زانستی شەرعی
  باسێك لە زانستی فەرمودەوانی
باوکی حارث


فەرموودە بەو پێیەی گەیشتوە بە ئێمە بە دوو ڕێگە گەیشتوە یان موتاواتیرە یان ئاحاد. موتەواتیر : ئەوەیە کە چەند کەسانێکی زۆر ڕیوایەتیان کردبێ کە موستەحیل بێت بتوانن کۆ ببنەوە لە سەردروست کردنی خەبەرێک، ئەوەش لە هەموو تەبەقەکانی سەنەدەکە، یانی کۆمەڵێکی زۆر صەحابی ڕیوایەتیان کردوە وە کۆمەڵێکی زۆر تابیعی لەوانەوە ڕیوایەتیان کردوە وە کۆمەڵێکی زۆر لەوان بەو شێوە، وە زانایانی فەرمودەناسى شارەزا ئەتوانن ئەوە بزانن وسەیری ڕێگاکان بکەن و حوکم بدەن لەسەر ئەوەی ئەو فەرموودە موتەواتیرە یان نا.

 ئاحاد : کەسانێکی کەمتر ڕیوایەتیان کردوە جا یان یەک کەس یان دوو یان سێ وە زیاتر بەڵام نەگەیشتوە بە ژمارەی موتەواتیر. ئاحادیش ئەبێتە سێ بەش :
غریب : یەک کەس ڕیوایەتی کردوە چ لەهەموو تەبەقەکان یان لە یەکێک لە تەبەقەکان ، بۆ نمونە یەک صەحابی ڕێوایەتی کردبیت وەک فەرموودەی (انما الاعمال بالنیات) تەنها عمر ین الخطاب رضي الله عنه ڕیوایەتی ئەکا لەدوای ئەو زۆر لەویان بیستوە.
عزیز : دوو کەس ڕیوایەتیان کردبێ چ لەهەموو تەبەقەکان یان لە یەکێک لە تەبەقەکان دوو کەس بن. مشهور : سێ کەس یان زیاتر ڕیوایەتی کردوە بەڵام نەگاتە ژمارەی تەواتور. کە ئەوەت زانی، ئەوجا بزانە کە بەو پێیەی کە فەرموودە قبوڵ کراوە یان نا ئەوە بزانە کە موتەواتیر هەمووی صەحیحە وە بە تەئکید لەبەرز ترین پلەی صەحیحیە.

 وە ئاحاد دابەش ئەبیت بەسەر قبوڵ کراو وە ڕەد کراوە. قبوڵ کراو : صەحیحە یان حسن، (صحیح لذاته) یان (صحیح لغیره) ، (حسن لذاته) یان (حسن لغیره). صحیح لژاته : ئەوەیە سەنەدەکە خۆی صەحیحە مەرجەکانی صەحیحی تێدایە. صحیح لغیره : ئەوەیە سەنەدەکە خۆی مەرجی صەحیحی تێدا نیە لە پلەی (حسن) دایە بەڵام بە سەنەدی تر یان شاهێدی تر بەهێزتر بوە. حسن لذاته : خۆی سەنەدەکە پلەی (حسن) ی هەیە. حسن لغیره : خۆی سەنەدەکە لاوازە بەڵام بە غەیری خۆی بە سەنەدی تر بەهێز بوە هاتۆتە پلەی (حسن).

لەدوای ئەوەی کە قبوڵ کراوە بەشی قبوڵ نەکراو دێت کە پێی دەوترێ (ضعیف) ئەو بەشەش زۆر بەشی لێ جیا ئەبێتەوە یانی (ضعیف) پلە پلەیە هەیە لاوازیەکەی زۆر بەهێزە پێی دەوترێ (موضوع) یان (باطل) وە بەو شێوە (منکر) تا دەگاتە بەشەکانی کە لاوازیەکەیان کەمترە وەک (مرسل) یان (شاذ). ان شاء الله من لە داهاتوو هەوڵ ئەدەم گرنگی بەو زانستە بدەم و ڕوونی بکەمەوە الحمد لله بەدەرسیش هەمانە مەنزومەی بەیقونی بە تەسجیل کراویش هەیە. مەسەلەی (متفق علیه) مەبەست پێی ئەوەیە کە بوخاری وە موسلیم هەردوکیان ئەو فەرموودەیان ڕیوایەت کردوە وە هەردووکیان لەیەک صەحابەوە ڕیوایەتیان کردوە. موتەواتیر بەرزترین پلەی صەحیحی هەیە وە لەبەر ئەوەی کە بوخاری و موسلیم زانایانی فەرمودە لەو ئوممەتە شاهێدیان بۆ داون بەصەحیحی وهەموو ئوممەت قبوڵیان کردوە ئەویش پلەی بەرزی صەحیحە وە موتەواتیر زۆر جاران لە زۆربەی کتابەکانی فەرموودە هەیە لە بوخاری وموسایم و باقی کتابەکانی تر وەک چوار سونەنەکەو موسنەدی احمد وباقی کتابەکانی تری فەرموودە.

 وە هەموو فەرموودەیەکی کە بەصەحیح دانراوە لای زانایانی فەرموودە موتەواتیر بیت یان لە بەشی ئاحاد لای ئەهلی سوننە جیاوازی ناکەنە بەینی لە دامەزراندنی عەقیدە لەسەری وەکار پێکردنی، بە بەڵگەی ئەزانن. بەڵام لای موبتەدیعەکان لای موعتەزیلەو بەچکەکانیان لەو سەردەمە کە بەداخەوە لەو سەردەمە بەچکە زەندیقی وا پەیدا بوون هەندێکیان بە ئاشکرا بەس قورئانی قبوڵەو فەرموودە ڕەد دەکاتەوە هەیانە بەعقڵی خەڵەفاوی خۆی حوکم ئەکا لەسەر فەرموودە بە صەحیحی یان لاوازی دائەنێ بەهەواو ئارەزوو، هەیانە دەڵێ ئاحاد وەرناگرین وە موتەواتیر وەردەگرین. بەو شێوە دەیانەوێ دژایەتی ئیسلام بکەن و موسڵمانان بخەنە گومانەوە لە دینەکەیان سەیریش ئەوەیە ئەو زەندەقە دەربچێ لە ناو هەندێ بەناو حیزبی ئیسلامی کە زیاتر لەعەلمانیەکان دژایەتی ئیسلام بکەن و موسڵمانان بخەنە گومانەوە لەدینەکەیان. بەڵام ئەوەیان بۆ ناچێتە سەرو ان شاء الله مامۆستایانی ئەهلی سوننە دەم کوتیان ئەکەن و منیش وەکو قوتابیەکی ئەو مامۆستایانە بە ئیزنی خوای بەرز تەقسیری ناکەم لە گرنگی دان بەو بابەبتە.
به‌روار: 18/11/2014
بینین: 2153