.
* ده‌بێت هه‌ندێك جار باسی ژیانی سه‌حابه‌و خه‌ڵکانی چاکه‌کارو دینداریان
بۆ بکرێت، وه فێر بکرێت و پێی بوترێت که کتێبی دینی و به‌سود
بخوێنێته‌وه له‌جیاتی کتێبی بێ سود و بێ هوده‌و بێ‌مانا.
* له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵ له قوتابخانه ده‌بێت منداڵ ئیزن بدرێت بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و هیلاکیه‌ی له جه‌سته‌یایه‌تی ده‌ربچێت با خه‌ریکی یاری و
سه‌رگه‌رمی موناسیب بێت، تا له‌دوای ئه‌وه به شه‌وق و زه‌وقه‌وه بتوانێت
ده‌رسه‌کانی بخوێنێت.
* ده‌بێ ڕێگیری له منداڵ بکرێت له سه‌یر کردنی یاری بێ هوده.
* ده‌بێ هه‌ر له منداڵیه‌وه منداڵ فێر بکرێت که چه‌ند کارێکی هونه‌ری
ده‌ستی دروست بکات وه‌ك (وێنه‌کێشان، چنین، دروستی کردنی گوڵ و...هتد) تا
له داهاتودا هه‌ندێ کاری پێ شه‌رم و عه‌یب نه‌بێ.
* ده‌بێ منداڵ فێر بکرێ تا کاره شه‌خسیه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات وه‌ك ڕێك و
پێک کردنی جلوبه‌رگه‌کانی، ڕێك کردنی جێگای خه‌وی، هه‌روه‌ها ده‌بێت فێر
بکرێت که له ماڵه‌وه کار بکات و یارمه‌تی دایکی بدات به‌تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که کچ بێت تا منداڵێکی سست و ته‌مه‌ڵی لێ بار نه‌یه‌ت.
* هه‌رکاتێك منداڵ کارێکی باشی ئه‌نجام دا ئه‌وا ده‌بێ ته‌شویق بکرێت و
جایزه‌ی پێ بدرێ، وه هه‌رکاتێکیش کارێکی خراپی کرد ئه‌وا به ته‌نهایی پێی
بوترێت نه‌ك له به‌رچاوی خوشك و براکانی دیکه‌ی یان هاوڕێکانی، وه له
ئه‌نجام دانی کاری خراپ بترسێنرێ.
پێ بوترێت ئازیزه‌که‌م خوای گه‌وره ناڕازیه له‌و کاره‌ی که تۆ ئه‌نجامت
داوه، وه خه‌ڵکی به‌دبین ده‌بێت لێت به‌و کاره خراپانه‌ی که ئه‌نجامی
ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سودی نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی که
سزا بدرێت نه‌ك لێی بدرێت.
* ده‌بێ دایك کارێك بکات که منداڵه‌کانی له باوکیان شه‌رم بکه‌ن و بترسن لێی.
* هه‌ندێ منداڵ عاده‌تی وایه که هه‌نێك له‌کاره‌کانی به دزیه‌وه
ئه‌نجام بدات، له‌و کاته‌دا پێویسته پێی بوترێت که ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامی
داوه به دزیه‌وه ئه‌گه‌ر کارێکی باشه ئه‌وا پێویست ناکات که
بیشاریته‌وه، وه ئه‌گه‌ر کارێکی خراپه‌و کردنی گوناهه ئه‌وا نابێت به
هیچ جۆرێك ئه‌نجامی بده‌یت.
* ده‌بێ منداڵ فێر بکرێت که له کاتی ڕێگه ڕۆشتندا به په‌له‌و به جرپنی
نه‌ڕوات، وه پێێ بوترێت که ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌کرد زۆر به‌م لاو لای
خۆیدا نه‌ڕوانێت.
* فێری ته‌واضوعی و له خۆبورده‌ی بکرێت، وه خۆ به‌زل زان و فه‌خر فرۆش نه‌بێت به‌سه‌ر منداڵانیکه‌وه.
* فێری ئه‌ده‌بی خواردن و دانیشتن و قسه‌کردنی ناو مه‌جلیس بکرێت، وه
ده‌بێ چاودێریبکرێت تا بزانیت ئه‌و کارانه‌ی که پێێ وتراوه ئه‌نجامی
ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌دا ئه‌وا به‌بیری بهێنرێته‌وه.
