مێژوو

لەنێوان (پ.د.ک) و (ی.ن.ک) دا


محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
ـ ناوی تەواوی (پارتی دیموکراتی کوردستان).
ـ ناوی تەواوی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان).
٢. حیزب
ـ پارتی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە وەک حیزب دروست بوە.
ـ یەکێتی لەسەرەتاوە وەک بەرەیەکی نیشتیمانی پێک ھات و دواتر لەسالی (۱۹۹۲) بوەتە حیزبێکی رێکخراو.
٣. گۆرینی ناو
ـ پارتی تا ئێستا (٤) جار ناوی حیزبەکەی گۆرانکاری بەسەر ھاتوە.
ـ یەکێتی ھیچ گۆرانکارییەک بەسەر ناوەکەیدا نەھاتوە.
٤. دامەزراندن
ـ پارتی لەبەرواری (۱٦/۸/۱۹٤٦) دامەزراوە.
ـ یەکێتی لەبەرواری (۱/٦/۱۹۷٥) دامەزراوە.
٥. شوێنی دامەزراندن
ـ پارتی لە شاری بەغدا کۆنگرەی دامەزراندنی گرێداوە.
ـ یەکێتی لەشاری دیمەشق کۆبونەوەی دامەزراندنیان گرێداوە.
٦. یەکەی رێکخستن
ھەردوو لایەن یەکەی رێکخستنیان لەسەر بنەمای حیزبە شیوعییەکان دارشتوە.
٧. پەیکەری حیزب
ـ پارتی؛
سەرۆک پاشان جێگری سەرۆک پاشان سکرتێری مەکتەبی سیاسی پاشان مەکتەبی سیاسی دواتر کۆمیتەی ناوەندی.
ـ یەکێتی؛
سکرتێری گشتی پاشان جێگری یەکەم و دوەم دواتر دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و دواتر ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
٨. ناوی کەسی یەکەم
ـ پارتی بەکەسی یەکەمی حیزبەکەی دەلێن (سەرۆک).
ـ یەکێتی بەکەسی یەکەم دەلێن (سکرتێری گشتی).
٩. ژمارەی سەرۆک
ـ پارتی بەدرێژای تەمەنی یەک سەرۆکی گۆریوە.
ـ یەکێتی تەنھا یەک سکرتێری گشتی ھەبوە.
١٠. ناوی سەرۆک
ـ پارتی (۳٦) سالە مەسعود بارزانی سەرۆکێتی.
ـ یەکێتی (٤٠) سالە جەلال تالەبانی سەرۆکێتی.
١١. ژمارەی کۆنگرە
ـ پارتی لەماوەی (۷٠) سالدا (۱۳) کۆنگرەی بەستوە.
ـ یەکێتی لەماوەی (٤٠) سالدا (۳) کۆنگرەی بەستوە.
١٢. رەنگی ئالا
ـ پارتی لەسالی (۱۹٤٦)ەوە رەنگی زەردی ھەلبژاردوە وەک ئالای خۆی.
ـ یەکێتی لەسالی (۱۹۹۲)ەوە رەنگی سەوزی ھەلبژاردوە.
١٣. ئەندام
ـ پارتی ئەندامە لەرێکخراوی ئینتەرناسیۆنالی دیموکراتی مەسیحی.
ـ یەکێتی ئەندامە لەرێکخراوی سۆسیال دیموکرات.
١٤. بریار بەدەست
ـ کەسی یەکەم و دوەم و سێەم لەپارتیدا لەیەک بنەمالەن.
ـ کەسی یەکەم و دوەم و سێیەم لەیەکێتیدا لە سێ بنەمالەی جیاوازن.
١٥. شۆرش
