هەواڵ

ترامپ پێچەوانەی پرۆتۆکۆلە دیبلۆماسیەکان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان ئەنجام ئەدات


بزاڤ پرێس:

بەھۆی ترسی لە دزینی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان و پێچەوانەی پرۆتۆکۆڵە دیبلۆماسیەکان دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ژمارە تلفۆنێکی تایبەت بەکار دەھێنێت بۆ پەیوەندی کردن بە سەرۆکی وڵاتانی جیھانی".

ئاژانسی ئاسۆشیتت پرێس رایگەیاند ترامپ لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی تایبەتەوە پەیوەند کردووە بە سەرۆکی وڵاتانی کەنەدا و مەسکیک".

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند: تا ئێستا چەند جارێک بۆ ھەر جارێک بە ژمارەیەکی تایبەت ترامپ پەیوەندی کردووە بە سەرۆکی فەرەنساوە ، بۆیە کاتێک سەرۆکی فەرەنسا بییەوێت پەیوەندی بە ترامپەوە یکات نازانین چۆن و بە ژمارەیەک پەیوەندی پێوە بکات".

شایەنی باسە ،سەرۆکی وڵاتان لە رێگەی فەرمی و کەناڵی تایبەتەوە پەیوەندی دەکەن جگە لە ترامپ نەبێت دور لە پرۆتۆکۆڵی دیبلۆماسی و لە ترسی دزین و بڵاوبونەوە و ئاشکرا کردنیان بە ژمارەی تایبەت پەیوەندی دەکات".

ر.ب


‌‌‌
5/31/2017 5:05:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو