محه‌مه‌دی مه‌لا قادر: مام جه‌لال ژنه‌كه‌ی منی كوشت، بۆیه حه‌زناكه‌م چاك بێته‌وه
دلێر عه‌بدوڵڵا
پێیوایه گۆڕان ته‌حریكی پێشمه‌رگه‌ی پێناكرێت
باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی له‌جێیی خۆی نه‌بووه
ئێران‌و ئه‌و وڵاتانه داگیركه‌ری كوردستانن‌و ئه‌وان ئیستیعماری ئه‌سڵین
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه كه گۆڕان‌و خودی مسته‌فای سه‌ید قادر گۆڕانكارییان له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه پێناكرێت‌و ئه‌وان ناتوانن ته‌حریكی ئه‌و سوپایه بكه‌ن.
ناوبراو له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ باس له رووداوه‌كانی ئه‌مرۆی ناوچه‌كه‌و عێراق‌و دۆخی كوردستان ده‌كات‌و پێیوایه كه كورد هیچ شتێكی له‌ده‌ست ناچێت.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیاره پێی وایه كه داعش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زلهێزو عه‌ره‌ب‌و تورك‌و فارسه‌وه دروستكراوه‌و ئامانجییش لێی بێده‌نگ بوونی كورده له باسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌یدا، محه‌مه‌دی مه‌لا قادر باسی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی ده‌كات‌و ده‌ڵێت (حه‌ز ناكه‌م چاك بێته‌وه).
گۆڤارى بزاڤ: هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت كه رۆڵت له‌گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌ماوه‌و له‌و بواره به‌دووریت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: له‌لایه‌ك زۆر زۆر مورتاحم كه به‌رپرسیارێتیم نییه، چونكه هه‌میشه به‌رپرسیارێتی گران بووه، وه‌ك واجبی خودایی‌و ئینسانی زانیوه نه‌وه‌ك بۆ پاره هه‌موو ره‌فیقه‌كانیشم ئه‌وه ده‌زانن، من بۆ میله‌تی خۆم كارم كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه من خۆشحاڵ نه‌بووم كه وایانكردو لێنه‌گه‌ڕان ده‌رچم چونكه بۆ من زۆر قورس بوو، ده‌بێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌م وه‌له‌و فه‌رامۆشیش ناكرێت چونكه شتێكی نابه‌جێ بوو بۆ من، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه له‌جێی خۆی، له‌و ناحییه‌وه هه‌ست به ئیرتیاح‌و دڵنه‌وایی ده‌كه‌م كه دوورم له‌و وه‌زعه خراپه‌ی كه هه‌یه، به‌لام به‌دڵ و رۆح له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رم، هه‌تا رۆژێك له‌م به‌ینانه چوومه مه‌خمور بۆ لای پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌وه ئه‌ركێكی پیرۆزه‌و فه‌رزه له‌سه‌رمان به‌رگری بكه‌ین، وه‌ك چۆن نوێژی فه‌رز ده‌كه‌ین ده‌بێت نوێژی نیشتمانیش بكه‌ین.
به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌ن وه‌ك مۆته‌كه خوێنی خه‌ڵك ده‌مژن به ناحه‌ق، به‌راستی له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ندێك به‌رپرس خوێنی میله‌ت ده‌مژن، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یكه‌ن پێشتر نه‌یانكردووه‌و له‌وه‌ته‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن وا ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌ن وه‌زیرو په‌رله‌مانتار چه‌ندی مه‌عاشه؟ ئایا ئه‌توانن به ئاسایی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن.
گۆڤارى بزاڤ: له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چی بكات باشه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌باوه‌ری خۆم كورد دوو رێگای له‌پێشه، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق بێت یان له‌گه‌ڵی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی بێت رێگا هه‌یه بۆ پێكه‌وه ژیان، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین داعشیان هێناوه بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی كه كورد داوای شتی تر نه‌كات.
گۆڤارى بزاڤ: كێ هێناویه‌تی؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ته‌بیعی عه‌ره‌ب هێناویه‌تی، ئه‌وانیش ئاغاكانیان هێناویانه، مالیكیش چه‌كی بۆ به‌جێهێشتن‌و پڕ چه‌كی كردن، ئه‌و كاره‌ساته، به‌ره‌ئی من مالیكیش له‌گه‌ڵ داعشه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی‌و جیرانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانن.