* منداڵ ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بێجگه له دایك و باوك و گه‌وره‌ی
خانه‌واده‌ی خۆی داوای هیچ شتێك له که‌سی که نه‌کات، وه بێ ئیزنی دایك و
باوکی پاره یان شتی که له که‌س وه‌رنه‌گرێت.
* منداڵ نابێت به‌ناز گه‌وره بکرێت، چونکه زه‌ره‌ری هه‌یه بۆی له ئاینده‌دا.
* هه‌ر له منداڵی‌دا فێر بکرێن که ده‌م و دانیان بشۆن، بۆ سه‌لامه‌تیان به‌سوده.
*هه‌ندێ دایك و باوك زیاد له حه‌د زه‌خت له منداڵيكانیان ده‌که‌ن بۆ
ده‌رس خوێندن و فێر بوون، که به هیچ جۆرێك بیر له ئیستراحه‌ت و یاری و
سه‌رگه‌رمی منداڵه‌که ناکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش زیان له منداڵه‌که ده‌دات
به‌جۆرێك که منداڵ له‌لایه‌نی زهنی و به‌ده‌نیه‌وه لاواز ده‌بێت که
ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك منداڵه‌که سست و ته‌مه‌ڵ ده‌بێت، بۆیه پێویسته
هه‌میشه یه‌کسانی و میانه‌ڕه‌وی ڕه‌چاو بکرێت.
* هه‌میشه هاوڕێی منداڵه‌که‌ت بناسه‌و بزانه له‌گه‌ڵ کێدا هاوڕێیه، وه
ئیزن نه‌درێت تا له‌گه‌ڵ منداڵی وێڵ گه‌ردو خراپ‌دا هاوڕێیه‌تی بکات، وه
ده‌بێ بۆ منداڵه‌که ڕوون بکرێته‌وه که ئه‌و که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵیدا
ده‌گه‌ڕێی که‌سێکی خراپه نه‌ك خێرا پێی بوترێ که نابێ هاوڕێیه‌تی بکه‌یت.
* هه‌میشه له‌به‌رچاوی بگره که منداڵه‌که‌ت ڕۆژێك که‌سێکی ئازاد و
خاوه‌ن شه‌خسیه‌ت و ده‌بێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ، وه که‌سێکی دیندارو
سودمه‌ند بۆ کۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده ده‌که‌یت.
ته‌ئسیری ڕه‌وشی عاطیفی خێزان له گه‌شه‌ی منداڵ له کۆمه‌ڵگادا:
یه‌کێك له‌و خاڵانه‌ی که کاریگه‌ر ترین خاڵه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ له
کۆمه‌ڵگادا هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاری ناو خانه‌واده‌یه، خانه‌واده له
هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه یه‌که‌مین و به ده‌وامترین خاڵه له‌سه‌ر
گه‌شه‌ی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ك ئاشکرایه که
منداڵ خسوسیاتێکی زۆر له دایك و باوکی وه‌رده‌گرێت وه له‌م ڕێگایه‌وه
دایك و باوك زه‌مینه‌ی گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی تاکه‌کان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن،
دایك و باوك له ده‌ورێکی گرنگ و کاریگه‌ریان هه‌یه له ئاشنای منداڵ به
ژیانی کۆمه‌ڵی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا.
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی:
لایه‌نی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاك، پایه‌و ئه‌ساسی ژیانی مرۆڤه‌کان
داده‌مه‌زرێنێت، به‌رده‌وام بوونی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا
به‌رده‌وام نابێت، گه‌شه‌ی منداڵ له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه
که تاکه‌کان کار‌و فرمانه‌کانی خۆیان بناسن له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که
تێیدا ده‌ژین وه‌ك هاوڕێیه‌تی، به‌زه‌یی، به‌رگری له خۆ کردن، په‌یوه‌ندی،
هاوکاری، ئاگادار بوون له‌و کرده‌وانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن.
