به‌رپرسێكی پێشوی په‌كه‌كه بۆ گۆڤاری بزاڤ: سوێندم خواردبوو هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی هه‌ڵبێت بیكوژم
محه‌مه‌د سالار (پاٍشا)
هێزه‌كانی پارتی زۆر له‌دور راوه‌ستابون
یه‌كێك له‌داعشه كوژراوه‌كان خه‌ڵكی وان بوو
كه‌چوینه مه‌خمور هه‌موو شت وه‌ك خۆی بوو
ئینسانیه‌تی تیا نیه ژن سه‌نگه‌ر بگرێت و پیاو هه‌ڵبێت
له‌به‌ر به‌شداری نه‌كردنم له‌شه‌ری یه‌كێتی په‌كه‌كه 6 مانگ زیندانی كردم
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ (باران) به‌رپرسێكی پێشوی په‌كه‌كه باس له‌خه‌باتی خۆی ده‌كات له‌نێو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و باس له‌هۆكاری چونه نێو په‌كه‌كه و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات هه‌روه‌ها باس له‌شه‌ری رزگاركردنی شاری مه‌خمور ده‌كات و ره‌خنه له‌هه‌ڵوێستی پارتی ده‌گرێت له‌و شه‌ره.
گۆڤارى بزاڤ: سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر به‌و پرسیاره ده‌ست پێ بكه‌م خۆت بناسێنیت؟
باران: من ناوم بارانه و خه‌ڵكی كوردستانی باكورم، له‌ساڵی (1976) له‌دایك بوم، له‌ساڵی 1992 چومه‌ته ناو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و له‌ساڵی 2005 ریزه‌كانی ئه‌و پارته‌م جێهێشتوه.
گۆڤارى بزاڤ: به‌حه‌زی خۆت چویته ناو په‌كه‌كه؟
باران: به‌ڵی.
گۆڤارى بزاڤ: بۆچی؟
باران: هۆكاره‌كان زۆر زۆرن، دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كوردان له‌راده به‌ده‌ر بوو، قسه‌كردن به‌زمانی كوردی قه‌ده‌غه بوو، نه‌مان ئه‌توانی له‌گه‌ڵ باوك و براده‌رانی خۆمان به‌كوردی قسه بكه‌ین له‌كاتێكدا تا پۆلی 4 سه‌ره‌تایی نه‌م ئه‌زانی به‌توركی قسه بكه‌م باوكم ئه‌هات تكای له‌مامۆستاكان ئه‌كرد ده‌رمچێنن، نمونه‌یه‌كت بۆ باس بكه‌م؛ جارێكیان له‌پۆلی 5 سه‌ره‌تایی بوم خوێندكارێكی كچی هاورێم به‌ده‌نگی نزم لێیی پرسیم چه‌ندی ماوه بۆ ته‌واوبونی وانه‌كه ووتم دو بۆ سێ ده‌قیقه‌ی ماوه مامۆستاكه گوێی لێ بوو هه‌ستا وتی ئه‌وه به‌كوردی قسه‌ت كرد؟ وتم نه‌خێر، بروای نه‌كرد، هه‌ێنایمه سه‌ر ته‌خته‌كه و ده‌ستی خستمه سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كه و پرگاله‌كه‌ی پیا كرد له‌ودیو هێنایه ده‌ره‌وه، منیش دواتر ووتم به‌ڵێن بێت ئه‌و كاته زستان بوو ببێت به‌به‌هار بچمه ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه.
گۆڤارى بزاڤ: تۆ 13 ساڵ له‌ناو په‌كه‌كه ژیانت به‌رێكردوه، چی له‌وێ فێر بویت؟
باران: له‌وێ فێر بووم من كوردم و زمان و نیشتیمانی كوردستان چییه؟ مه‌رد و نامه‌ردێتی چییه؟ مرۆڤ بۆ خۆی چییه؟ ئه‌وه‌ی له‌وێ فێر بوم ئه‌توانم بڵێم به 100 زانكۆ فێر نائه‌بوم.
گۆڤارى بزاڤ: كۆتا به‌رپرسیارێت چی بوو له‌ناو په‌كه‌كه؟
باران: به‌رپرسی نزیكه‌ی 40 گه‌ریلا ئه‌بوم.
