هەواڵ

ڕوسیا: داوا لە تورکیا دەکەین بۆردومانی سەر ھێزە کوردیەکانی سوریا ڕابگرێت


بزاڤ پرێس:

حکومەتی ڕوسیا داوا دەکات کە سوپای تورکیا دووربکەوێتەوە لە بۆردومانی ھێزە کوردیەکانی سوریا.

ئەمڕۆ ٣١ی ئابی ٢٠١٦، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ داوا لە تورکیا دەکات بۆردومانی ھێزە کوردیەکان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕابگرێت.

دوێنی پۆڵات جان ھەماھەنگیکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بە چاودێری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا لەسەر ئاگربەستی کاتی ڕێککەوتوون.

ھاوکات ئاژانسی ھاوار نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە کەنەیوستووە ناوی ئاشکرابکرێت بڵاویکردەوە، ئاگربەستەکە بە ناوبژیوانی ئەمەریکا بووە، بێ ئەوەی ھیچ وردەکارییەک دەربارەی ئاگربەستەکە ئاشکرابکات.

لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ھەواڵی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ یەپەگە ڕاست نییە و تیشی "لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریکا کە تورکیا و یەپەگەیان یەکسان کردووە جێگەی قبوڵ نییە".


‌‌‌
8/31/2016 4:15:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