هەواڵ

ئەحمەدی حاجی رەشید : بەغداد رایگەیاندووە یەک دینار رەوانە ناکات


بزاڤ پرێس:

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت”بڕی شەش سەد ملیۆن دۆلار گەیشتۆتە عێراق، لەو پارەیەش ھیچ پشکێک بەر ھەرێمی کوردستان ناکەوێت”.

ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند :ئەو پارەیەی ھاتوە بۆ عێراق، بڕی شەش سەد ملیۆن دۆلارە و بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجەیە، لەبەر ئەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی وەجبە رەوانە دەکات”.
ئاماژە بەوەشدەکات “ھیچ بڕە پارەیەک نادرێت بەھەرێمی کوردستان وە بەغدا رایگەیاندووە یەک دینار رەوانە ناکات”.


‌‌‌
7/31/2016 2:32:36 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