مێژوو

له‌نێوان (د.جه‌عفه‌ر ئيمنيكى) و (د.يوسف محمد صادق)دا


محەمەد سالار (پاشا)

1. ناوى ته‌واو
- د.جه‌عفه‌ر: جه‌عفه‌ر ئيبراهيم حاجى بيرۆ
- د.يوسف: يوسف محمد صادق عبدالقادر
2. له‌دايكبون
- د.جه‌عفه‌ر: له‌ساڵى (1953) له‌دايكبوه‌.
- د.يوسف: له‌ساڵى (1978) له‌دايكبوه‌.
3. شوێنى له‌دايكبون
- د.جه‌عفه‌ر: له‌گوندى ئيمنكى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك له‌دايك بوه‌.
- د. يوسف: له‌‌شارى سلێمانى له‌دايكبوه و له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ن‌.
4. بروانامه‌
- د.جه‌عفه‌ر: دكتۆراى له‌زانسته‌ سياسييه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌.
- د.يوسف: دكتۆراى له‌زانسته‌ سياسييه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌.
5. پاشخانى فيكرى
- هه‌ردوكيان پاشخانى فيكريان ئيخوان موسلمين بوه‌.
6. حيزبايه‌تى:
- د.جه‌عفه‌ر: ته‌نها له‌ناو پارتى ديموكراتى كوردستان كارى كردوه‌.
- د.يوسف: له‌يه‌كگرتوى ئيسلامى و پاشان له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆران كارى كردوه‌.
7. شۆرش
- د.جه‌عفه‌ر: له‌ساڵى (1981) به‌شدارى شۆرشى گوڵان كردوه‌.
- د.يوسف: پاشخانى چه‌كدارى نيه‌..
8. په‌نابه‌رى سياسى
- د.جه‌عفه‌ر: دوو جار په‌نابه‌رى سياسى بوه‌ له‌وڵاتى سويد.
- د. يوسف: په‌نابه‌رى سياسى نه‌بوه‌.
9. پله‌ى حيزبايه‌تى
- د.جه‌عفه‌ر: پله‌كانى حيزبايه‌تى له‌ناو پارتيدا به‌م شێوه‌يه‌ بريوه‌:
• له‌ساڵى (1981) په‌يوه‌ندى كردوه‌ به‌ريزه‌كانى شۆرشى گوڵان.
• له‌ساڵى (1989) و له‌كۆنگره‌ى ده‌يه‌مى ئه‌و حيزبه‌ به‌ئه‌ندامى يه‌ده‌گى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى هه‌ڵبژێراوه‌.
• له‌ساڵى (1992) بوه‌ته‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى رێكخستن.
• له‌ساڵى (1995) به‌رپرسى به‌شى رێكخستن بوه‌ له‌لقى يه‌ك له‌دهۆك.
• له‌ساڵى (1999) بوه‌ته‌ جێگرى به‌رپرسى لقى يه‌كى پارتى له‌دهۆك.
• له‌ساڵى (2004) بوه‌ته‌ ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى.
• له‌هه‌مان ساڵ بوه‌ته‌ به‌رپرسى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى و ديراسات و توێژينه‌وه‌.
• له‌ساڵى (2010) بوه‌ته‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و وته‌بێژى پارتى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخستن.
- د.يوسف: له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌ به‌شدارى كردوه‌ ‌ به‌ئه‌ندامى جفاتى نيشتيمانى و به‌رپرسى ژورى توێژينه‌وه‌ى سياسى هه‌ڵبژێرراوه‌.
10. كارى په‌رله‌مانى
- د.جه‌عفه‌ر: له‌ساڵى (1992 – 1995) سه‌رۆكى ديوانى په‌رله‌مانى كوردستان بوه‌.
له‌ساڵى (2014) بوه‌ته‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان.
- د.يوسف: له‌ساڵى (2014) به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێرراوه‌.
11. هه‌ڵبژاردن
- د.جه‌عفه‌ر: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى (2013) (16926) ده‌نگى هێناوه‌.
- د.يوسف: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى (2013) (39922) ده‌نگى هێناوه‌.
12. ده‌نگى په‌رله‌مان
- د.جه‌عفه‌ر: له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌به‌ده‌ستهێنانى (78) ده‌نگ بوه‌ته‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
- د.يوسف: له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌به‌ده‌ستهێنانى (84) ده‌نگ بوه‌ته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
13. پۆزه‌تيڤ:
- د.جه‌عفه‌ر:
• به‌شدار بوه‌ له‌كاره‌ دروسته‌كانى خه‌باتى شاخ.
• ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى بوه‌ توانى بردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ بۆ حيزبه‌كه‌ى تۆمار بكات.
• پله‌كانى حيزبايه‌تى سه‌رجه‌ميان بريوه‌ و ده‌زگا هه‌ستياره‌كانى پارتى به‌رێوه‌ بردوه‌.
- د. يوسف:
• دياريترين سه‌ركرده‌ى گه‌نجى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌.
• به‌شدار نه‌بوه‌ له‌هه‌ڵه‌كانى شاخ و گه‌نده‌ڵييه‌كانى شار و شه‌رى ناوخۆ.
• به‌تواناى خۆى و له‌ته‌مه‌نى گه‌نجێتيدا بوه‌ته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان.
14. نێگه‌تيڤ:
- د. جه‌عفه‌ر:
• به‌رپرسه‌ به‌گوێره‌ى به‌رپرسيارێتى له‌هه‌موو تاوانه‌كانى شاخ و گه‌نده‌ڵى شار و شه‌رى ناوخۆ.
• تۆمه‌تبار بوه‌ به‌كوشتنى گه‌نجێك به‌ناوى هێرش مه‌رعى له‌ساڵى (2003) به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئه‌و كاته‌ى رۆژنامه‌ى (هاوڵاتى).
• بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێكى مه‌كته‌بى رێكخستن كه‌ئه‌و كات ئيمنيكى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد و تيايدا به‌سه‌دان هه‌زار دۆلارى سه‌رف كردبوو به‌مه‌به‌ستى كرينى ئه‌ندامانى حيزبه‌كانى ديكه‌.
- د. يوسف:
• نه‌بونى ئه‌زمونى حوكمدارى.
• مامه‌ڵه‌كردنى هه‌ندێك جار وه‌ك به‌رپرسێكى حيزبى.
15. زمان
- د.جه‌عفه‌ر: زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى و ئينگليزى و سويدى ده‌زانێت.
- د.يوسف: زمانه‌كانى كوردى و فارسی و عه‌ره‌بى و ئينگليزى ده‌زانێت.
16. كتێب
- د.جه‌عفه‌ر: خاوه‌نى يه‌ك كتێبه‌ به‌ناوى (الاضواء على بديل الثورى) كه‌وه‌ڵامى كتێبێكى سامى عه‌بدورحمانى داوه‌ته‌وه‌ به‌ناوى (البديل الثورى للحركة التحررية الكردية).
- د.يوسف: خاوه‌نى كتێبێكه‌ به‌ناوى پێداچونه‌وه‌يه‌ك به‌پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان. له‌گه‌ڵ ده‌يان توێژينه‌وه‌.


‌‌‌
12/2/2016 9:55:14 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