مێژوو

لەنێوان ھێرۆ برایم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ دا


محەمەد سالار (پاشا)

١. ناوی تەواو:
ـ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد فتاح ناسراو بە (ھێرۆ خان).
ـ عەبدولا رەسول عەلی ناسراو بە (کۆسرەت رەسول).
٢. شوێنی لەدایکبون:
ـ ھێرۆ خان لە (خانەوادەیەکی سلێمانی) لەدایکبوە.
ـ کۆسرەت رەسول لە(گوندی شیاواشۆکی سەر بەکۆیە) لەدایکبوە.
٣. سالی لەدایکبون:
ـ ھێرۆ خان لەسالی (۱۹٤۸) لەدایکبوە.
ـ کۆسرەت رەسول لەسالی (۱۹٥۲) لەدایکبوە.
٤. خانەوادە
ـ خانەوادەی ھێرۆخان خانەوادەیەکی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و ناسراو بون.
ـ کۆسرەت رەسول لەخانەوادەیەکی ئاسایی لەدایک بوە کەدایک و باوکی نەخوێندەوار بون.
٥. ئەندامانی خێزان
ـ ھێرۆخان (٦) خوشک و دوو بران و خۆی مندالی گەورەی خێزانەکەیەتی.
ـ کۆسرەت رەسول چوار خوشک و دوو برا بون و خۆی مندالی گەورەی خێزانەکەیەتی.
٦. خوێندن
ـ ھێرۆ خان بەکالریۆسی ھێناوە لە (دەرونناسی) لەزانکۆی موستەنسرییە لەبەغدا.
ـ کۆسرەت رەسول دیبلۆمی ھێناوە لەکشتوکالدا لەبولغاریا.
٧. ھاوسەرگیری
ـ ھێرۆ خان ھاوسەرگیری کردوە لەگەل (مام جەلال) لەسالی (۱۹٦۸) لەتەمەنی (۲٠) سالیدا.
ـ کۆسرەت رەسول ھاوسەرگیری کردوە لەگەل (ئەمیرە خان) لەسالی (۱۹۷۷) لەتەمەنی (۲٥) سالیدا.
٨. ھاوسەرگیری سیاسی
ـ ھێرۆخان باوکی و خۆی و کورەکەشی ھاوسەرگیرییەکەیان سیاسی بوە.
ـ کۆسرەت رەسول ھاوسەرگیرییەکەی ئاسایی بوە.
٩. مندال
ـ ھێرۆ خان دوو کوری ھەیە.
ـ کۆسرەت رەسول شەش کور و کچێکی ھەیە.
١٠. مردنی مندال
ـ ھێرۆ خان ھیچ مندالێکی نەمردوە.
ـ کۆسرەت رەسول (۳) کوری کۆچی دوایی کردوە.
١١. کاریگەری
ـ ھێرۆ خان بە (حەپسە خانی نەقیب) کاریگەر بوە.
ـ کۆسرەت رەسول بە (مەلا مستەفای بارزان) کاریگەرە.
١٢. پارتی دیموکراتی کوردستان
ـ ھێرۆ خان رەتی کردوەتە ببێتە ئەندام لەپارتی دیموکراتی کوردستان ھەرچەندە باوک و خالی دایکی سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو پارتە بون ئەمە جگە لەوەی مێردەکەشی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوە.
ـ دەسپێکی خەباتی سیاسی کۆسرەت رەسول لەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەست پێ دەکات.
١٣. شاخ
ـ ھێرۆ خان لەسالی (۱۹۷۹)ەوە پەیوەندی کردوە بەشاخەوە.
ـ کۆسرەت رەسول لەسالی (۱۹۸٥) چوەتە شاخ.
١٤. مەکتەبی سیاسی
ـ ھێرۆ خان لەسالی (۲٠۱٠) بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبەدەستھێنان زۆرترین دەنگی کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی کە (۱٠۷٠ دەنگ) بوو.
ـ کۆسرەت رەسول لەسالی (۱۹۹۱) بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
١٥. یەکەمین کار لەیەکێتی
ـ یەکەمین کاری ھێرۆ خان لەشاخ دروستکردنی سکرتایەتی مام جەلال بوە لەسالی (۱۹۷۹) کەپێک ھاتبوو لە (٥) کەس خۆی ئەندامێکیان بووە.
ـ یەکەمین کاری کۆسرەت رەسول کارکردن بوە لەشانە نھێنییەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان.
١٦. پلەبەندی حیزبایەتی
ـ ھێرۆ خان ھیچ پلەبەندییەکی حیزبایەتی نەبریوە و راستەوخۆ بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە.
ـ کۆسرەت رەسول لەبچوکترین شانەی یەکێتیەوە دەستی پێکردوە و ئێستا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیە.
١٧. شەر
ـ ھێرۆ خان بەشداری ھیچ شەرێکی نەکردوە.
ـ کۆسرەت رەسول بەشداری سەدان شەری کردوە و دوو جار زۆر بەخەستی بریندار بوە.
١٨. جۆری خەبات
ـ ھێرۆ خان لەشاخ کاری بەئەرشیف کردنی شۆرشی کردوە.
ـ کۆسرەت رەسول لەشاخ خەباتی سەربازی و سیاسی کردوە.
١٩. نفوز
ـ ناوچەی نفوزی سەرەکی ھێرۆ خان شاری سلێمانییە.
ـ ناوچەی نفوزی سەرەکی کۆسرەت رەسول شاری ھەولێرە.
٢٠. حوکمداری
ـ ھێرۆ خان ھیچ پۆستێکی وەرنەگرتوە لەحکومەتدا.
ـ کۆسرەت رەسول سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بوە (۱۹۹۳ ـ ۲٠٠۱) ھەروەھا جێگری سەرۆکی ھەرێم بوە.
٢١. لەپەرلەماندا
ـ ھەردوکیان لەخولی یەکەمی پەرلەمان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بون.
٢٢. خالی دەرکەوتن
ـ ھێرۆ خان؛
١. گرنگیدان بەئەرشیف کردنی خەباتی شاخ.
٢. گرنگیدان و دروستکردنی دامەزراوە میدیاییەکان.
٣. گرنیدان بەرێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی و مافەکانی ئافرەت و مندال.
ـ کۆسرەت رەسول؛
١. ھێنانی (۱۸۳٠٠٠ دیناری سویسری) بۆ شاخ لەسالی (۱۹۸۱).
٢. بون بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (۱۹۹۳ ـ ۲٠٠۱).
٣. بون بەجێگری سکرتێری گشتی (۲٠٠٦ ـ تا ئێستا).
٢٣. خالی بەھێز
ـ ھێرۆ خان:
١. لەبنەمالەیەکی رۆشنبیر لەدایک بوە دایک و باوکی نوسەر بون.
٢. ھاوسەری تالەبانییە، ئەمەش پێگەیەکی بەھێزی داوەتێ کەبتوانێ دەست بگرێت بەسەر جومگە سەرەکییەکان.
٣. بەھێزترین ژنە کەتوانای بریاری سیاسی ھەبێت لەعێراقدا.
ـ کۆسرەت رەسول
١. خەباتی شاخ
٢. دەرکەوتنی وەک کەسی یەکەمی یەکێتی لەناوچەی ھەولێر و دەوروبەری.
٣. سود وەرگرتن لەو پۆستانەی کەھەیبوە و بەکارھێنانی بۆ بەرژەوەندی خۆی.
٢٤. نوسین
ـ ھێرۆخان ھیچ کتێبێکی نوسراوی نیە ھەرچەندە دایک و باوک و مێردەکەشی نوسەر بون بەلام لەبواری رۆژنامەگەری دەنوسێت.
ـ کۆسرەت رەسول نوسین و کتێبی نیە.


‌‌‌
11/19/2016 10:11:27 PM
Print Friendly and PDF
123