هەواڵ

مەرجەعێکی ئاینی داوای سیستەمی سەرۆکایەتی دەکات


 بزاڤ پرێس:

مەرجەعێکی ئاینی لە عێراق داوای سیستەمی سەرۆکایەتی دەکات و دەشڵێت پێویستە واز لە سیستەمی پەرلەمانی بھێنین .

قاسم تائی مەرجەعی ئاینی عێراق رایگەیاند ھەنگاوەکانی ئەم دوای حکومەتی عێراق بە ئامانجی چاکسازی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا چاکسازی نین ، وتیشی دەوڵەتی عێراق لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرێوە دەبرێت .
دەربارەی چاکسازی تائی وتی چاکسازی لە بناغەوە دەکرێت ، ئەوەی ئێستا بەناوی چاکسازی دەکرێت چاکسازی نیە .
تائی دەربارەی سیستەمی سەرۆکایەتی وتی پێویستی دەزانم سیستەمی پەرلەمانی نەمێنێت و بکرێتە سیستەمی سەرۆکایەتی .
دەربارەی بەرێوەبەردنی عێراق تائی وتی لە عێراق ھەمو بریارەکان لەلایەن وڵاتانی ترەوە دەردەچێت و عێراق خاوەنی ھیچ بریارێک نیە . وە ئەمریکا لە رێگەی باڵوێزخانەکەیەوە لە بەغدا بە ئاشکرا دەوڵەتی عێراق بەرێوە دەبات .


‌‌‌
7/31/2016 11:50:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو