هەواڵ

مەلا بەختیار: نەفرەت لە ٣١ی ئاب


بزاڤ پرێس: 

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی  لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی" ئەمڕۆ ٣١ ی ئاب ساڵڕۆژی شەھیدبوونی لوتکەیە، ساڵڕۆژی شەھیدبوونی ئازاد ھەورامی یە، دوای شەھید شیھاب‌و شەھید ئارام، درێژترین گریان، گریانی شەھیدبونی تۆ بوو.. ئازادی ھاوڕێم".

 دەشڵێت:نەفرەت لەو فڕۆکەوانەی بۆردومانی کردیت. نەفرەت لە (٣١)ی ئاب.. کە زامێکی قوڵ قوڵە.!

دەقی نوسینەکەی مەلا بەختیار.

ئازاد ھەورامی
شەھیدی ھەمیشە ئازاربەخش !

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی شەھیدبونی لوتکەیەکە، کە ھەرگیز تەمومژی رۆژگار دایناپۆشێ.
ئەمڕۆ.. ساڵڕۆژی شەھید ئازاد ھەورامی یە. ئاخ شەھید ئازاد.. داخ شەھید ئازاد.. لە چ رۆژێک‌و لەچ رۆژگارێک‌و لەچ دۆخێک کاروانی خەبات‌و، سەنگەری وەفاو، رێبازی شۆڕشگێڕانەو رەوشتی بەرزی ھاوڕێیانەی.. بەنەمریی گۆڕییەوە.
بیرناچێتەوە، دوای شەھید شیھاب‌و شەھید ئارام، درێژترین گریان، گریانی شەھیدبونی تۆ بوو.. ئازادی ھاوڕێم.. ئازادی ھەمیشە ئازاربەخش. ئێستاش ئەگریم.. بەردەوام ئازارم دەدەی.. ھەمیشە لەویژدانمای.
نەفرەت لەو فڕۆکەوانەی بۆردومانی کردیت. نەفرەت لە (٣١)ی ئاب.. کە زامێکی قوڵ قوڵە!
دڵنیابە کێلەکەت.. تەنھا لەسەر سەرت نییە. بەڵکو لەویژدانی ئێمەی ھاوڕێت، کێلەکەت، بەچەشنێ رۆچووە.. قەت رێگامان نادا.. رەوشتی بەرزو رێبازی لێبوردەیت، بەر بدەین.. بەریشی نادەین، ئەی ئازاد ھەورامی..


‌‌‌
8/31/2016 10:44:01 PM
Print Friendly and PDF