دیدار

بێستون فايه‌ق: نه‌وشيروان مسته‌فا تاوانى نه‌كردوه‌ تا بچێته‌ به‌رده‌م داداگا


بێستون فایه‌ق ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر پشكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه‌ی‌ بزاڤ پرێس باس له‌دۆخی‌ هه‌نوكه‌یی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و دادگایكردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و رێكه‌وتنی‌ گۆران و یه‌كێتی‌ ده‌كات.

سازدانی‌: كاروان ره‌حمان


دادگایكردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا
بزاڤ پرێس: له‌ئێستادا دۆسییه‌ی‌ دادگایكردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌رمترین دۆسییه‌، ئایا ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا؟
بێستون فایه‌ق: نەشیروان مستەفا تاوانیکی‌ نەکردوە تابچێتە بەردەم دادگا، ئەوەی‌ تۆ دەیڵێی دادگا نیه‌.
بزاڤ پرێس: ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگیانه‌‌ هی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌‌؟ یان دستكاری‌ كراوه‌؟
بێستون فایه‌ق: بێگومان کەسێکی‌ وەک کاک نەوشیروان قسەی‌ لەو جۆرە ناکات و ئەو دەنگانە دەستکاری‌ کراون.
بزاڤ پرێس: بۆ پارتی‌ به‌ گه‌رمی‌ ئه‌م دۆسییه‌ ده‌جوڵێت له‌راگه‌یاندنه‌كانیه‌وه‌؟
بێستون فایه‌ق: هەر هێزو کەسێک لەبەرامبەر پارتی‌ و کارە نایاساییه‌كانی‌ بوەستێت پارتی‌ باکی‌ بە هیچ نیە و ئامادەیه‌ دەست بۆ هەموو شت ببات بەرامبەر ئەوانەی‌ دەیانەوێ رێگربن لە کارە نایاسایی و قۆرخکاریەکانی‌.

رێكه‌وتنی‌ (گۆران – یه‌كێتی‌)
بزاڤ پرێس: لێك نزیكبونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و گۆران بۆ وا پارتی‌ نیگه‌ران كردووه‌؟
بێستون فایه‌ق: ئەو نزیک بونەوەیە ئومیدی‌ زۆری‌ لەسەر هەڵچنراوە و ئێمە بەئومێدین دیزانی‌ هەیکەلی‌ ئیداری‌ و هاوسه‌نگی‌ هێز لەکوردستان بگۆرێت ، رەنگە ترسی‌ پارتی‌ لەرێکەوتنەکان بۆ لەدەستدانی‌ ئەو هەیمەنە زۆرەی‌ بێت کەبەراورد بەژمارەی‌ کورسی‌ و دەنگەکانی‌ هەیەتی‌.
بزاڤ پرێس: رێكه‌وتنی‌ نێوان گۆران و یه‌كێتی‌ سیاسییه‌ یان هه‌نگاوێكه‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌تان؟
بێستون فایه‌ق: ریکەوتنێکی‌ سیاسیە و کراوەیە بۆ زیاتر نزیک بونەوەی‌ هەردوو لا.
بزاڤ پرێس: ئه‌گه‌ر یه‌كتان گرته‌وه‌ په‌یامتان چیه‌ بۆ ده‌نگ ده‌رانتان؟
بێستون فایه‌ق: خاوەنی‌ دروشم و بەڵێنی‌ خۆمانین و پاشگەزنابینەوە لەوانەی‌ وتومانه‌ لەروبەروبونەوەی‌ گەندەلی‌ و گەندەلکاران.
بزاڤ پرێس: چونكه‌ ئێوه‌ هێنده‌ی‌ پارتی‌ ره‌خنه‌تان له‌ یه‌كێتی‌ هه‌بوه‌ له‌رابردوو؟
بێستون فایه‌ق: گەندەلی‌ و کەسی‌ گەندەل لەهەر کوێ بن ئێمە هەمان تێروانینی‌ پێشومان بۆیان دەبێت.
بزاڤ پرێس: ترستان له‌یه‌كێتی‌ نیه‌؟ پێتان وایه‌ پابه‌ندی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت؟
بێستون فایه‌ق: بێگومان هەردولا پابەند دەبین و پێشتریش لەزۆر بابەت، تێڕوانینمان وەک یەک بوە.
بزاڤ پرێس: پێت وایه‌ یه‌كێتی‌ ده‌ست به‌ردرای‌ پارتی‌ ده‌بێت له‌ پێناو گۆران؟
بێستون فایه‌ق: رێکەوتنەکە رێگە نادات هیچ لایەک رێکەوتنی‌ تر ببەستێت کە پێچەوانە بێت لەگەڵ ناوەرۆکی‌ ئەو رێکەوتنە، پێشم وایە پارتی‌ و یەکێتی‌ لەزۆر بابەت بۆچونیان زۆر دورە لەیەکەوە.

دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم
بزاڤ پرێس: وه‌ك په‌رله‌مانتارێك خوێندنه‌وه‌تان چیه‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌؟
بێستون فایه‌ق: کوردستان ئیستا لە دۆخیکی‌ خراپی‌ سیاسی‌ و ئابوریدایە، دۆخیک لە دوای‌ شەری‌ ناوخۆ یەکەم جارە نێوانی‌ لایەنەکان بەو رادیە خراپ بێت، قەیرانه‌ دارایەکەش زۆر خنکێنەر و روخێنەرە.
بزاڤ پرێس: كێ به‌رپرسه‌ له‌م دۆخه‌؟
بێستون فایه‌ق: ئەوەی‌ بیست ساڵە ئیدارەی‌ هەرێم دەدا و نەیتوانیوە سیسته‌مێكی‌ ئەوتو دروست بکات کە بەرگەی‌ قەیران بگرێت، ئەوە بەرپرسە بۆ دۆخی‌ سیاسیش. بیگومان پارتی‌ دروستکەرو بەرپرسی‌ یەکەمە.
بزاڤ پرێس: ناترسن له‌خۆپیشاندانی‌ به‌رفراوان و ته‌قینه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌؟
بێستون فایه‌ق: ئەگەر ئەم دۆخە درێژە بکێشێ و قەیرانەکە بەردەوام بێت دەبێت چاوەرێی هەموو روداویکی‌ نەخوازراو بکەین کە ئەزمونی‌ هەرێمەکە پێچەوانە بکاتەوە.
بزاڤ پرێس: رێگه‌ چاره‌ چیه‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ی‌ هه‌رێم؟
پێش هەموو شت دەستپێکردنەوەی‌ دانیشتنەکانی‌ په‌رلەمان.

په‌یوه‌ندی‌ گۆران و پارتی‌
بزاڤ پرێس: هۆكاری‌ بێده‌نگ بونتان له‌ئاستی‌ پارتی‌ چیه‌؟ په‌رله‌مانی‌ په‌ك خستووه‌ رێگری‌ له‌وه‌زیره‌كانتان ده‌كات‌؟
بێستون فایه‌ق: بێدەنگ نەبوین، وەک هیزێکی‌ مەدەنی‌ بێ چەکی‌ خاوەن پرۆژە بێ دەنگ نەبوین و نابین، پێمان وایە پێویستە خەڵک و لایه‌نەکانی‌ تریش بێ دەنگ نەبن.
بزاڤ پرێس: پارتی‌ بریاری‌ داوه‌ كه‌ په‌رله‌مان كارانه‌كرێته‌وه‌‌ به‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌؟
بێستون فایه‌ق: ئەم سەرۆکایەتیە شەرعیەو هیچ هۆکاریم بۆ گۆرینی‌ لەئاردا نیە.
بزاڤ پرێس: پێت وانیه‌ ئه‌م دۆخه‌ تا 2017 هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌؟
بێستون فایه‌ق: ئەگەر پارتی‌ بەردەوام بێت لەم هەڵوێستانەی‌ بێگومان بەڵێ.
ئایا ئەو سەوتیانە ھی ئەوە؟ یان دستکاری کراوە؟
 بێگومان کەسێکی‌ وەک کاک نەوشیروان قسەی‌ لەو جۆرە ناکات و ئەو دەنگانە دەستکاری‌ کراون.
بزاڤ پرێس: بۆ پارتی‌ به‌ گه‌رمی‌ ئه‌م دۆسییه‌ ده‌جوڵێت له‌راگه‌یاندنه‌كانیه‌وه‌؟
بێستون فایه‌ق: هەر هێزو کەسێک لەبەرامبەر پارتی‌ و کارە نایاساییه‌كانی‌ بوەستێت پارتی‌ باکی‌ بە هیچ نیە و ئامادەیه‌ دەست بۆ هەموو شت ببات بەرامبەر ئەوانەی‌ دەیانەوێ رێگربن لە کارە نایاسایی و قۆرخکاریەکانی‌.




‌‌‌
6/7/2016 3:55:22 PM
Print Friendly and PDF
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