مێژوو

لەنێوان م. کرێکار و م. عەلی باپیردا


محەمەد سالار (پاشا)

١. لەدایکبون
ـ م. کرێکار لەسالی ۱۹٥٦ لەدایکبوە.
ـ م. عەلی باپیر لەسالی ۱۹٦۱ لەدایکبوە.
٢. شوێنی لەدایکبون
ـ م. کرێکار لەشارۆچکەی ماوەت لەدایکبوە.
ـ م. عەلی باپیر لە شارۆچکەی پشدەر لەدایکبوە.
٣. پێگەی بنەمالە
ـ م. کرێکار لەخانەوادەیەکی ئاسایی لەدایکبوە.
ـ م. عەلی باپیر لەخانەوادەیەکی بەرەچەلەک ئاغا لەدایکبوە.
٤. بەر لەکاری ئیسلامی
ـ بەر لەکاری ئیسلامی م. کرێکار ئەندام بوە لەپارتی دیموکراتی کوردستان.
ـ م. عەلی باپیر ئەندامی ھیچ حیزبێکی غەیرە ئیسلامی نەبوە.
٥. یەکەمین قوتابخانە
ـ یەکەمین قوتابخانەی فیکری م. کرێکار ئیخوان موسلمینە.
ـ یەکەمین قوتابخانەی م. عەلی باپیر بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامییە.
٦. خوێندن
ـ م. کرێکار ماستەری ھەیە لەزانستی فەرمودە لەزانکۆی پاکستان.
ـ م. عەلی باپیر ۲ سالی خوێندوە لەکۆلێژی شەریعە لەنەجەف و دواتر تەواوی نەکردوە.
٧. خوێندنی ئاینی
ـ م. کرێکار سەرجەم پلەکانی بەدەستھێنانی مۆلەتی مەلایەتی بریوە و پاشان مۆلەتی وەرگرتوە.
ـ م. عەلی باپیر بەجیا جیا لای مامۆستای ئاینی خوێندویەتی بەلام مۆلەتی وەرنەگرتوە.
٨. خێزانداری
ـ م. کرێکار لەسالی ۱۹۸٤ ژیانی خێزانداری پێک ھێناوە و تەنھا یەک ژنی ھێناوە و (٤) مندالی ھەیە.
ـ م. عەلی باپیر لەسالی ۱۹۸٤ ژیانی خێزانداری پێکھێناوە و تا ئێستا (۳) ژنی ھێناوە و (۱۳) مندالی ھەیە.
٩. دەرکەوتن
ـ قۆناغی دەرکەوتنی ھەردوکیان بزوتنەوەی ئیسلامییە لەکوردستان.
١٠. پلەکانی بزوتنەوە
ـ ھەردوکیان پلەکانی حیزبایەتیان بریوە و گەشتون بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە.
١١. لەناو بزوتنەوە
ـ م. کرێکار دوو جار ریزەکانی ئەو حیزبەی جێھێشتوە و گەراوەتەوە.
ـ م. عەلی باپیر لەو حیزبەدا ماوەتەوە تا ۲٠٠۱
١٢. دامەزراندنی حیزب
ـ م. کرێکار لەسالی (۱۹۸۲) و (۱۹۹٠) و (۲٠٠۱) و (۲٠٠۲) (٤) کۆمەلە و حیزب و رێکخراوی دامەزراندوە.
ـ م. عەلی باپیر تەنھا کۆمەلی ئیسلامی دامەزراندوە
١٣. فیکری ئیسلامی
ـ م. کرێکار لەسەرەتاوە کەسێکی ئسولی سەلەفی جیھادی بوە.
ـ م. عەلی باپیر لەسەرەتاوە رێبازی سۆفی گەرێتی وەرگرتوە و دواتر سەلەفی و ئێستا وەک کەسێکی میانرەو دەردەکەوێت.
١٤. کاریگەری
ـ م. کرێکارە زۆر کاریگەرە بەئیبن تەیمیە و سەید قوتب.
ـ م. عەلی باپیر کەسێکی دیاریکراو نیە لەژێر کاریگەری ئەودا بێت.
١٥. رەگەزنامە
ـ م. کرێکار ھەلگری رەگەزنامەی عێراقی و نەرویچییە.
ـ م. عەلی باپیر تەنھا ھەلگری رەگەزنامەی عێراقییە.
١٦. زمان
ـ م. کرێکار زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و نەرویچی و ئینگلیزی و ئۆردو دەزنێت.
ـ م. عەلی باپیر زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی دەزانێت.
١٧. ھونەر
ـ م. کرێکار جگە لەکاری ئیسلامی شیعر دەنوسێت و سرودی ھەیە.
ـ م. عەلی باپیر سرودی نیە.
١٨. زیندان
ـ م. کرێکار لەژیانیدا دەیان جار زیندانی کراوە لەلایەن دەیان دەولەتەوە.
ـ م. عەلی باپیر تەنھا یەک جار زیندانی کراوە.
١٩. نوسین
ـ م. کرێکار خاوەنی زیاتر لە (٥٠) پەرتوکە.
ـ م. عەلی باپیر خاوەنی (۸٦) پەرتوکە.
٢٠. لەئێستادا
ـ م. کرێکار لەئێستادا ھیچ حیزبێکی رەسمی نیە و قەدەغەیە لەلایەن یەکێتیەوە.
ـ م. عەلی باپیر خاوەنی کۆمەلی ئیسلامیە و حیزبێکی مۆلەت پێدراوە.


‌‌‌
11/29/2016 6:45:39 PM
Print Friendly and PDF
123