مێژوو

لەنێوان دکتۆر بەرھەم و نێچیرڤان بارزانیدا



محەمەد سالار (پاشا)

١. ناوی تەواوی
ـ بەرھەم ئەحمەد سالح قاسم ناسراو بەدکتۆر بەرھەم.
ـ نێچیرڤان ئیدریس مسەفا محمد ناسراو بە نێچیرڤان بارزانی
٢. لەدایکبون
ـ دکتۆر بەرھەم لەسالی (۱۹٦٠) لەدایکبوە و تەمەنی ٥٥ سالە.
ـ نێچیرڤان بارزانی لەسالی (۱۹٦٦) لەدایکبوە و تەمەنی ٤۹ سالە.
٣. شوێنی لەدایکبون
ـ دکتۆر بەرھەم لەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی لەگوندی بارزان لەدایکبوە.
٤. بنەچە
ـ دکتۆر بەرھەم دایک و باوکی خەلکی سلێمانین.
ـ نێچیرڤان بارزانی باوکی خەلکی بارزانەوە و دایک و نەنکی لەباوکییەوە خەلکی سلێمانین.
٥. خانەوادە
ـ دکتۆر بەرھەم لەخانەوادەیەکی خوێندەوار و نوسەر لەدایک بوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی لەخانەوادەیەکی شۆرشگێر لەدایک بوە.
٦. خوێندن
ـ دکتۆر بەرھەم ئەم بروانامانەی وەرگرتوە:
ـ ـ بەکالریۆس لەئەندازیاری مەدەنی لەزانکۆی کاردیڤ لەبەریتانیا.
ـ ـ بەکالریۆس لەئامار و کۆمپیتەر لەزانکۆی لیڤەرپول.
ـ ـ دکتۆرا لەئامار و کۆمپیتەر لەزانکۆی لیڤەرپول.
ـ نێچیرڤان بارزانی لەبەشی زانستە سیاسییەکان لەزانکۆی تاران خوێندویەتی.
خێزانداری
ـ دکتۆر بەرھەم یەک جار ژیانی خێزانداری پێکھێناوە و خاوەنی کور و کچێکە.
ـ نێچیرڤان بارزانی یەک جار ژیانی خێزانداری پێکھێناوە و خاوەنی دوو کچ و سێ کورە.
٧. ھاوسەرگیری
ـ دکتۆر بەرھەم ھاوسەرگیریەکی ئاسایی کردوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی ھاوسەرگیریەکەی بەسیاسی ئەژمار دەکرێت و چونکە خێزانی کچی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییە.
٨. زمان
ـ دکتۆر بەرھەم زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
ـ نێچیرڤان بارزانی زمانەکانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی دەزانێت.
٩. حیزب
ـ دکتۆر بەرھەم لەسەرەتا بەخانەوادەوە لەسالی ۱۹۷٤ پەیوەندی کردوە بە شۆرشی ئەیلول و پارتیەوە دواتر کۆمەلەی رەنجدەران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ـ نێچیرڤان بارزانی تەنھا لەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری سیاسی کردوە.
١٠. زیندان
ـ دکتۆر بەرھەم لەسەر کاری سیاسی دوو جار لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندانی کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا زیندانی نەکراوە.
١١. خەباتی چەکداری
ـ ھیچ کامیان بەشداریان لەکاری چەکدری نەکردوە.
١٢. دیبلۆماسی
ـ ھەردوکیان لەبواری دیبلۆماسی کاریان کردوە.
١٣. کاری ھەوالگیری
ـ دکتۆر بەرھەم لەھیچ دەزگایەکی ھەوالگیری حیزبەکەی کاری نەکردوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی بۆ ماوەی سالێک بەرپرسی دەزگای پاراستن بوە لەسالی ۱۹۸۹.
١٤. پلەکانی حیزبایەتی
ـ بەرھەم سالح پلەکانی حیزبایەتی بەم جۆرە بریوە:
ـ ـ کارکردن لەشانە نھێنییەکانی کۆمەلەی مارکسی ـ لینینی.
ـ ـ سالی (۱۹۸۳) بوەتە ئەندامی لیژنەی رێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتی.
ـ ـ دواتر بوەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی.
