هەمەڕەنگ

لەگەرمیان بینەری شانۆ تۆراوە


لەگەرمیان بینەری شانۆ تۆراوە

بزاڤ پرێس:

شانۆ دەمێکە بینەری لەدەستداوەو کاروباری شانۆ زۆر کەمبوەتەوە.


چیا نووری  شانۆکار لە گەرمیان لەسەر بارودۆخی ھونەرو شانۆ تایبەت بە بزاڤ پرێس ڕایگەیاند:ھونەر بە گشتی و شانۆ بە تایبەتی لەم بارودۆخەدا زور بە بارێکی نا ھەمواردا تێ دەپەڕێت و کاری شانۆش لە ئێستایا زۆر کەمبوەتەوە.


ھەروەھا وتیشی : من ئەگەر باسی شانۆ لە گەرمیان بکەم دەمێکە بینەری شانۆ تۆراوە لەم شارە ،ھۆکاری کەمبونەوەی کاری شانۆیی لەلایەن شانۆکارانەوە ،ھۆکاری کەمبوونەوەی کاری شانۆییە لەلایەن شانۆکارانەوە بەڵام لە شارەکانی وەک سلێمانی و ھەولێر و چەند شارێکی تر تا ڕادەێک باشترە
بەڕاستی بابەتی ھونەر لە گەرمیان لە ساڵی ٢٠١٤وە بەتەواوی پشتگوێ خراوە و ئەو کارە شانۆیانەش کە کراوە زۆرینەی خۆبەخشی بووە.





ئاماژەی بەوەش کرد: چەندین جار داواکاریمان ھەبووە بۆ ئەم بابەتە  بەڵام بە داخەوە وەڵام نەدراوەتەوە ،بۆیە داواکاری ئێمەی شانۆکاران بۆ سنوری گەرمیان تەنھا ھاوکارمان بن لەکارەکانمان بەتایبەت لە ڕووی مادیەوە
لەبەرئەوەی ئەو کارانەی کە خۆبەخش کراوە شانوکاران حەز و خولیاێک لە ناخیاندا ھەبووە بۆ کارەکانیان بەڵام ئێستا بەتەواوی لاواز بووە و ئارەزووی شانۆ لای شانۆکاران زیاتر بووە ،بۆیە داواکاریمان لە بەرپرسان و ڕۆشنبیران تەنھا ھاوکاری کردنمانە بە لایەنی مادی.



وتیشی:بەراستی ھەرکەسێک ھونەری خۆی خۆش بوێت ئەوا ھونەر بەگشتی قوربانیدانی دەوێت ،جا ئەگەر ئافرەت بێت یان پیاو بێت بەتایبەت شانۆ کە بابەتەکە دەربارەی شانۆیە.


‌‌‌
4/21/2017 7:53:26 PM
Print Friendly and PDF