هەواڵ

٣٥ ڕۆژنامەنوسی تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو


بزاڤ پرێس:
بە پێی هەواڵی مێدیاکانی نزیک لە پارتی داد و گەشە پێدان(ئاکەپە) ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی ٣٥ ڕۆژنامەنوسی وڵاتی تورکیا لە لەیان داگاکانی ئەو وڵاتەوە دەرچوو. 

گەر دادگای ئەو وڵاتە فەرمانی دەستبەسەرکردنیشیان بۆ دەربکات ئەوا ژمارەی ڕۆژنامەنوسە دەستبەسەرکراوەکان دەگاتە ١٣٩ ڕۆژنامەنوس.

دوای هەوڵی کودەتا سیناریۆکەی ١٥ ی تەموزی وڵاتی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە هەڵمەتێکی فراوانی ڕەشبگیری دەستپێکرد.

تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی لە کارەکانیان دورخراونەتەوە و بە هەزارانیش دەست بەسەر کراون.
ڕۆژنامەنوسانی ئەو وڵاتە یەکێکن لە قوربانیەکانی دەستی دەسەڵات و تا ئێستا ١٠٤ ڕۆژنامەنوس لە کونجی زیندانەکان خزینراون بە بێ هیچ بەڵگەو تاوانێک.

گەر ئەو ٣٥ ڕۆژنامەنوسەی ئەمرۆش لە دادگا فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچێت ئەوا ژمارەی ڕۆژنامەنوسە دەسبەسەرکراوەکان دەگاتە ١٣٩.

شایەنی باسە ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور لە دوا ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا یەکەمین وڵاتی جیهانە کە زۆرترین ڕۆژنامەنوسی تێدا دەستبەسەر کراوە.

د.ع


‌‌‌
8/31/2016 10:51:52 PM
Print Friendly and PDF