مێژوو

لەنێوان (مەلا مستەفا) و (برایم ئەحمەد)دا


محەمەد سالار (پاشا)

١. لەدایکبون
ـ مەلا مستەفا لەسالی (۱۹٠۳) لەدایک بوە.
ـ برایم ئەحمەد لەسالی (۱۹۱٤) لەدایک بوە.
٢. شوێنی لەدایکبون
ـ مەلا مستەفا لەگوندی بارزان لەدایک بوە.
ـ برایم ئەحمەد لە سلێمانی لەدایک بوە.
٣. خانەوادە
ـ خانەوادەی مەلا مستەفا بنەمالەیەکی شۆرشگێر و بنەمالەیی و خاوەن رێبازی تایبەتی ئاینی بوون.
ـ خانەوادەی برایم ئەحمەد خانەودایەکی ئاسایی بون.
٤. کاریگەر
ـ مەلا مستەفا کاریگەر بوە بەشێخ عەبدوسەلام و شێخ ئەحمەدی برای.
ـ برایم ئەحمەد کاریگەر بوە بەرەمزی فەتاحی مامی.
٥. شۆرش
ـ مەلا مستەفا بەشداری ھەردوو شۆرشی بارزانی یەکەم و دوەم و کۆمار و شۆرشی ئەیلولی کردوە.
ـ برایم ئەحمەد بەشداری شۆرشی ئەیلولی کردوە.
٦. حیزب و رێکخراو
ـ مەلا مستەفا بەشدار بوە لەلیژنەی ئازادی و دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ـ برایم ئەحمەد بەشدار و دامەزرێنەری دەیان رێکخراوی سیاسی و رۆشنگەری بوە جگە لەکۆمەلەی ژیانەوەی کورد و پارتی و کەنەکە.
٧. قازی محەمەد
ـ مەلا مستەفا لەسالی (۱۹٤٥) پەیوەندی کردوە بەقازی محەمەد.
ـ برایم ئەحمەد لەسالی (۱۹٤۱) بوەتە نوێنەری کۆمەلەی ژیانەوەی کورد لەسلێمانی کەقازی محەمەد سەرکردە بوە تیایدا.
٨. پارتی
ـ مەلا مستەفا سالانی (۱۹٥۹ ـ ۱۹۷٥) پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرێوە بردوە.
ـ برایم ئەحمەد سالانی (۱۹٤۷ ـ ۱۹٥۸) پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرێوە بردوە.
٩. ناوی پارتی
ـ مەلا مستەفا ناوی پارتی نا (پارتی دیموکراتی کورد)
ـ برایم ئەحمەد ناوی پارتی نا (پارتی دیموکراتی کوردستان).
١٠. رۆژنامەگەری
ـ مەلا مستەفا ھیچ کارێکی رۆژنامەگەری نەکردوە.
ـ برایم ئەحمەد لەگۆڤاری گەلاوێژ و رۆژنامەی خەبات و رزگاری و دەیان رۆژنامە و گۆڤار و بلاوکرەوەی تر کاری رۆژنامەوانی کردوە.
١١. نوسین
ـ مەلا مستەفا ھیچ نوسینێکی نەبوە.
ـ برایم ئەحمەد جگە لەنوسینی ئەدەبی و رۆژنامەگەری لەنوسینی سیاسی پێشەنگ بوە لەوانە پەرتوکی (کورد و عەرەب) لەسالی (۱۹۳۷).
١٢. ئەدەب
ـ مەلا مستەفا ھیچ جۆرە نوسینێکی ئەدەبی نەبوە.
ـ برایم ئەحمەد شاعیر بوە و چیرۆک و رۆمانیشی نوسیوە وەک کوێرەوەری و ژانی گەل.
١٣. شۆرشی ئەیلول
ـ مەلا مستەفا کەسی یەکەمی خەبات و دەسکەوتی شۆرشی ئەیلول بوە.
ـ برایم ئەحمەد لەسالانی (۱۹٦۱ ـ ۱۹٦٤) کاریگەری ئەرێنی ھەبوە لەسەر شۆرش و لەسالانی (۱۹٦٥ ـ ۱۹۷٠) کاریگەری نێگەتیڤی ھەبوە لەسەر شۆرش.
١٤. رۆل
ـ مەلا مستەفا رۆلی سەربازی و قائیدی بینیوە لەناو پارتی.
ـ برایم ئەحمەد رۆلی سیاسی بینیوە لەناو شۆرشی ئەیلول.
١٥. خوێندن
ـ مەلا مستەفا ھیچ بروانامەکی خوێندنی نەبوە.
ـ برایم ئەحمەد بروانامەی بەکالریۆسی لەیاسا لەبەغدا ھێناوە و کاری پارێزەرایەتی و لێکۆلەر و دادوەری کردوە.
١٦. زمان
ـ مەلا مستەفا زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی زانیوە و ئاشنایەتی لەگەل روسی ھەبوە.
ـ برایم ئەحمەد زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی زانیوە.
١٧. تەمەن
ـ مەلامستەفا (۷٦) سال (۱۹٠۳ ـ ۱۹۷۹) ژیاوە.
ـ برایم ئەحمەد (۸٦) سال (۱۹۱٤ ـ ۲٠٠٠) ژیاوە.
١٨. دورخستنەوە
ـ ھەردوکیان لەسەر کاری کوردایەتی دورخرانەتەوە.
١٩. زیندان
ـ مەلا مستەفا زیندانی نەکراوە.
ـ برایم ئەحمەد زیندانی کراوە.
٢٠. خێزانداری
ـ مەلا مستەفا (۳) جار ژیان خێزانداری پێک ھێناوە.
ـ برایم ئەحمەد یەک جار ژیانی خێزانداری پێک ھێناوە.


‌‌‌
1/26/2017 10:36:42 PM
Print Friendly and PDF
123