ڕه‌وشی سۆزداری خێزان:
مه‌به‌ست له ڕه‌وشی سۆزداری خێزان ئه‌وه‌یه که تاکه‌کانی خێزان چۆن
له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، ڕای تاکه‌کانی خێزان به‌رانبه‌ر به
یه‌کتری، ئیحساس و په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا، یارمه‌تی دان و هاوکاری
کردنی یه‌کتری یان ڕه‌قابه‌ت و کێ به‌رکێیان له نێوان خۆیاندا.
خێزان:
مانا‌و مه‌فهومی خێزان ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه له زهنی منداڵ دا
پچه‌سپێنرێت: که ماڵ و خێزان جێگایه‌که که منداڵ هه‌موو ته‌جروبه‌کانی
خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، شوێنێکی ئارامه که هه‌موو
سه‌ربه‌رزی و کاره‌کانی و شه‌خسیه‌تی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی لێوه وه‌رگرتووه،
جێگایه‌که که ده‌رمانی هه‌موو ده‌رده‌کان و شکسته‌کان و برینه‌کان
ده‌کات.
یا ده‌توانرێت بوترێت ماڵ جێگایه‌که که منداڵ ته‌جروبه‌کانی ڕۆژانه‌ی ناو
کۆمه‌ڵگاکه‌ی دێنێته‌وه بۆ ناو ماڵه‌که‌ی تا له‌وێدا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت،
وه له‌به‌ر ئه‌و کارانه‌ی که کردویه‌تی ته‌شویق بکرێت وه‌یان ئه‌و
کارانه‌ی که ئه‌نجامی داوه فه‌رامۆشیان بکات و دوباره‌یان نه‌کاته‌وه،
به‌ڵکو ته‌نها وه‌ك ته‌جروبه‌یه‌ك ده‌رسیان لێ وه‌ربگرێت.
په‌یوه‌ندی تاکه‌کانی خێزان له‌وانه‌یه به سێ شێوه‌ی جیاواز بێت:
یه‌که‌م: ئازادی (دیموکراسی)
دووه‌م: هاوکاری کردنی یه‌کتری یان ئازادی ڕه‌های تاکه‌کان
سێیه‌م: دیکتاتۆری
یه‌که‌م: ئازادی
مه‌به‌ست له‌م شێوه ئازادیه لێره‌دا، ژیرانه‌ترین و مرۆڤانه ترین ڕێگای
ژیانه، له خێزانێکدا که تاکه‌کان ئازاد بن ئه‌م خاڵانه‌یان پێوه
دیاره:
له‌م جۆره خێزانانه‌دا هه‌موو تاکه‌کانی مافی ڕا ده‌ربڕینیان هه‌یه وه
به‌شدارن له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو کاره‌کانی ناو خێزانه‌که‌دا، وه‌ك
هه‌ڵبژاردنی ژیانی خێزانی، هه‌ڵبژاردنی باشترین شێوه‌ی ژیان، هه‌موو
تاکه‌کان به‌شدارن له ئیش کردن و دابه‌ش کردنی هه‌موو خه‌رجیه‌کانی خێزان،
هه‌موو تاکه‌کان بۆیان هه‌یه ڕای خۆیان بڵێن وه هه‌ریه‌كه‌و له ئه‌نجام
دانی کارێك به‌رپرسیاره.
له‌م جۆره خزانانه‌دا گه‌وره‌و بچوك له‌و کاره‌ی که ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندی
به‌و تاکه‌وه هه‌یه حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ڕای خۆی بڵێت، وه له‌و
بڕیارانه‌دا به‌شدار بێت که ده‌درێت که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه وه
له وه‌زعی ئه‌و تاکه‌دا کاریگه‌ره.
له‌م خێزانه‌دا په‌یوه‌ندی منداڵ له‌گه‌ڵ دایك و باوك و له‌گه‌ڵ خوشك و
براکانی دا دیاری ده‌کرێت، خه‌رجی و چونه ده‌ره‌وه‌و سه‌رگه‌رمی به‌پێی
توانای ده‌رامه‌تی خانه‌واده‌که دیاری ده‌کرێت.
خسوسیاتی به‌رچاوی ئه‌م جۆره خێزانانه ڕێزه که هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که ڕێز له یه‌کتری ده‌گرن.
