هەواڵ

کارمەندێکی پاسەوانی سنور لە ڕووباری سیرواندا خنکا


بزاڤ پرێس:ژيار كاميل

پۆلیسی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، کارمەندێکی پۆلیسی پاسەوانی سنوری ھەڵەبجە لە ئاوی ڕووباری سیرواندا خنکا و لە کاتی ئەرکی فەرمیدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سنوری گوندی سازانی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە کارمەندێکی پۆلیسی فەوجی دووی پاسەوانی سنوری ھەڵەبجە لە ڕووباری سیرواندا خنکاوە و تەرمەکەشی لەکاتی ئەرکی فەرمیدا دۆرزاوەتەوە".

ڕاشیگەیاند:"کارمەندەکە ناوی (م.م.م) تەمەن ٢٧ ساڵە و دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە/گەڕەکی کانیە قولکەیە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ھەڵەبجە کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە".


‌‌‌
12/31/2016 4:39:53 PM
Print Friendly and PDF