گۆڤارى بزاڤ: كه‌واته هاتن‌و دروستبوونی داعش وه‌ڵامه بۆ باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كورد؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌ڵێ، كاك مه‌سعود داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد، عه‌ره‌به‌كانی ئیزعاج كرد، جیره‌كانیش هه‌روه‌ها، بۆیه به‌كرده‌وه داعشیان هێنا تا كورد مه‌شغوڵ بكه‌ن.
گۆڤارى بزاڤ: كه‌واته بارزانی هه‌ڵه بووه باسی سه‌ربه‌خۆیی كردووه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ناڵێم هه‌ڵه بووه، به‌لام له‌جێیی خۆی نه‌بووه، كاته‌كه‌ی گونجاو نه‌بووه، چونكه ئێمه مافی خۆمانه ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت، داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی مافی خۆمانه، به‌لام ده‌بێت زه‌مینه سازی بكه‌ین، هه‌مووشمان ده‌زانین دنیا دژی كورده، باشه رێگرتنی نه‌وتی كوردستان له‌وڵاتان مانای چییه؟ لێ ناگه‌ڕێن نه‌وته‌كه‌مان بڕوات، له‌لایه‌كیش داعشیان بۆ قوت كردووینه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تریش مووچه‌یان بڕیوین، كه‌واته هه‌موویان دوژمنی كوردن، دۆست‌و دوژمن دوژمنی كورده.
بزاڤ: به‌پێی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئێوه بێت، رێگای یه‌كه‌م گونجاوتره بۆ كورد كه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بێت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: بۆ كورد وا باشتره، چونكه قۆناغی یه‌كه‌ممان تێپه‌ڕاند كه سه‌رۆك كۆمار كورده، كه‌واته باشتره به فیدرالی رازی بین، ده‌بێت پێداگری له‌سه‌ر داواكاری خۆمان بكه‌ین‌و سووربین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی.
گۆڤارى بزاڤ: باشه متمانه‌ت به سه‌كردایه‌تی كورد هه‌یه پێداگری بكه‌ن؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ئه‌بێت بیكه‌ن، ئه‌بێت له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد، چونكه ئێمه كوتله‌یه‌كی كه‌م نین له‌په‌رله‌مان، ده‌بێت پرۆژه یاساكانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ئیقرار بكرێت وه‌ك مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت‌و ماده‌ی 140، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌مریكاش ببێته چاو‌دێر تا كه‌س سته‌م له‌كه‌س نه‌كات.
گۆڤارى بزاڤ: له سیستمی ته‌وافقیدا په‌رله‌مان رۆڵی ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی داواكاری كورد؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ئه‌بێت ته‌وافوق بكه‌ین، راسته، به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ شیعه رێكه‌وین كه به‌داخه‌وه ئێستا نێوانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێكچووه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌مان بۆ نه‌كرا ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه جیابینه‌وه.
گۆڤارى بزاڤ: كه‌واته ته‌وافوق له‌نێوان سه‌ركرده‌كان ده‌كرێت نه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان؟ تۆ پێتوایه بگه‌نه ئه‌نجام؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: پێموایه كه‌سیان پێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دانانێن، چونكه هه‌ریه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه، بڕوا ناكه‌م كه‌سیان بتوانن پێداگری بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه زۆر خه‌ته‌ره ته‌صه‌ور ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كبن شته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك قسه ده‌كات، یه‌كێتی‌و پارتی‌و حزبه‌كانی تریش كۆده‌نگ نین.
گۆڤارى بزاڤ: پێتوایه شه‌ڕ به‌كورد فرۆشرا یان كورد خۆی شه‌ڕی كرد؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: شه‌ڕیان به‌كورد فرۆشت‌و رووبه‌رووی ئێمه‌یان كرده‌وه تا مه‌شغوڵمان نه‌كه‌ن‌و داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌كه‌ین.
گۆڤارى بزاڤ: هۆی چیی بوو داعش له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌شه‌ڕدا نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ره‌وه‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كه‌وته شه‌ڕه‌وه.
