مێژوو

لەنێوان (د. خەسرەو گول محمد) و (مەسرور بارزانی)دا


محەمەد سالار (پاشا)

١. ناوی تەواو
د. خەسرەو: خەسرەو گوڵ محمد مەلک
مەسرور بارزانی: مەسرور مەسعود مێگفی محمد.
٢. ساڵی لەدایکبون
د. خەسرەو: لەساڵی (۱۹٤۹) لەدایکبوە.
مەسرور بارزانی: لەساڵی (۱۹٦۹) لەدایکبوە.
٣. شوێنی لەدایکبون
ـ د. خەسرەو: لەشاری خانەقین لەدایک بوە.
ـ مەسرور بارزانی: لەدەڤەری بارزان لەدایک بوە.
٤. بروانامە
ـ د. خەسرەو: کۆلێجی ڤێرتەنەری لەبەغدا تەواو کردوە.
ـ مەسرور بارزانی: زانستە سیاسییەکانی لەواشنتۆن تەواو کردوە.
٥. ئەو حیزبانەی کاری تێدا کردوە
ـ د. خەسرەو: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمان کوردستان.
ـ مەسرور بارزانی: تەنھا پارتی دیموکراتی کوردستان.
٦. دەستپێکی کاری حیزبایەتی
ـ د. خەسرەو: یەکەمین کاری حیزبایەتی بۆ ساڵی (۱۹٦٤) دەگەرێتەوە لەتەمەنی (۱٥) ساڵی.
ـ مەسرور بارزانی: یەکەمین کاری حیزبایەتی بۆ ساڵی (۱۹۸٥) دەگەرێتەوە لەتەمەنی (۱٦) ساڵی.
٧. ئەرکەکانی لەحیزبدا
ـ د. خەسرەو: 
(ڕ) لەپارتیدا:
~ لەساڵی (۱۹٦٤) وەک تەتەر لەرێکخستنەوەی پارتی کاری کردوە لەشاری بەغدا.
~ لەساڵی (۱۹٦٦) پەیوەندی کردوە بەریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
~ لەساڵی (۱۹٦۷ ـ ۱۹٦۸) لەرێکخستن کاری کردوە.
~ لەساڵی (۱۹۷۲) بەئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان ھەڵبژێرراوە.
(ب) لەیەکێتیدا:
~ لەساڵی (۱۹۷٦) پەیوەندی کردوە بەریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانەوە.
~ لەساڵی (۱۹۷۷) پلەی ئەندامێتی لەکۆمەڵە پێدراوە و ناوی نھێنی (ئارام)ی وەرگرتوە.
~ لەساڵی (۱۹۸۲) بوەتە بەرپرسی کەرتی شەھید جەبار لەبەغدا.
~ لەساڵی (۱۹۹۲) بوەتە کارگێری مەلبەندی یەک.
~ لەساڵی (۱۹۹۲) بەشداری کردوە لەدامەزراندنی دەزگای زانیاری.
~ لەساڵی (۱۹۹٤) بوەتە جێگری لێپرسراوی دەزگای زانیاری.
~ لەساڵانی (۱۹۹۹ ـ ۲٠٠۳) بوەتە بەرێوەبەری ئاسایشی گشتی.
~ لەساڵی (۲٠٠۱) لەکۆنگرەی دوەمی یەکێتی بەئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی ھەڵبژێررا.
~ لەساڵی (۲٠٠۳) بوەتە لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدا.
~ لەساڵی (۲٠٠٤) بوەتە لێپرسراوی دەزگای زانیاری.
~ لەساڵی (۲٠۱٠) لەکۆنگرەی سێیەمی یەکێتی بەئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێرا.
~ لەساڵی (۲٠۱۲) بوەتە لێپرسراوی گشتی ئاسایشی ھەرێم و جێگری راوێژکاری ئاسایشی ھەرێم.
ـ مەسرور بارزانی
~ لەساڵی (۱۹۸٥) پەیوەندی کردوە بەریزەکانی پێشمەرگەوە.
~ لەساڵی (۱۹۸۸) بەشداری کردوە لەشەری خواکورک.
~ روداوەکانی پارتی و راپەرینی بەکامێرا تۆمار کردوە.
