وادەى ڕاگەیاندنی نمرەی خولی دووەمی خوێندکارانی ١٢ ی ئامادەیی هەرێم ڕاگەياندرا
بزاڤ پرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ نمرەی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت.
لە ئاگادارییەکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمدا کە ئەمڕۆ ٣١ ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، سبەینێ وەڵامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بە ھەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە بە پرسیارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، بۆ ئەوەی خوێندکاران ئاگاداری چۆنیەتی وەڵامدانەوەی خۆیان بن.
ڕاگەیاندنی نمرەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ١٢ ی تەمووزی ٢٠١٦ دا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕاگەیەندرا، ھەروەھا ساڵانەش بەشێک لە خوێندکاران چەند تاقیکردنەوەیەکی پۆلە کۆتاکان بۆ خولی دووەم دەھێڵنەوە بەمەبەستی بەدەستھێنانی نمرە.
|