کاره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك دابه‌ش کراوه که ئه‌گه‌ر یه‌کێك له
ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که کارێك ئه‌نجام بدات که له‌ده‌ره‌وه‌ی قانونی
خێزانه‌که بێت ئه‌وا ئه‌ندامه‌کانی تری خێزان به‌شدارن له دیاری کردنی
ئه‌و سزایه‌ی که ده‌بێت وه‌ری بگرێت، یان پێشتر قانونێك دانراوه
له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامه‌کانیه‌وه که په‌سه‌ند کراوه، وه له شوێنی
پێویستدا سودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
گه‌وره‌کانی ئه‌م خێزانه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که منداڵه‌کان
فێر بکه‌ن که ده‌بێت له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن تا
خۆیان هه‌ندێك له کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست له ئازادی ئه‌وه نییه که ئازادیه‌کی ڕه‌ها بێت و
سنور دار نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و وا بێت هیچ مافێک نه‌ده‌ن به
به‌رانبه‌ره‌که‌یان ئه‌وا هه‌موو ئه‌فراده‌کان سه‌رگه‌ردان ده‌بن و
هه‌رکه‌سه بۆ خۆی ده‌ژی وه له کۆتایدا تاکه‌کانی ناو ئه‌م خێزانه توشی
سه‌ره‌ڕۆیی ده‌بن.
دووه‌م: ئازادی ڕه‌ها
ئه‌گه‌ر له خێزانێکدا وترا که‌س حه‌قی به‌سه‌ر که‌سه‌وه نه‌بێت قانون و
به‌رقه‌رار بێت به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیه‌وه وه هه‌رکه‌سه‌و هه‌ر کارێك که
پێێ خۆشه ئه‌نجامی بدات، وه که‌سی که مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت که قسه‌ی
تێدا بکات.
دایك و باوکێك که سه‌خت گیر نین وه منداڵه‌کانیان ئازاد ده‌که‌ن له هه‌ر
کارێك که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه گوێ ناده‌ن به منداڵه‌کانیان وه که‌سێك
ناکه‌نه پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌کانیان.
له‌م جۆره خێزانانه‌دا دایك و باوك منداڵه‌کانیان کۆنترۆڵ ناکه‌ن وه هیچ
چاوه‌ڕێیه‌ك له منداڵه‌کانیان ناکه‌ن، وه له‌کارو فرمانه‌کانی ماڵدا
ناڕێك و پێکن و له ته‌مێ کردن و ته‌شویق کردن و جایزه پێدانیان ئیهمالن و
که‌مته‌رخه‌من .
سێیه‌م: دیکتاتۆری
ئه‌و خێزانانه‌ی که قانونێکی دیکتاتۆریان هه‌یه به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو
گه‌شه‌ی منداڵه‌کانیان سنورداره، له‌م خێزانانه‌دا ته‌نها یه‌ك که‌س حاکم و
ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر کار‌و کرده‌وه‌کانی تاکه‌کانی که‌ی خێزانه‌که‌وه،
له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌گشتی ئه‌و که‌سه باوکه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا
له‌وانه‌یه دایك ده‌وری دیکتاتۆر ببینێت له‌ناو خێزاندا، وه هه‌ندێ جارێش
له‌وانه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاری خوشك و برای گه‌وره‌تر دیکتاتۆرانه
بێت له‌گه‌ڵ بچوکه‌کانی ناو خێزانه‌که‌دا.
له‌م خێزانه‌دا ته‌نها دیکتاتۆر بڕیار ده‌دات، هه‌ده‌ف دیاری ده‌کات، ڕێگا
نیشان ده‌دات وه هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی که ده‌بێت به دڵی ئه‌و ڕه‌فتار
بکه‌ن، وه ئه‌و ته‌نها ئیشی ئه‌وه‌یه که ده‌ستور بدات وه ده‌ستوره‌کانی
به‌بێ هیچ چون و چرایه‌ك ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، به‌رنامه‌ی کاری خێزان
که‌سی دیکتاتۆر دیاری ده‌کات، له بچوکترین کاردا که ئه‌ندامه‌کانی که
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌ستی تێوه‌ر ده‌دات، ته‌نها که‌سی دیکتاتۆری ناو
خێزانه که سه‌ربه‌سته، ئه‌رزشی کاری ئه‌ندامه‌کانی که ته‌نها له‌لایه‌ن
ئه‌ندامه دیکاتاتۆره‌که‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت
چۆنیه‌تی چونه ده‌ره‌وه‌و سه‌رگه‌رمی و خه‌و و خۆراك و ته‌نانه‌ت شێوه‌و
جۆری خوێندنی منداڵه‌کانی دیاری ده‌کات که ده‌بێ به دڵی ئه‌و بێت، ته‌نها
ئه‌و ده‌توانێت ڕه‌خنه له هه‌موان بگرێت وه ئه‌و کارانه‌ی که خۆی
ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێ ئه‌وانی که لێی ڕازی بن .
