مێژوو

سیفەتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان


شوان رابەر

ھەرچەندە خۆش نیە ، یا وەکو پێویست قبوڵا ناکرێ ، ھەڵسەنگاندن بۆحزبێکی ئاوابکرێ ، وەک لێرەدا زۆر بەکورتی ھەندێ لەسیفەت و تایبەتمەندیایەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تان بۆدەخەمەروو ، وەکو سەرکردایەتی و بنکردایەتی و داب و نەریت و پەیڕەو پڕۆگرام و بەرێوەچوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆئەوەی سودی لێ وەربگرن ، بەپێ‌ی تێگەیشتن و ئەزموون و وخوێندنەوەی خۆم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زیاترخاوەنی ئەم سیفەت و تایبەتمەندی و ھەلسوکەوتانەیە ، ئیتر ئەم سیفەت و تایبەتمەندیانەش بە شێوەیەکی رێژەیین کەم تازۆر تیایداھەن ، ھەندێکیشیان چاک و ھەندێکیشیان خراپن بۆ کاری سیاسی و رێخکراوەیی و ئیداری و دیموکراتیزەکردن ، ئەگەر چی خەلکێک باسەکەی من بەمەدح و خەلکێکیش بەزەمی تێدبگا ، وەلێ من بۆخۆم ھەقم لەوە نیە چونکە ئەوەی من بە پێ ی تێگەیشتنی خۆم لیکۆلینەوەیە ، دەکرێ لەھەندێ شتیشدا ھەلەبم ، لەھەندێ شتیشداراست ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش خراپەکانی خۆی چاک بکات و چاکەکانیشی چاکتر بکات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە گەل و نیشتیمان بکەن :
یەکێتی حزبێکی کۆنە لەسالی ١٩٧٠ وەکو کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان دامەزرا ، دواتر لە ١٩٧٥ وەکو حزب یەکێتی دامەزرا ، دواتر لە سالی ١٩٧٦ وەکو شۆرش و خەباتی چەکداری دەستی پێکرد ، ئەم تاریخانە زیاتر بە دامەزراندنی یەکێتی دادەنرێن .
یەکێتی خاوەنی خەبات و شۆڕشی شارو شاخە
یەکێتی خاوەنی قوربانی دانی زۆرە
یەکێتی حزبێکی جەبھەیی ھاوپەیمانی یەکگرتووی فرەباڵە ، سەرەتا لە کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و خەتی گشتی پێکھاتووە .
ئەوانەی سەرکردایەتی یەکێتی یان دەکرد پێشتریش خاوەنی شۆرش وخەباتی نەتەوەیی بوونە ، سکرتێری یەکەم کە مام جەلالە لە بنەماڵەیەکی شێخ زادەیە ، ھەندێ سەرکردەی تریش یان پێشتر لە شۆرشی ئەیلول سەرکردەو بەرپرس و فەرماندە بوون 
دامەزرێنەری یەکێتی مام جەلالە وەکو سەرکردەیەکی نەتەویی متمانەی زۆرە
سەرۆکی ئێستای یەکێتی مام جەلالە کوری شێخ حسام الدینی تالەبانە ، خاوەن خەبات و تەمەنێکی زۆرە ، ئێستا نەساغە ، ناتوانێ حزب بەرێوە ببا ، بۆیە حزبەکە دوچاری بێ سەرکردەیی و گیرو گرفتی ھەمەلایەنی زۆر بووە
یەکێتی پەیوەندیان لەگەڵا وڵاتە زلھێزە گرنگ و سەرەکیەکان بەھێزو پتەوە وەلێ بەقەد پارتی نیە
یەکێتی لەگەل ئێران و ئێراق ھاوسنورە
یەکێتی وەکو مەزەب سوننەیە ، وەکو ئایدیۆلۆژیاو ناسنامەو پەیرەویش حزبێکی عەلمانی یە سۆسیال دیموکراتە
یەکێتی لەدوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال کێشەی زۆر لەنێوان حزبەکەیان سەری ھەلداوە ، یۆتە چەن ناوەند و بریارو ناوچەو سەرکردایەتی و کوتلەو بنەمالەگەری ، بۆیە کێشە و ململانێ زۆری تێدا سەرھەلداوە 
لەدوای ھەرەسھێنانی شۆرشی ئەیلول ناکۆکی لەنێو پارتی دا ھەبووە ، وەک دروست بوونی : لیژنەی تەحزیری و سەرکردایەتی کاتی و حزبی سوشیالیست و یەکێتی و...ھتد یەکێتی زیاتر لەو کات و سات و ھەلو مەرجە دروست بوو. 
