هەواڵ

موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ھێزی ئامادە دابەشدەکرێت


بزاڤ پرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ موچەی پێشمەرگەی زێرەڤان و ڕۆژی یەکشەممەش موچەی ھێزی ئامادە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ ١ی ئەیلولی ٢٠١٦ موچەی مانگی حەوتی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ڕۆژی ٤ی ئەیلولیش موچەی مانگی حەوتی ھێزی ئامادە دابەشدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێداکە دوێنێ و ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان لەگەڵ یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشکرا.

ھاوکات تا ئێستا وەزارەتی دارایی ھیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی تر دیار نەکردووە.


‌‌‌
8/31/2016 4:19:00 PM
Print Friendly and PDF