له‌م جۆره خێزانانه‌دا ده‌ڵێن ده‌بێ دایك و باوك هه‌رچی وت ده‌بێ ئه‌نجام
بدرێ وه هیچ ئه‌هه‌میه‌تێك به فردێتی ئه‌ندامه‌کان نادرێت، وه پێیان
وایه که ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که دایك و باوك ده‌یانه‌وێت
ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا بێ ڕێزی کراوه به‌و دایك و باوکه.
له‌م جۆره خێزانانه‌دا منداڵ هیچ مافێکی تایبه‌تی خۆی نییه‌و هیچ کاتێك ئاره‌زوو داواکاریه‌کانی له‌به‌رچاو ناگیرێت.
له‌و خێزانانه‌ی که باوك حاکمه دایك دوو ده‌ور ده‌بێنێت، له به‌رانبه‌ر
باوکه‌که‌دا ئه‌نجامده‌ری بڕیاره‌کانی باوکه‌که‌یه‌و له
به‌رانبه‌رمنداڵه‌کانیشیدا خۆی حاکم و ده‌سه‌ڵاتداره، بۆیه له‌م
خێزانانه‌دا ڕێز‌و خۆشه‌ویستی منداڵ به‌رانبه‌ر به دایك و باوکی لایه‌نی
هاوڕیه‌تی نییه، به‌ڵکو بۆیه ڕێزیان لێ ده‌گرن و خۆشیان ده‌وێن چونکه
لێیان ده‌ترسن.
بۆیه له نێوانی دایك و باوك و منداڵدا، به‌تایبه‌تی باوك و منداڵه‌کانی بۆشای تێ ده‌که‌وێت.
له‌م جۆره خێزانانه‌دا منداڵ شه‌خسیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات چ له ناو
خێزانه‌که‌ی خۆیدا و چ له کۆمه‌ڵگادا، بۆیه ڕیزو ئیحترامی له‌ناو
خێزانکه‌ی و له‌ناو کۆمه‌ڵگاشدا لێ ناگیرێت.
ئه‌و دایك و باوکانه به‌بێ هۆ وه له‌سه‌ر بچوکترین هه‌ڵه له
منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگا به منداڵه‌که‌یان بده‌ن که
دیفاع له خۆی بکات و بۆیان ڕوون بکاته‌وه که بۆچی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام
داوه.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باس له‌و منداڵانه بکه‌ین که له‌و سێ جۆره
خێزانانه‌دا په‌روه‌رده ده‌بن که پێشتر باسمان کرد وه جیاوازیان چییه.
- ئه‌و منداڵانه‌ی که له خێزانێکی ئازاد دا په‌روه‌رده ده‌بن.
ئه‌م منداڵانه له قوتابخانه ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌کی باشیان هه‌بێت وه
له لایه‌نی سۆزداریدا دوچاری کێشه نابن، زۆر به ئاسانی ده‌توانن
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سانی که‌دا دروست بکه‌ن، ئاماده‌ی هاوکارین
به‌رانبه‌ر به هاوڕێکانیان، ڕای پێچه‌وانه‌ی که‌سانی که له‌لایان شتێكی
ئاساییه، چونکه ڕاهاتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌نده‌ها جار له
ماڵه‌وه ڕای پێچه‌وانه‌ی گوێ لێ بووه وه ڕاهاتووه له‌سه‌ر ئه‌و
ڕه‌وشه، ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و خۆ به‌زل زانی له‌ناو ئه‌م جۆره منداڵانه‌دا
زۆر به که‌می ده‌بینرێت، وه هیچ کات بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که چۆن زاڵ
بن به سه‌ر هاوڕێکانیاندا.
