هەواڵ

له‌ماوه‌ى 2 مانگدا 900 مناڵ له‌ گه‌رمیان هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال 

به‌پێی ئامارى (نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون)، له‌ماوه‌ى 2 مانگدا (ئادار و نیسان) 900 مناڵ له‌ دایكبون له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا.


به‌پێی ئامارێکی نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون ، کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە رونیده‌كاته‌وه‌:" له‌مانگى ئادار دا (460) مناڵ له‌دایكبون، له‌و رێژه‌ له‌دایكبونه‌ 294 یان له‌ره‌گه‌زی نێر و 166 یان له‌ ره‌گه‌زی مێ بون، هه‌روه‌ك 307 مناڵیان به‌ سروشتى هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌و 153 یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی".

ھەروەھا ئەوەش ھاتووە:" له‌مانگى نیسان دا، 440 مناڵ له‌دایكبون، 252 مناڵیان له‌ ره‌گه‌زی مێ و 188 مناڵیش له‌ ره‌گه‌زی نێر بون، هه‌روه‌ك له‌و رێژه‌یه‌ 299 مناڵ به‌ سروشتى و 141 مناڵ به‌ رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی هاتونه‌ته‌ دونیاوه‌".


‌‌‌
5/31/2017 1:24:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