هەواڵ

وەزیری تەندروستی ھەرێم: ١٠٠ ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانین


بزاڤ پرێس:

وەزیری تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، نزیکەی ١٠٠ ملیار دینار قەرزی کۆمپانیاکانمان لایە و ئەمەش ھی ساڵی ٢٠١٤و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ یە.

 ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێم لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند:"چونی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات شتێکی ئاساییە و لە ھەموو دنیادا ھەیە، ئەمەش پێی دەوترێن گەشتیاری پزیشکی، ئەمەش مانای ئەوە نیە نەخۆشخانەکانی کوردستان خراپن".

ھەروەھا وتی:"ئەگەر بەپێی یاسای بودجە بێت دەبێت لە%١٠٠ی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی لە عێراقەوە بۆمان بێت، ھەرچەندە ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا باشە، بەڵام ئەوانیش کێشەی تەکنیکی و داراییان ھەیە و لە ئێستادا تەنھا لە%٤٥بۆ ٥٠ی پێداویستیە پزیشکیەکانمان بۆ دێت ناچارین ئەوی تری لەدەرەوە بکڕین".

ناوبراو وتیشی "لە ئێستادا تەنھا شەش ملیار دینارمان بۆ دانراوە و ئەوەش تەنھا بەشی پێداویستی دەرمانی ژیانی دەکات بۆیە قەرزار بوین".


‌‌‌
8/31/2016 4:04:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