ئه‌و منداڵانه‌ی که له ڕه‌وشێکی ئازادا په‌روه‌رده ده‌کرێن جیاوازیان
هه‌یه له ڕووی فێربوون وفیکره‌وه له‌گه‌ڵ منداڵانی که‌دا له ڕه‌وشێکی
که به‌رقه‌راره له خێزانه‌کانیاندا.
ئه‌م منداڵانه زیاتر به‌دوای شته‌کاندا ده‌گه‌ڕێن تا زیاتر فێر بن وه له‌ناو منداڵاندا زیاتر خۆشه‌ویستن له منداڵانی که.
- ئه‌و منداڵانه‌ی که له خێزانێکدا په‌روه‌رده ده‌بن که ئازادی ڕه‌هایان هه‌یه.
ئه‌مانه که‌سانێکی بێ به‌ندو بار، ئاسان گیر، بێ هه‌ده‌ف، له خۆڕازی، که
خاوه‌نی هیچ فکرێك نین، هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان نییه، ناتوانن له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵدا بژین، ناتوانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا تێکه‌ڵ ببن، وه له زۆربه‌ی
کاره‌کانیاندا شکست دێنن.
ئه‌م منداڵانه جۆرێك بار دێن که هه‌میشه چاوه‌ڕێی یارمه‌تی له خه‌ڵکانی که ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان یارمه‌تی که‌سێك بده‌ن.
ئه‌م جۆره منداڵانه که‌سانێکن که ته‌نها حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی خۆیان
مه‌به‌سته وه ئه‌گه‌ر شه‌و تا دره‌نگ له ده‌ره‌وه بن یان هه‌ر شه‌ویش
نه‌چنه‌وه ماڵه‌وه به ئازادی ده‌زانن وه دایك و باوکه‌کانیان هیچیان پێ
ناڵێن، بۆیه ئه‌م جۆره که‌سانه که‌سانێكی ماستاوچی و فرسه‌ت طه‌له‌بن
وه به‌س خۆشیه‌کانی خۆیان مه‌به‌سته.
- ئه‌و منداڵانه‌ی که له ڕه‌وشێکی دیکتاتۆری‌دا په‌روه‌رده ده‌کرێن.
له‌م خێزانه‌دا ترس و وه‌حشه‌ت دایم حاکمه، منداڵ له‌م جۆره خێزانانه‌دا
هه‌ست به ئه‌منیه‌ت ناکه‌ن وه هه‌میشه له حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوکێدان، مافی
ئه‌وه‌یان نییه که ده‌رباره‌ی کاره‌کانی خۆی بڕیار بدات، له ماڵ و
قوتابخانه‌ش ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیاندا ده‌ستوره‌کانی
دایك و باوکیان ئه‌نجام ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ که نابێ بۆچی ئه‌و
کارانه ئه‌نجام ئه‌دات یان نابێ هه‌ندێك کار ئه‌نجام بدات.
ئه‌و منداڵانه‌ی که دایك و باوکێکی سه‌خت گیریان هه‌یه هه‌میشه لاوازن و
ناتوانن به ته‌نهای کارێك ئه‌نجام بده‌ن یان ڕه‌ئی خۆیان بڵێن، هه‌میشه
ئه‌م منداڵانه ئیعتماد به نه‌فس و سه‌ربه‌خۆ و خه‌لاقیه‌تێکی که‌مترن،
هیچ کاتێك پرسیار ناکه‌ن تا تێبگه‌ن و شتی زیاتر فێربن وه ناتوانن
به‌رانبه‌ر به کێشه‌کانیان بوه‌ستن.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م منداڵانه دایك و باوکه‌کانیان به زاڵم و زۆردار
سه‌یر ده‌که‌ن، وه پێیان وایه که ئینتظارات و داواکاریه‌کانیان نابه‌جێ
یه.
