مێژوو

سیفەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان


شوان رابەر

ھەرچەندە خۆش نیە ، یا وەکو پێویست قبوڵا ناکرێ ، ھەڵسەنگاندن بۆحزبێکی ئاوابکرێ ، وەک لێرەدا زۆر بەکورتی ھەندێ لەسیفەت و تایبەتمەندیایەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تان بۆدەخەمەروو ، وەکو سەرکردایەتی وبنکردایەتی و داب و نەریت و بەرێوەچوونی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆئەوەی سودی لێ وەربگرن ، بەپێ‌ی تێگەیشتن وخوێندنەوەی خۆم پارتی دیموکراتی کوردستان زیاترخاوەنی ئەم لەسیفەت و تایبەتمەندیایە ، ئیتر ئەم سیفەت و تایبەتمەندیانەش بە شیوەیەکی رێژەیین کەم تازۆر تیایداھەن ، ھەندێکیشیان چاک و ھەندێکیشیان خراپن بۆ کاری سیاسی رێخکراوەیی و ئیداری و دیموکراتیزەکردن ، ئەگەر چی خەلکێک باسەکەی من بەمەدح و خەلکێکیش بەزەمی تێدبگا ، وەلێ من بۆخۆم ھەقم لەوە نیە چونکە ئەوەی من بە پێ ی تێگەیشتنی خۆم لیکۆلینەوەیە ، دەکرێ لەھەندێ شتیشدا ھەلەبم ، پارتیش خراپەکانی چاک بکات و چاکەکانیشی چاکتر بکات :
پارتی حزبێکی کۆنە لە١٩٤٦ دروست بووە
پارتی خاونی خەبات و شۆڕشە
پارتی خاونی قوربانی زۆرە
پارتی حزبێکی بنەماڵەیی یە 
ئەوانەی سەرکردایەتی پارتی دەکەن پێشتریش خاوەنی شۆرش وخەباتی نەتەوەیی بوونە بە بنەماڵەیەکی شێخ زادە بەناوبانگن 
دامەزرێنەری پارتی مەلا مستەفای بارزان وەکو سەرکردەیەکی نەتەویی متمانەی زۆرە
سەرۆکی ئیستای پارتی کوری مەلا مستەفای بارزانە ، خاوەن خەبات و تەمەنە
پارتی پەیوەندیان لەگەڵا وڵاتە زلھێزە گرنگ و سەرەکیەکان بەھێزو پتەوە 
پارتی لەگەل تورکیاو سوریاو ئیران و ئیراق ھاوسنورە
پارتی وەکو مەزەب سوننەیە
لەدوای مردنی مەلا مستەفای بارزان کێشە لەنێو خانەوادەو بنەماڵەیان ھەبووە، بۆیە جیابونەوەیان لێ روداوە ، جیابوونەوەی وەک جیابوونەوەی شێخ محمد خالد لە ھەشتاکان وکورانی مەلا مستەفای بارزان لە حەفتاکان 
لەدوای ھەرەسھێنانی شۆرشی ئەیلول ناکۆکی لەنێو پارتی دا ھەبووە ، وەک دروست بوونی : لیژنەی تەحزیری و سەرکردایەتی کاتی و حزبی سوشیالیست و یەکێتی و...ھتد . 
سەرانی پارتی پارێزگارو پاوان خوازبوون 
سەرانی پارتی بۆخۆیان بەشداری شەرناکەن 
ئازادی لە پارتی دا کەمە
توندوتیژی و یەکبڕیاری و ترساندن و فشارو چاودێری و ئیجرائات لەپارتی زۆرە
خەڵکی خوار بنەماڵە جورئەت و ئیقدام وسەلاحیەت و ھەناسەو مجالی کەمە.
پارتی دەسڵاتی بەھێزە
پارتی پارەی زۆرە، 
پارتی پشتی بەدەرەوە ئەستوورە، 
پارتی زیاتر حزبێکی ھەوالگری و موحافیزکارە 
گرنگی زۆر بە خەلک کڕین دەدا
پارتی بڕوای بەدەستاو دەستکردنی دەسەڵات نییە بۆ جگەلە خانەوادەی بارزان ، 
پارتی فڕوفێڵا وساختەکاری و ترساندن و گرتن و تۆڵەکردنەوەی ھەیە، 
پارتی رێگە بەھەڵکەوتنی جگە لەبنەماڵەی خۆیان نادەن
پارتی لەسەر ئەساس وەلائو گوێرایەلی بۆبنەماڵە سەنگ بەمسئولانی دەدا، 
