هەواڵ

سلێمانی.. ھاوڵاتیەکی تەمەن ۸۱ ساڵ بە ھەڵواسراوی دۆزرایەوە


 بزاڤ پرێس:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێوارەی  ۷/۳۰ ھاوڵاتیەک بە خنکاوی لەماڵی خۆیاندا لەگەرەکی زەرگەتە نزیک مزگەوتی سلێمانی دۆزرایەوە، ھاوڵاتیەکە ناوی (م.ا.ف) لەدایکبوی ساڵی ۱۹۳٥ ، پێ دەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بوبێت".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشکرد، پاش گەشتنی ھێزەکانی پۆلیس و نوسینگەی بەڵگەکانی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوەو لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە".


‌‌‌
7/31/2016 1:38:19 PM
Print Friendly and PDF