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ئاسان نییه، ده‌بێت شتێك هه‌بێت، وا مه‌شهوره كه مام جه‌لال له‌گه‌ڵ مالیكی‌و شیعه زۆر هاوكارو نه‌رم بوو، ره‌نگه ئه‌وه زیاتر بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
گۆڤارى بزاڤ: پێتوانییه ئێران ده‌ستی له‌وه‌دا نه‌بێت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ئاگام له‌هه‌ندێ وورده‌كاری هه‌یه به‌ڵام ناكرێت زۆر شت باسبكرێت، ره‌نگه واشبێت چونكه ئێران‌و ئه‌و وڵاتانه داگیركه‌ری كوردستانن‌و ئه‌وان ئیستیعماری ئه‌سڵین، بۆیه هیچ شتێكی كوردیان پێ خۆش نییه‌و دژی كوردن، بۆیه قه‌تعییه‌ن رازی نین به‌وه‌ی كورد سه‌ربه‌خۆ بێت به‌ڵام به‌ئاشكرا دژایه‌تی ناكه‌ن‌و به‌زمی له‌و جۆره‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن
گۆڤارى بزاڤ: پێشبینیت چییه بۆ داهاتووی ئه‌م كێشانه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: من سیاسیه‌كی دوور له سیاسه‌تم، واته كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیم به‌ڵام هیچ پۆستێكی حزبی‌و حكومیم نییه‌و له‌ناو حزبدا نه‌ماوم وه‌ك به‌رپرسیار، ئێستا له‌ماڵم‌و ته‌نها رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌خوێنمه‌وه‌و سه‌یری كه‌ناڵه‌كان ده‌كه‌م، من ته‌صه‌ور ده‌كه‌م كورد به‌شی خۆی ده‌مێنێت‌و وه‌ك پێشوو ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه نییه ئه‌مریكا هاته سه‌ر خه‌ت كه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر هه‌رێم، ره‌حمه‌ت له‌باوك‌و دایكی ئۆباما ئه‌گین مه‌ترسیمان زۆر له‌سه‌ر بوو، وه‌زعه‌كه‌مان تێكده‌چوو، كورد ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ سونه‌و شیعه‌كان ته‌فاهوم هه‌بێت‌و لوغه‌ی موشته‌ره‌ك دروست بكات، چونكه به‌ته‌نها ناتوانین هیچ بكه‌ین، بێ ته‌وافوق‌و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وان كارمان ناڕوات‌و ده‌شبێت پێداگری توند له‌سه‌ر داواكاری خۆمان بكه‌ین.
گۆڤارى بزاڤ: له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه چی ده‌ڵێیت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: پێموانییه هیچیان بۆ بكرێت، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ كاك مسته‌فای سه‌ید قادر له‌و رۆژانه‌دا بینم خۆی نه‌به‌ستوو حیمایه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، جا ئه‌وه ئه‌توانێت ته‌حریكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات.
گۆڤارى بزاڤ: به‌نیاز نیت بچیته لای مام جه‌لال
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: نه‌خێر به‌نیاز نیم، ئه‌نجا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دۆستایه‌تیم نییه، ئه‌گه‌ر كاك كۆسره‌ت نه‌خۆش بێت ده‌چمه لای یان دكتۆر به‌رهه‌م یان كه‌سێكی تر یان فوئاد مه‌عصوم، به‌لام مام جه‌لال ناچم، چونكه ئه‌و 13 ئاڕ بی چی به‌ماڵی منه‌وه ناو ژنه‌كه‌می كوشت، زۆریش شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كردووه‌و هیچ ره‌بتێكیشم به مام جه‌لاله‌وه نییه‌و ئه‌و له‌كوێ‌و من له‌كوێ.
گۆڤارى بزاڤ: حه‌زه‌كه‌ی چاك بێته‌وه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: چاك نابێته‌وه خۆ به‌حه‌زی من نییه، به‌حه‌زی من بێت چاك نابێته‌وه‌و به‌حه‌زی منیش نه‌بێت چاك ده‌بێته‌وه
به‌روار: 29/10/2014
بینین: 3266
|