پارتی یەک سەرکردایەتی و یەک بنەمالەیە. 
بنەماڵەی بارزانی مسئولەکان بۆ پۆستە دیاری دەکا
پارتی زۆر کاربە لائیحەو پەیرە و پرانسپیەکانی حزب ناک
کۆنگرەکانی پارتی زیاتر شکلین 
خەلک لەناو پارتی دەسەلاتی گرنگی نیەو کاری گەورەی پێناکرێ و ، زانیاری گرنگیان نیە جگە لە بنەمالەی بارزانی
پارتی رێژەی ئافرەتی لە سەرکردایەتی کەمە
پارتی کەسی گەنجی لەنێو سەرکردایەتی نیە
پارتی چەندان کۆنگرەی لەکاتی خۆی نەبەستووە
خاڵی ھەرە بەھێزی پارتی کاک مسعود بارزانی یە
پارتی کێشەو دەستەگەری تێدا زۆرە
پارتی بە پارەو ئیمتتیازات زۆر خەلک و کاری رایی کردووە
خەلک زۆرە لە پارتی لەبەر دەسەلات و ناچاری و بەرژەوەند لەگەل پارتی یە نەک لەبەر بڕواپێبوون و قەناعەت 
مەسئولە بالاکانی پارتی ناتوانن لە پارتی دانیشن و رەخنەی زەق لە پارتی بگرن
پارتی زیاترلەسەر ئەساسی وەلائو ئینتیما ماف و ئیمتیازات بە خەلک دەدا نەک لەسەر ئەساسی خزمەت و نەتەوەو نیشنیمانپەروەی
پێکھاتەکانی مەسیحی و تورکمان و یەزیدی و ئەرمەنی لەگەل پارتین
عەرەبی سوننە تەئیدی پارتی دەکەن
پارتی کێشەی لەگەل زۆر لە حزبەکانی کوردستانی گەورە ھەیەو ، دۆست و دوژمنی ھەن
خەلکی سەردەمی کومەتی حزبی بەعس لەگەل پارتی زۆرن
پارتی زیاتر خەلک و جوگرافیای کوردستانی لەبەر دەستە
پارتی پایتەخت و حکومەت و سوپاو دەسەلاتی زۆرینەی کوردستانی بەدەستە
پارتی تا ئێستا لەھەمو حزبەکان زیاتر ئەندام و دەنگدەری ھەیە جابەھەر چۆنێک بێت
پارتی گرنگی بە شێخ و مەلا و ئاغاکانی خۆی داوە
پارتی سودی زۆری لە ھاتنە ناوەوەی سۆسیالیست و پارتی گەل و پاسۆک کرد لە سالی نەوەدەکان
پارتی ئەزموونی ھەمەلایەنە زۆرە
پارتی و بارزانی لە دونیا ناسراو و دان پێداھێنراون و تەعامولیان لەگەلدا دەکرێ ، بەتایبەت لە عالەمی عەرەبی
پارتی لە بەرەی دژە تیرۆرە ، ئەمرۆ گرنگی زۆری پێدەدرێ
پارتی لەرووی سوپاو چەک بەھێزترین حزبی کوردستانە
پارتی بەگشتی ھێزێکی زۆر شەڕکەر نیە ، وێرای ئەوەی لەخەلکێک بۆ خەلکێک و لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەک دەگۆڕێ 
پارتی پەلکیشی ھێزی بێگگانەی کردووە لەشەرەکانی ناوخۆ
پارتی شەڕی ناوخۆ و براکوژی لەگەل چەندان حزبی کوردستانی گەورەدا کردووە
بەرپرسەبالاکانی پارتی زۆر دەولەمەندن
گەندەلی و خراپەکاری لەناو دەسەلاتدارانی پارتی زۆرە لە حزب و لەحکومەت
خەلکی پارتی زۆر بەجددی بۆ پارتی کاردەکەن ، لە پارتی زۆر دەترسن
پارتی چاودێری بەسەر ئەندام و کادیران و بەرپرسانی خۆی دەکات 
پارتی توانای سزادانی خەلکی خۆی ھەیە ئەگەر بیکەن
پارتی خەلکی تایبەت و بەرپرسانی خۆی تێرو تەژی کردوون
پارتی ھۆکانی چاودێری و توانای بەدەستھێنانی زانیاری زۆرە و زۆر گرنگی بەوە دەدات
..... ھتد .


‌‌‌
2/13/2017 11:35:05 AM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