هەواڵ

دوای ٤٥ ڕۆژ بکوژی گەنجێکی شاری ھەڵەبجە دۆزرایەوە


بزاڤ پرێس:ژیار کامیل

پۆلیسی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو گەنجەی کەلە ١٣ـی تەمموز لە گەڕەکێکی شاری ھەڵەبجە کوژرابوو، بکوژەکەی خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"پاش نزیکەی ٤٥ ڕۆژ بەسەر ڕوودانی کوژرانی گەنجێک لە گەڕەکی کانی قولکە تێپەڕی، بکوژی گەنجەکە ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس کردووە".

ڕاشیگەیاند:"بکوژەکە ناوی (ھـ..ر.ع) تەمەن ٣٠ ساڵە و کارمەندی پاسەوانی سنور بووە و دانیشتووی شاری ھەڵەبجە گەڕەکی کانی قولکە بووە، و بەبڕیاری دادوەۆی لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٤٠٥ـی سزادانی عێراقی بەند کراوە و دانی بە تاوانەکەی دا ناوە".

ڕۆژی ١٣ـی تەمموزی ٢٠١٦، بەھۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو کەسەوە لە گەڕەکێکی پارێزگای ھەڵەبجە گەنجێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەست دەدات و بکوژەکەیشی ھەڵدێت و دوای ٤٥ ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیس کردەوە.


‌‌‌
8/31/2016 12:13:00 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