~ لەساڵی (۱۹۹۸) گەراوەتەوە کوردستان و بوەتە سەرۆکی ئاژانسی پاراستن.
~ لەساڵی (۱۹۹۹) بوەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.
~ لەساڵی (۲٠٠٥) دەزگای خێرخوازی بارزانی دروست کردوە.
~ لەساڵی (۲٠۱٠) دەنگی یەکەمی کۆنگرەی بەدەست ھێناوە و بوەتە ئەندامی مەکتەی سیاسی.
~ لەساڵی (۲٠۱۲) بوەتە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم.
~ لەساڵی (۲٠۱۳) بوەتە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی لەدھۆک.
٨. پەرلەمان
ـ د. خەسرەو: لەساڵی (۱۹۹۲) بوەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
ـ مەسرور بارزانی: کاری پەرلەمانی نەکردوە.
٩. زیندان
ـ د. خەسرەو: دوو جار زیندانی کراوە.
ـ مەسرور بارزانی: ھەرگیز زیندانی نەکراوە.
١٠. دورخستنەوە
ـ د. خەسرەو: دورخراوەتەوە بۆ رومادی.
ـ مەسرور بارزانی: ھەرگیز دورنەخراوەتەوە.
١١. ئاراستە
ـ د. خەسرەو: خاوەنی ھیچ ئاراستەیەک نیە لەیەکێتیدا و بەلایەنگری باڵی دەست رۆشتوو ئەژمار دەکرێت.
ـ مەسرور بارزانی: خاوەنی ئاراستە و لایەنگری خۆیەتی.
١٢. راگەیاندن
ـ د. خەسرەو: خاوەنی ھیچ دەزگایەکی راگەیاندن نیە.
ـ مەسرور بارزانی: خاوەنی دەزگای کوردستان ۲٤ و رۆژنامەی (باس)ە.
١٣. ھەواڵگیری
د. خەسرەو: دەزگای زانیاری کەسەرپەرشتی دەکات
ـ لەساڵی (۱۹۹۲) دامەزراوە.
ـ ئەنجومەنێک بەرێوەی دەبات.
ـ ھیچ لۆگۆیەکی نیە و توانای لێپرسینەوەی سنوردارە.
ـ ھیچ ئاماژەیەکی پێ نەدراوە لەپەیرەوی ناوخۆ.
مەسرور بارزانی: ئاژانسی پاراستن کەسەرپەرشتی دەکات
ـ لەساڵی (۱۹٦٦) دامەزراوە.
ـ بریارەکان مەرکەزین.
ـ لۆگۆی ھەیە و دەسەڵاتی رەھایە.
ـ لەپەیرەوی ناوخۆ ئاماژەی پێدراوە.
١٤. تواناکان
ـ د. خەسرەو: بەتوانای خۆی سەرجەم بەرپرسیارێتیەکان گەشتوە.
ـ مەسرور بارزانی: بەھۆکاری خانەوادەکەی و خۆی بەبەرپرسیارێتییەکان گەشتوە.
١٥. شۆرش
ـ د. خەسرەو: بەشداری شۆرشی ئەیلول و نوێی کردوە.
ـ مەسرور بارزانی: بەشدارییەکی رەمزی لەشۆرشی گوڵان کردوە.
١٦. کار
ـ د. خەسرەو: تەنھا کاری ھەواڵگیری و سەربازی دەکات، ھاوکاری سیاسییەکانیش دەکات.
ـ مەسرور بارزانی: لەپاڵ کاری ھەواڵگیری و سەربازی کاری سیاسیش دەکات.
١٧. میدیا
ـ د. خەسرەو: ھیچ چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی نیە.
ـ مەسرور بارزانی: چاوپێکەوتنی تەنھا لەگەڵ میدیایی بیانی و حیزبەکەی ئەنجام دەدا.
١٨. زمان
د. خەسرەو: زمانەکانی عەرەبی و کوردی و فارسی دەزانێت.
مەسرور بارزانی: زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی دەزانێت.
١٩. خێزانداری
د. خەسرەو: خێزاندارە.
مەسرور بارزانی: خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە.


‌‌‌
3/16/2017 9:31:58 PM
Print Friendly and PDF
123