هەواڵ

بارودۆخی دەوروبەری بەغدا نائارامە


بزاڤ پرێس:

ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دوپاتی کردەوە کەوا بارودۆخی ئەمنی دەوروبەری شاری بەغداد نا ئارامە.

سەعد مەتڵەبی ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند پایتەخت پلانێکی ئەمنی تووند و تۆڵ و گشتگیری نیە ، بۆیە ناکرێت بۆ ھەندێک شوێنی ناو بەغدا گرینگی پێبدرێت لەسەر بەرژەوەندی ناوچەکانی تری بەغدا بێت".

مەتڵەبی وتیشی بارودخی قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری بەغدا لە رووی ئەمنیە زۆر خراپە ، و بێ سەروبەرە".


ر.ب


‌‌‌
12/31/2016 8:38:00 PM
Print Friendly and PDF