هەواڵ

عەلی شەلال سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت


بزاڤ پرێس:

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئەحراری سەر بە سەدریەکان رایگەیاند بریاری داوە واژۆ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی عەلی شەلال سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بۆ لێپرسینەوە بانگھێشتی پەرلەمان بکات".

ھەروەھا عادل نوری وتەبێژی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەھۆی تێوەگلانی عەلی شەلال بە دۆسیەکانی گەندەڵیەوە واژۆ کۆکراوەتەوە کە بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".

نوری وتیشی ھەمو ئەو واژۆیانەی کۆکراونەتەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت ، بۆئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر".

شایەنی باسە دوای ئەوەی (٢٥) پەرلەمانتار واژۆیان لە دژی کۆکردەوە پەرلەمان بانگھێشتی دەکات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکات".

ر.ب


‌‌‌
12/31/2016 11:58:34 PM
Print Friendly and PDF