ـ ـ سالی (۱۹۹۱) بوەتە نوێنەری یەکێتی لەواشنتۆن.
ـ ـ لەکۆنگرەی یەکەمی یەکێتی بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.
ـ ـ سالی (۲٠٠۱) بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
ـ ـ لە کۆتایی (۲٠٠٦) بوەتە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی.
ـ نێچیرڤان بارزانی پلەکانی حیزبایەتی بەم جۆرە بریوە:
ــ سەرەتای دەسپێکی خەباتی دەگەرێتەوە بۆ سالی (۱۹۸۷) دوای کۆچی دوای باوکی.
ــ سالی (۱۹۸۹) بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
ــ سالی (۲٠٠۹) بوەتە جێگری سەرۆکی پارتی.
١٥. برینی پلەکان
ـ دکتۆر بەرھەم سەرجەم پلەکانی حیزبایەتی تەنھا بەتوانای خۆی بریوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی جگە لەتوانای خۆی کوری خانەوادە بوە ئەمەش ھۆکار بوە بۆ چونە پێشەوەی.
١٦. رکابەر لەحیزبەکەی
ـ بەھێزترین رکابەری دکتۆر بەرھەم (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد)ە.
ـ بەھێزترین رکابەری نێچیرڤان بارزانی (مەسرور بارزانی)ە.
١٧. ھێزی چەکدار
ـ دکتۆر بەرھەم ھێزی چەکداری پالپشتی نیە.
ـ نێچیرڤان بارزانی، رەوان بارزانی برای فەرماندەی ھێزت تایبەتی یەکی پارتیە.
١٨. پۆستە حکومیەکان
ـ دکتۆر بەرھەم ئەم پۆستە حکومیانەی وەرگرتوە:
ـ ـ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (ئیدارەی سلێمانی) (۲٠٠۱ ـ ۲٠٠٤).
ـ ـ لەسالی (۲٠٠٤) بوەتە جێگری سەرۆکی حکومەتی کاتی عێراق.
ـ ـ لەسالی (۲٠٠٥) بوەتە وەزیری پلاندانانی عێراق.
ـ ـ لەسالی (۲٠٠٦) بوەتە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ـ ـ بوەتە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (۲٠٠۹ ـ ۲٠۱۱).
ـ نێچیرڤان بارزانی ئەم پۆستە حکومیانەی وەرگرتوە:
ـ ـ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (۱۹۹٦ ـ ۱۹۹۹).
ـ ـ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۱۹۹۹ ـ ۲٠٠٥)
ـ ـ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠٠٥ ـ ۲٠٠۹)
ـ ـ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠۱۱ ـ ۲٠۱۳)
ـ ـ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠۱۳ ـ تا ئێستا)
١٩. راگەیاندن
ـ دکتۆر بەرھەم سپۆنسەری کەنالی (حورییە) و دەزگای خەندانی کردوە.
ـ نێچیرڤان بارزانی خاوەنی تۆری میدیایی روداو و دەیان رۆژنامە و گۆڤاری سێبەرە.
٢٠. زانکۆ
ـ دکتۆر بەرھەم سەرۆکی ئەنجومەنی باوەرمەندانی زانکۆی ئەمەریکیە لەسلێمانی.
ـ نێچیرڤان بارزانی خاوەنی زانکۆی کوردستانە.
٢١. سەرکەوتن
ـ خالی بەھێزی دکتۆر بەرھەم پالپشتیکردنی بوو لەلایەن تالەبانی و بون بە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بێ ئەوەی خەباتی شاخی ھەبێت.
ـ خالی بەھێزی نێچیرڤان بارزانی بەکارھێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرکەوتنی خۆیلەسەرجەم روەکانەوە.
٢٢. شکست
ـ شکستی دکتۆر بەرھەم نەبونی بوو بەسەرۆک کۆماری عێراق.
ـ شکستی نێچیرڤان بارزانی کالبونەوەی رۆلی بوو لەدوای روداوەکانی ۱۲ی تشرینی یەکەم و قەیرانەکانی حکومەت.


‌‌‌
10/27/2016 9:29:24 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