هەواڵ

لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی عێراق میوانداری وەزیری تەندروستی دەکات


بزاڤ پرێس:

لیژنەی نەزاھەی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ھەفتەی داھاتو لەسەر بارودۆخی تەندروستی لە عێراقدا میوانداری وەزیری تەندروستی عێراقی دەکات.

سەرچاوەکانی ھەواڵ لە نەزاھەی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاویان کردەوە کەوا ھەفتەی داھاتو لە پەرلەمانی عێراقی میوانداری وەزیری تەندروستی عێراقی و چەند وەزیرێکی تری حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی دەکرێت".

ھەروەھا نەزاھەی عێراقی داوای لە دیوانی چاودێری دارایی کردووە بە ناردنی ھەمو دۆسیەکانی گەندەڵی لە کۆن و تازەدا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت ، بۆئەوەش سەرجەمی بەرێوەبەرە پشکێنەرە گشتیەکانی سەر بە وەزارەت بانگھێشت بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

شابەنی باسە بریارە وەزیری سەرچاوە ئاویەکانیش بانگھێشت بکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت".



ر.ب


‌‌‌
12/31/2016 11:11:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