گۆڤارى بزاڤ: بۆچی ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ت جێهێشت؟
باران: به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌بوو، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی په‌كه‌كه، ئێمه كه‌چوینه ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه به‌كۆمه‌لێك پرنسیپ و رێسا په‌روه‌رده‌كرابوین بۆ نمونه كه‌هه‌ڵده‌ستاین له‌خه‌و ده‌مانوت یان كوردستان یان نه‌مان كه‌ئێواره‌ش داده‌هات ده‌مانوت یان سه‌ركه‌وتن یان سه‌ركه‌وتن، به‌لاَم دوای گرتنی عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان زۆر شت گۆرانكای به‌سه‌ردا هات به‌ره‌و مۆدیرنه رۆشت كه‌كۆنگره گۆرا ناویش گۆرا بو به‌كۆنگره‌ی گه‌ل و ناوی كوردستان نه‌ما ئێمه له‌روی ده‌رونییه‌وه له‌گه‌ڵ كوردستانیبون گه‌وره بوین به‌لاَم ستراتیژی په‌كه‌كه گۆرانكاری به‌سه‌ردا هات.
گۆڤارى بزاڤ: كه‌هاتیته كوردستان جیاوازی هه‌بوو له‌نێوان خه‌باتی ئێمه و په‌كه‌كه؟
باران: جیاوازییه‌كه‌ی زۆر هه‌بوو له‌نێوانیان؛ له‌كوردستانی باشور حیزبایه‌تییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ نمونه پیشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی گه‌ر شه‌ر بكات 80% بۆ یه‌كێتی شه‌ر ئه‌كات بۆ پارتیش به‌هه‌مان شێوه، راسته له‌ناو په‌كه‌كه‌ش هه‌مان حیزبایه‌تی هه‌یه به‌لاَم هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری زۆر زاڵه به‌سه‌ریاندا، من چه‌ند ساڵه وازم لێ هێناون به‌لاَم تا ئێستاش دڵم هه‌ر له‌گه‌ڵیانه هه‌ر كات پێویست بكات ئه‌رۆم بۆ یارمه‌تیدانیان.
گۆڤارى بزاڤ: له چ شتێكی په‌كه‌كه په‌شیمانیت؟
باران: وه‌ك په‌شیمانی په‌شیمان نیم، به‌لاَم به‌داخم بۆ شه‌ری براكوژی من 1998 به‌شداری شه‌ری پارتیم نه‌كرد هه‌روه‌ها به‌شداری شه‌ری یه‌كێتیشم نه‌كرد دواتر په‌كه‌كه سزایان دام و 6 مانگ زیندانی كرام.
گۆڤارى بزاڤ: چۆن دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بریارت دا به‌شداری شه‌ری رزگاركردنی مه‌خمور بكه‌یت؟
باران: شه‌ری مه‌خمور شه‌ری حیزبایه‌تی نه‌بوو كه‌ده‌مانبینی له‌وێ منداڵ له‌تینو و له‌برسا ده‌مرن ئێمه‌ش لێره منداڵه‌كانمان بكه‌ینه باوه‌ش به‌راستی ویژدانم قبوڵی نه‌ئه‌كرد.
گۆڤارى بزاڤ: واته په‌كه‌كه داوای لێنه‌كردن؟
باران: نه‌خێر، پێش ئه‌وه‌ی ئێمه به‌په‌كه‌كه بڵێین چوین به‌یه‌كێتیمان ووت چوین بۆ لای كاك كۆسره‌ت و مه‌لًبه‌ند و هیًزه‌كانی پیًشمه‌گه به‌لاًم كه‌س وه‌لاَمیان نه‌داینه‌وه بۆیه په‌كه‌كه‌مان ئاگادار كرده‌وه.
گۆڤارى بزاڤ: كه‌چونه مه‌خمور هه‌موی به‌ده‌ستی داعشه‌وه بوو؟
باران: به‌ڵی.
گۆڤارى بزاڤ: ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێ بون كێ بون؟
باران: هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و په‌كه‌كه و به‌شێكی كه‌میشی هێزی پارتی به‌لاَم زۆر له‌دوره‌وه وه‌ستا بون.