ـ پارتی خاوەنی دوو شۆرشە؛ شۆرشی ئەیلول (۱۹٦۱ ـ ۱۹۷٥)، شۆرشی گوڵان (۱۹۷٦ ـ ۱۹۸۹).
ـ یەکێتی خاوەن یەک شۆرشە بەناوی شۆرشی نوێ (۱۹۷٦ ـ ۱۹۸۹).
١٦. دەستپێکی شۆرش
ـ پارتی لە (۲٦ ئایاری ۱۹۷٦) شۆرشی گولانی دەست پێکرد.
ـ یەکێتی لە (۱ حوزەیرانی ۱۹۷٦) شۆرشی نوێی دەست پێکرد.
١٧. شەر
ـ پارتی و یەکێتی لەنێوان سالانی (۱۹۷٦ بۆ ۱۹۸٦) ھەروەھا سالانی (۱۹۹٤ بۆ ۱۹۹۸) بەشێوەی بەردەوام و پچر پچر شەری چەکداریان لەگەل یەک کردوە.
١٨. مفاوەزات
ـ حکومەتی عێراقی لە ساڵی (۱۹۷٠) پارتی دیموکراتی کوردستانی بەموخاتەبی کورد وەرگرتوە و دانوساندی لەگەل کردوە.
ـ حکومەتی عێراقی لە ساڵی (۱۹۸٤) یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەموخاتەبی کورد وەرگرتوە و دانوساندی لەگەل کردوە.
١٩. پەرلەمان
ـ کورسییەکانی پارتی؛
 ـ لەخولی یەکەم (۱۹۹۲ ـ ۲٠٠٥) (٥٠) کورسی.
ـ خولی دوەم (۲٠٠٥ ـ ۲٠٠۹) (۳۸) کورسی.
ـ خولی سێیەم (۲٠٠۹ ـ ۲٠۱۳) (۳٠) کورسی.
ـ خول چوارەم (۲٠۱۳ ـ ۲٠۱۷) (۳۸) کورسی.
ـ کورسییەکانی یەکێتی؛
ـ لەخولی یەکەم (۱۹۹۲ ـ ۲٠٠٥) (٥٠) کورسی.
ـ خولی دوەم (۲٠٠٥ ـ ۲٠٠۹) (۳۸) کورسی.
ـ خولی سێیەم (۲٠٠۹ ـ ۲٠۱۳) (۲۹) کورسی.
ـ خول چوارەم (۲٠۱۳ ـ ۲٠۱۷) (۱۸) کورسی.
٢٠. حکومەت
ـ پارتی لە (۱۹۹٦ بۆ ۲٠٠٥) و (۲٠٠٥ بۆ ۲٠٠۹) ھەروەھا (۲٠۱۱ تا ئێستا) سەرۆکایەتی حکومەت ھەرێمی کوردستانی کردوە.
ـ یەکێتی لە (۱۹۹۲ بۆ ۱۹۹٦) ھەروەھا لە (۱۹۹٦ بۆ ۲٠٠٥) ھەروەھا (۲٠٠۹ بۆ ۲٠۱۱) سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردوە.
٢١. سەرۆکایەتی ھەرێم
ـ لەسالی (۲٠٠٥)ەوە دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم لەلایەن پارتییەوە بەرێوە دەبرێت.
٢٢. خالی نێگەتیڤ
ـ پارتی؛
ڕ. شەری ناوخۆ
ب. ئاشبەتالی (۱۹۷٥)
ج. خراپ بەکارھێنانی پەیوەندی لەگەل دەولەتانی بێگانە.
ـ یەکێتی؛
ڕ. شەری ناوخۆ
ب. خراپ بەکارھێنانی پەیوەندی لەگەل دەولەتانی بێگانە.
٢٣. پەیوەندی ستراتیژی
ـ پارتی لەسالی (۲٠٠۹)ەوە پەیوەندییەکی ستراتیژی لەگەل تورکیا ھەیە.
ـ یەکێتی لەسالی (۱۹۹۷)ەوە پەیوەندییەکی ستراتیژی لەگەل ئێران ھەیە.
٢٤. ناوچەی نفوز
ـ پارتی؛
دھۆک و ھەولێر و ناوچە دابرێنراوەکانی موسل.
ـ یەکێتی؛
کەرکوک و سلێمانی پاشان ھەولێر.


‌‌‌
10/27/2016 9:23:09 PM
Print Friendly and PDF
123