زانستی شەرعی
  کەفارەتی سوێند
باوکی حارث

لە بەر ئەوەی زۆر کەس لەوە بێ ئاگایە کە کەفارەتی سوێند چیە یان بە هەڵە لێی تێگەیشتون بۆ سوود وەرگرتن ان شاء الله باسی ئەکەین کە کەفارەتی سوێند شکاندن چیە : خوای بەرز ئەفەرموێ : [ لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَـكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ] المائدة 89 واتە ( خوا ناتانگرێ بەو سوێندانەی بە سەر زارتان دا دێت و لە دڵەوە نیەو مەبەستتان پێ سوێند نیە بەڵام بەو سوێندە ئەتانگرێ کە بە مەبەستەو لە دڵەوەیە تەئکیدن لە سەری جا ئەوە کەفارەتەکەی تێر کردن و نان دانی دە هەژارە لەو خواردنە مام ناوەندیەی کە ئەیدەنە ماڵ و مناڵی خۆتان یان بەرگ پۆشینی دە هەژار یان ئازاد کردنی کۆیلەیەک ئەگەر کەسێک یەک لەم سێ شتەی دەست نەکەوت و نەیبوو ئەوە با سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت ئەوە کەفارەتی سوێندەکانتانە -ئەگەربیشکێنن- وە سوێندی خۆتان بپارێزن ئاوا خوا ئایەتەکانی بۆتان ڕوون ئەکاتەوە بەڵکو ئێوە سوپاس گوزاری و شوکری ئەو بکەن ) .
لەو ئایەتە خوای بەرز بۆمانی ڕوون کردۆتەوە کە کەفارەتی سوێند یەک لەم سێ شتانەیە کامەیان بکەیت ئەتوانی 1- نان دانی دە هەژار 2- یان بەرگ پۆشینی دە هەژار 3- یان ئازاد کردنی کۆیلەیەک .
بەڵام ئەگەر کەسێک لەم سیانە هیچی بۆ نەکراو نەیبوو ئەوە ئەو کاتە ئەتوانێ سێ ڕوژ بە ڕۆژوو بێت ، زۆر کەس هەن لێرە هەڵە تێگەیشتوون هەر وا ئەزانن کەفارەت بۆ سوێند ئەوەیە سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بیت ! نەخێر ئەمە بۆ کەسێکە کە ئەم سێ شتەی نەبێ ئەو کات ئەگەر نەیبوو ئەتوانێ سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت .
وە لەو ئایەتە بۆمان دەر ئەکەوێ کە خوای بەرز بە ڕەحمی خۆی لێمان ئەبورێ لەوەی کە ئەو سوێندانەی بێ مەبەستن لە سەرمان نایژمێرێ و لێمان خۆش بووە ، ئەوەش هاتووە لە عائیشەی دایکی بڕواداران خوا لێی ڕازی بێت ئەفەرموێ : ( انزلت هذه الاية : [ لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] في قول الرجل : لا والله ، وبلى والله ) رواه البخاري واتە : ( ئەم ئایەتە [ لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] لەسەر قسەی پیاوێکە بڵێ نا والله ، وە با والله ) .
سوپاس بۆ خوای گەورە کە لەسەری ئاسان کردوین یانی کەسێک کە بەسەر زاری دادێ ڕاهاتووە بڵێ بەخوا ئەبێ یان بەخوا نابێت ئەمە مادام مەبەستی سوێند نەبێ خوا لێمانی ناگرێ والله اعلم .
به‌روار: 15/11/2014
بینین: 1576