گۆڤارى بزاڤ: پرسیارتان نه‌كرد بۆچی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ كرد؟
باران: به‌ڵی پرسیارمان لێ‌كردن به‌لاَم وتیان سه‌رۆكی هه‌رێم بریاری لێپرسینه‌وه‌ی له 15 به‌رپرس ده‌ركروه‌و و كه‌سه‌كان گۆراون؛ به‌لاَم له‌راستیدا وانه‌بوو خۆ یه‌ك پێشمه‌رگه و دوو پێشمه‌رگه نین هێزه‌كه هه‌مووی هه‌ڵهاتوه، پێم ووتن سه‌یری ئه‌و ژنانه بكه‌ن ئه‌وان له‌سه‌نگه‌ر هه‌ڵنایه‌ن نه‌ك پێشمه‌رگه به‌ڵكو ناچێته عه‌قلی مرۆڤه‌وه ژن سه‌نگه‌ر بكرێت و كه‌سی تریش هه‌لبَێت.
گۆڤارى بزاڤ: نه‌خشه‌كه چۆن بوو؟
باران: دژه تیرۆر و په‌كه‌كه و هه‌ندێك به‌رپرسی پارتی نه‌خشه‌یه‌كیان دانا، په‌كه‌كه توانی تا نیوه‌ی كه‌مپی په‌كه‌كه پاكبكاته‌وه هێزه‌كانی دژه تیرۆریش تۆببارانێكی ته‌واویان كرد ئێمه‌ش به‌دۆشكه‌وه به‌شداریمان كرد، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بیتوانیایه تا كۆتایی بگرێت ئه‌وا رێگه‌ی ده‌رچونیان لێ ئه‌برا بۆیه هه‌ستیان كرد ناتوانن بمێننه‌وه پاشه‌كشه‌یان كرد. په‌كه‌كه به‌پارتی و ئه‌وانی دیكه‌ی وتبوو هه‌ر كه‌س هه‌ڵَبێت ئێمه ئه‌یانكوژین منیش له‌سه‌ر دۆشكه‌یه‌ك بووم و كۆمه‌ڵێك هامه‌ری پارتی له‌پێشمه‌وه بوون سوێندم خواردبوو به‌قورئان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن ئه‌مكوشتن.
گۆڤارى بزاڤ: ئه‌ی په‌كه‌كه؟
باران: په‌كه‌كه له‌شتێك ئه‌ترسان ئه‌وان هێرش به‌رن و هێزه‌كانی پارتی له‌پشته‌وه پاڵپشتیان نه‌كه‌ن و بكشێنه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر رایان بكردایه داعش 120 گه‌ریلای ده‌كوشت چونكه ئه‌وان پیاده بون.
گۆڤارى بزاڤ: كێ چه‌كی دایه ئێوه؟
باران: پۆلاَت تاله‌بانی.
گۆڤارى بزاڤ: به‌چه‌ندێك مه‌خمور رزگاركرا؟
باران: ئه‌گه‌ر تۆببارانه‌كه‌ی لێده‌ركه‌ین كه‌له‌به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێكرد ئه‌وا به‌نزیكه‌ی (45) ده‌قیقه گیرا.
گۆڤارى بزاڤ: چه‌ند داعش كوژران؟
باران: من ته‌رمی دووانم له‌شوێنێك و ته‌رمی دوانی ترم له‌شوێنێكی دیكه بینی، داعشێكیان دواتر كه‌سه‌یری ناسنامه‌كه‌یمان كرد خه‌ڵكی وان بوو و ئێستا ناسنامه‌كه‌ی لای په‌كه‌كه‌یه.
گۆڤارى بزاڤ: ئه‌ی له‌گه‌ریلا وپێشمه‌رگه؟
باران: كچێكی گه‌ریلا شه‌هید بوو دوانی دیكه‌ش ریندار بوو دوو پێشمه‌رگه‌شم بینی شه‌هید ببون.
گۆڤارى بزاڤ: كه‌چونه مه‌خمور چیتان بینی؟
باران: به‌راستی داعش هیچیان نه‌كرد بوو هه‌موو پۆسته‌ره‌كانی ئۆجه‌لان له‌شوێنی خۆی بوون خانوه‌كان و دوكانه‌كان هیچیان لێنه‌كرابوو ته‌نها ده‌رگای هه‌ندێك دوكان شكێنرا بوو ئاو و جگه‌ره برا بوو ئیدی ئه‌وانی دیكه وه‌ك خۆی بوون.
گۆڤارى بزاڤ: كۆی هێزه‌كان چه‌ن بوون؟
باران: په‌كه‌كه 240 بۆ 260 گه‌ریلا ده‌بون، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیش ده‌وری 600 كه‌سێك ده‌بون پارتیش له‌كۆتایدا به‌شداری شه‌ره‌كه‌یان كرد و هێزێكی زۆریان هێنا بوو.
به‌روار: 29/10/2014
بینین: 2331
|