کۆبوونەوەی سێ لایەنە ئیسلامیەکە لە سلێمانی دەستی پێکرد
بزاڤ پرێس:
کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی سێ لایەنە ئیسلامیەکە لەشاری سلێمانی دەستیپێکرد.
پەیامنێری بزاڤ پرێس ڕایگەیاند:"شاندی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوە ئیسلامی گەیشتنە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و کۆبوونەوەکەیان دەستپێکردووە".
ڕاشیگەیاند:"لەکۆبوونەوەکەدا پرسی یەکگرتن و کاری ھاوبەشی نێوانیان لە داھاتوودا باس دەکەن".
بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ پرێس، لەکۆبوونەوەکەدا کەسانی سەربەخۆ و پاڵپشت بەپاشخان وباگراوەندی فکری ئیسلامی بەشدارن و بڕیاریشیانداوە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نابەستن و ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان نابێت.
|