هەواڵ

قەرەتەپە.. بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال 

ئەمشەو لەسنووری قەرەتەپە بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبیدا تەقیەوە و کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند :"ئەمشەو لەسنووری قەرەتەپە بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبیدا تەقیەوە".

وتیشی :" بەوهۆیەوە جێگری بەرپرسی حەشدی شەعبی  بەناوی (علی حسین خورشید) شەهید دەبێ و سێ سەربازی دیکەیان بریندار دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد :"بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژارلەکەلار کراون و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە".


‌‌‌
5/31/2017 1:51:46 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