ئه‌و منداڵانه‌ی که به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده ده‌کرێن له ته‌مه‌نی بلوغ
دا که‌سێکی توڕه‌و حه‌ز به ئازادی ده‌کات وه ئاره‌زووی کردنی کاری
نابه‌جێ ده‌کات، ئاره‌زوو ده‌کات ئه‌و کارانه‌ی که دایك و باوکی
ئه‌وه‌نده پێیان وتووه زه‌ره‌ری هه‌یه ئه‌نجامی مه‌ده، له نه‌تیجه‌ی
ئه‌و هه‌موو سه‌خت گیریه‌وه، حه‌ز ده‌کات ته‌نها بۆ جارێکێش بوبێ ئه‌نجامی
بدات تا بزانێت زه‌ره‌ره‌که‌ی چییه، ئه‌م منداڵانه فه‌رهه‌نگ و ئادابی
گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی که‌دا فێر نابن، به‌ڵکو فه‌رهه‌نگ و ئادابی
له‌به‌ر کردن فێر ده‌بن ته‌نها ئه‌و شتانه ده‌زانن که له خانه‌واده‌که‌ی
خۆیاندا فێری بوون. وه زۆر وابه‌سته ده‌بن به‌جۆرێك که ناتوانن به
ته‌نها بۆ جێگایه‌ك بڕۆن یان کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
جۆره‌کانی په‌روه‌رده‌کردن
* دایك و باوکی ئاسان گیر
- هیچ قانونێك دانانێن بۆ منداڵه‌کانیان.
- زوو ته‌سلیمی بڕو بیانوی منداڵه‌کانیان ده‌بن.
- ڕه‌فتاری خراپی منداڵه‌کانیان نادیده ده‌گرن یان لێیان قبوڵ ده‌که‌ن ئه‌و کاره خراپانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
- دایك و باوك ڕێك نین له په‌روه‌رده کردنی منداڵه‌کانیاندا.
- هه‌رگیز توڕه نابن له منداڵه‌کانیان.
- هیچ کات سه‌خت گیر نین به‌رانبه‌ر به منداڵه‌کانیان.
* دایك و باوکی توند ڕه‌و
- سنور‌و قانونه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی زیاد له حه‌د ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر منداڵه‌کانیاندا.
- به بچوکترین هه‌ڵه له منداڵه‌که‌یان ده‌ده‌ن.
- دایم توڕه و توند ڕه‌ون به‌رانبه‌ر به منداڵه‌کانیان.
- هیچ کات قانونه‌کانیان شی ناکه‌نه‌وه بۆ منداڵه‌کانیان، که بۆچی ڕێگیری ئه‌و کارانه‌یان لێ ده‌کرێت.
- هیچ کات ئیزنی منداڵ ناده‌ن تا ڕای خۆی بڵێت، وه هه‌رگیز گوێ به ئاره‌زوه‌کانی منداڵ ناده‌ن.
- له کاتی ده‌ستور دان به‌سه‌ر منداڵه‌که‌یاندا ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ش ناڕازی بێت ئه‌وان له‌سه‌ر کاری خۆیان سورن.
- زۆر به‌که‌می سۆز‌و موحه‌به‌ت ده‌رده‌خه‌ن بۆ منداڵه‌کانیان، چونکه پێیان
وایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا ڕویان خۆش بێت، ئه‌وا ڕێزیان
نامێنێت لای منداڵه‌کانیان.
* دایك و باوکی به‌توانا
- قانون و ده‌ستورێك داده‌نێن بۆ منداڵه‌کانیان تا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
- ته‌سلیمی بڕوبیانوی منداڵه‌کانیان نابن.
- به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاری ناشرینی منداڵه‌کانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
- قانون و ده‌ستوره‌که‌یان بۆ منداڵه‌کانیان باس ده‌که‌ن، که بۆچی ده‌بێ وابێ.
- کاتێك منداڵه‌که‌یان کارێکی باش ده‌کات ده‌ستخۆشی لێ ده‌که‌ن.
- ئیزن به منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن تا ڕاو بۆچونی خۆیان بڵێن.
- ڕێگه چاره نیشانی منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن.
- میهره‌بانن به‌رابنه‌ر به منداڵه‌کانیان، وه به جوانترین شێوه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه.
- چاوه‌ڕێی هه‌ر کارێکی باش ده‌که‌ن له منداڵه‌کانیان به‌پێی ته‌مه‌نیان.
له کۆتایدا هیوادارم که منداڵه‌کانمان به جوانترین شێوه په‌روه‌رده
بکه‌ین تا کۆمه‌ڵگایه‌کی سالم و خوێنده‌وارو دیندارمان هه‌بێت.
به‌روار: 16/06/2013
بینین: 4080
|