بەڵگەنامە

مەسعوود بارزانی: دەرسێکی وا بەئۆجەلان دەدەین کە بزانێ دونیا وانیە


بزاڤ پرێس-تایبەت

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست بزاڤ پرێس کەوتووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ھەڕەشەی لە عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری دەستگیرکراوی پەکەکە کردووە.

بارزانی لەم نامەدا داوای دڵنیایی لە یەکێتی دەکات تا ھێزەکانی لەبەرەی شەڕی دژی یەکێتی بکشێنێتەوە تا بیان نێرێت بۆ بەرەی شەڕی پەکەکە.

مێژووی نامەکە بۆ کاتی شەڕی ناوخۆ دەگەڕێتەوە، لەو کاتەی پارتی و یەکێتی لەناکۆکیدا بوون.

بارزانی لەبەشێکیە نامەکەدا دەڵێت "دەرسێکی وا بەئۆجەلان ئەدەین کەبزانێ دونیا وانییە وەک ئەو بۆخۆی تێگەیشتووە".

د.ع



‌‌‌
1/10/2017 2:25:28 PM
Print Friendly and PDF
1