مێژوو

لەنێوان شێخ مەحمودی نەمر و پێشەوا قازی محەمەد


محەمەد سالار (پاشا)

١. لەدایکبون
ـ شێخ مەحمود لەسالی (۱۸۸۱) لەدایکبوە.
ـ قازی محەمەد لەسالی (۱۹٠٠) لەدایکبوە.
٢. شوێنی لەدایکبون
ـ شێخ مەحمود لەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
ـ قازی محەمەد لەشاری مەھاباد لەدایکبوە.
٣. خانەوادە
ـ شێخ مەحمود نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مارفی نۆدێیە.
قازی محەمەد نەوەی عەلی قازیە کەبنەمالەیەکی ناودار بوون لەمەھاباد.
٤. سەربازی
ـ شێخ مەحمود شۆرش کاری چەکداری کردوە.
ـ قازی محەمەد بەشداری کاری چەکداری نەکردوە.
٥. زمان
ـ شێخ مەحمود زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی زانیوە.
ـ قازی محەمەد زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی و فارسی و روسی زانیوە.
٦. خوێندن
ـ ھەردوکیان خوێندنی ئاینیان لەمزگەوتەکان تەواو کردوە.
٧. دەسپێک
ـ شۆرش و حوکمدارییەکەی شێخ مەحمود بەدەستپێک و یەکەم دادەنرێت لەکوردستانی باشور.
ـ کۆمارەکەی قازی محەمەد بەدوەم ئەزمون دادەنرێت دوای شۆرشی سمکۆ.
٨. حوکمران
ـ شێخ مەحمود لەسالی ۱۹۱۸ بوەتە حوکمرانی سلێمانی.
ـ قازی محەمەد لەسالی ۱۹۳٤ بوەتە قازی شاری مەھاباد.
٩. حیزب
ـ شێخ مەحمود ھیچ حیزبێکی دانەمەزراندوە.
ـ قازی محەمەد حیزبی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندوە.
١٠. کیان و دامەزراوە
ـ ئەو دامەزراوەیەی شێخ مەحمود پێکی ھێنا ناونرا (حوکمدار) و دەولەتی سەربەخۆ نەبوو.
ـ ئەو دامەزراوەیەی قازی محەمەد پێکی ھێنا ناونرا (کۆماری کوردستان) و دەولەتی سەربەخۆ نەبوو.
١١. حکومەت
ـ شێخ مەحمود (۲) جار حکومەتی تەشکیل کردوە.
ـ قازی محەمەد یەک جار حکومەتی تەشکیل کردوە.
١٢. رۆژنامە
ـ شێخ مەحمود رۆژنامەی بانگی ھەقی دەرکردوە.
ـ قازی محەمەد رۆژنامەی کوردستانی دەرکردوە.
١٣. دورخستنەوە
ـ شێخ مەحمود دورخراوەتەوە بۆ ھندستان و بەغدا.
ـ قازی محەمەد لەژیانیدا دورنەخراوەتەوە.
١٤. ئینگلیز و سۆڤێت
ـ شێخ مەحمود ئینگلیز دانی بەحکومدارییەکەی نا و دواتر خیانەتی لێکرد.
ـ قازی محەمەد سۆڤێت دانی بەحکومەتەکەی دانا و دواتر خیانەتی لێکرد.
١٥. خەباتی نەتەوایەتی
خەباتی ھەردوکیان بوو بەدەستپێک بۆ بوژانەوەی خەباتی نەتەوایەتی لەباشور و رۆژھەلاتی کوردستان.
١٦. خێزانداری
ـ شێخ مەحمود دوو جار ھاوسەرگیری کردوە.
ـ قازی محەمەد یەک جار ھاوسەرگیری کردوە.
١٧. مردن
ـ شێخ مەحمود بەدەرزی ژەھر شەھید کرا.
ـ قازی محەمەد لەسێدارەدرا.
١٨. تەمەن
ـ شێخ مەحمود ۷٥ سال ژیاوە.
ـ قازی محەمەد ٤۷ سال ژیاوە.
١٩. نازناو
ـ نازناوی شێخ مەحمود مەلیکە.
ـ نازناوی قازی محەمەد پێشەوایە.


‌‌‌
12/13/2016 7:09:04 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