سەرانی یەکێتی زیاتر ئازادو سەربەست و رێگە پێدەرن
سەرانی یەکێتی بۆخۆیان بەشداریان لەشەڕو شۆڕداکردووە ، و قوربانی بەخۆ دەدەن
ئازادی لە یەکێتی دا زۆرە ، مسئولەکانیان چاونەترس و پێکران لەناو حزبی خۆیان
توندوتیژی و یەکبڕیاری و ترساندن و فشارو چاودێری و ئیجرائات لە یەکێتی کەمە
خەڵکی خوار بنەماڵە لە یەکێتی دا جورئەت و ئیقدام وسەلاحیەت و ھەناسەو مجال یان ھەیە
یەکێتی دەسەڵاتی بەھێزە بەلام وەکو پارتیش نا
یەکێتی پارەی زۆرە، بەلام وەکو پارتیش نا
یەکێتی پشتی بەدەرەوە ئەستوورە ، بەلام وەکو پارتیش نا
یەکێتی زیاتر حزبێکی رێنسانسی و ئازادە ، کەمتر ھەوالگری و موحافیزکارە ، وێرای ئەوەی گرنگی بەزانیاری دەستخستن دەدا
یەکێتی سەرەتا تا راپەرینیش زیاتر حزبێکی ئایدیۆلۆژی بوو زۆر کاری لەسەر بێباوەرکردنی خەلکی کوردستان و ئەندام و کادیرانی دەکرد بەرانبەر بە ئیسلام ، ئێستا ئەمەی تێدا کال بۆتەوە
یەکێتی گرنگی زۆر بە خەلک کڕین نادا ، ئێستا کاریگەرێکی ئەوتۆی نیە لەم بوارە 
یەکێتی بڕوای بەدەستاو دەستکردنی دەسەڵات ھەبوو ، بەس ئێستانا ، ئێستا دەسەلاتی یەکێتی لەلایەن خانەوادەی تالەبانی یەوە دەستی بەسەرداگیراوە ، لەو پێناوەدا زۆر جارپێشێلی پەیرەوو پرانسیپەکانیش دەکرێت 
یەکێتی فڕوفێڵا وساختەکاری و ترساندنی ھەیە، 
یەکێتی پێشتر رێگەی بەھەڵکەوتنی جگە لە سکرتێرو بنەماڵەی خۆیان دەدا ، بەس ئێستا بەم شێوە نیە
یەکێتی ئێستا لەسەر ئەساسی وەلائو گوێرایەلی بۆ بنەماڵە و تەکەتولەکان سەنگ و دەسەلات بەمسئولانی دەدا، پێشتر وانەبوو
یەکێتی پێشتریەک سەرکردایەتی بو و ، یەک بنەمالە نەبوو ، بەس ئَیستا گۆراوە. 
بنەماڵەی تالەبانی تاراددەیەکی زۆر مسئولەکان بۆ پۆستەکان دیاری دەکەن ، پێشتر سێ کوتلە دیاریان دەکردو رۆلیان ھەبوو ، مام جەلال و کاک نەوشیروان و کاک کۆسرەت
یەکێتی پێشتر زۆر کاری بە لائیحەو پەیرە و پرانسپیەکانی حزب دەرکرد ، ئێستا ئاوا نیە
کۆنگرەکانی یەکێتی پێشتر زیاتر جددی و جێ ی ململانێ و دەستاودەستکردن و گۆرانکاری بوون ، ئێستا لەبەر کێشەو کوتلەگەری جەسارەت ناکەن کۆنگرەش بەستن
خەلک جگەلە بنەمالەی تالەبانی لەناو یەکێتی دەسەلاتی گرنگی ھەیەو کاری گەورەی پێ دەسپێردرێ و ، زانیاری گرنگیان لایە و رۆل دەبینن
یەکێتی رێژەی ئافرەتی لە سەرکردایەتی کەمەو لەنێو مەکتەبی سیاسی نیە
یەکێتی کەسی گەنجی لەنێو سەرکردایەتی کەمەو لە مەکتەبی سیاسی نیە
یەکێتی ھیچ کۆنگرەیەکی لەکاتی خۆی دا نەبەستووە ن زیاتر بە کۆنفرانس و پیلینیۆم تاویزی کردۆتەوە
خاڵی ھەرە بەھێزی یەکێتی مام جلال تالەبانی یە
یەکێتی ی کێشەو دەستەگەری تێدا زۆرە
یەکێتی خراپەکاری و گەندەلی تێدا زۆرە 
یەکێتی بە پارەو ئیمتتیازات زۆر خەلک و کاری رایی کردووە
خەلک زۆرە لە یەکێتی لەبەر دەسەلات و ناچاری و بەرژەوەند لەگەل یەکێتی یە نەک لەبەر بڕواپێبوون و قەناعەت و مەبدەئ
مەسئولە یەکێتی دەتوانن لە یەکێتی دانیشن و رەخنەی زەقی لێبگرن
یەکێتی تاراددەیەک لەسەر ئەساسی وەلائو ئینتیما ماف و ئیمتیازات بە خەلک دەدا نەک لەسەر ئەساسی خزمەت و نەتەوەو نیشنیمانپەروەی
خەلکێکی کەمی مەسیحی و تورکمان و یەزیدی و ئەرمەنی لەگەل یەکێتی ین
خەلکێکی کەمی عەرەبی سوننە تەئیدی یەکێتی دەکەن
یەکێتی کێشەی لەگەل زۆر لە حزبەکانی کوردستانی گەورە ھەیەو ، دۆست و دوژمنی ھەن
خەلکی سەردەمی حزبی بەعس لەگەل یەکێتی ھەن
یەکێتی خەلک و جوگرافیایەکی باشی کوردستانی لەبەر دەستە
یەکێتی ی پایتەخت و حکومەت و سوپاو دەسەلاتی زۆرینەی کوردستانی لەبەردەست نیە
یەکێتی تا ئێستا دەنگدەری زۆری کەم کردۆتەوە لەچاو جاران
یەکێتی زۆر گرنگی بە شێخ و مەلا و ئاغاکان نە داوە
یەکێتی ی سودی زۆری لە ھاتنە ناوەوەی خەلکێکی سۆسیالیست و پاسۆک و زەحمەتکێشان وەرگرت 
یەکێتی ھاوپەیمانی لەناو خۆ ھەن ، بەس کە م و لاوازن
یەکێتی زەرەرو زیانێکی گەورەی بە جیابوونەوەی گۆڕان و نەخۆش کەوتنی تالەبانی و شەڕی ناو خۆو لەدەست دانی ھەولێرو ئاوارەبوونی لێکەوت
یەکێتی ئەزموونی ھەمەلایەنە زۆرە
یەکێتی و تالەبانی لە دونیادا ناسراو و دان پێداھێنراوە و تەعامولیان لەگەلدا دەکرێ ، بەتایبەت لە لایەن ئێران و بەغداو ...ھتد
یەکێتی لە بەرەی دژە تیرۆرە ، ئەمرۆ گرنگی پێدەدرێ ، ئێران بەرگریەکی جددی لێ دەکات
یەکێتی لەرووی سوپاو چەک بەھێزن لەچاو حزبەکانی جگەلەپارتی
یەکێتی بەگشتی ھێزێکی زۆر شەڕکەرە ، وێرای ئەوەی لەخەلکێک بۆ خەلکێک و لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەک دەگۆڕێ 
یەکێتی پەلکیشی ھێزی بێگگانەی کردووە لەشەرەکانی ناوخۆ
یەکێتی شەڕی ناوخۆ و براکوژی لەگەل چەندان حزبی کوردستانی گەورەدا کردووە
بەرپرسەبالاکانی یەکێتی زۆر دەولەمەندن لەچاو حزبەکانی جگەلەپارتی
گەندەلی و خراپەکاری لەناو دەسەلاتدارانی یەکێتی زۆرە لە حزب و لەحکومەت
خەلکێکی یەکێتی زۆر بەجددی بۆ یەکێتی کاردەکەن 
یەکێتی چاودێری و دەسەلاتی بەسەر ئەندام و کادیران و بەرپرسانی خۆی دا کەمە
یەکێتی توانای سزادانی خەلکی خۆی کەمە
یەکێتی خەلکی تایبەت و بەرپرسانی خۆی تێرو تەژی کردوون
یەکێتی ھۆکانی چاودێری و توانای بەدەستھێنانی زانیاری باشەو گرنگی پێ دەدات 
خەلکێک ئێستا لە یەکێتی پەیوەندیان لەگەل پارتی خۆشە
..... ھتد .


‌‌‌
2/15/2017 11:38:44 PM
Print Friendly and PDF
123