هەواڵ

زانایانی عێراق: شێخ حەمدانی دوورە لە تیرۆرستان و بانگخوازێکی نیشتیمانپەروەرە


بزاڤ پرێس:

کۆمەڵەی زانایانی عێراقی رایگەیاند: شێخ یوسف حەمدانی جێگری یەکێتی زانایانی عێراقی دورە لە کاری ئیرھابی و یەکێکە لە زانا و بانگخوازە نیشتیمانپەروەرەکان".

خالید مەلا سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی عێراقی وتی" حەمدانی لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ئەمرۆ یەکێک بووە لەو کەسانەی لە کاری تیرۆر دور بووە و کەسێکی نیشتیمانپەروەر بووە تا ئێستا".

مەلا وتیشی" حەمدانی یەکێکە لە بانگخوازەکانی عێراق و یەکەم کەس بو لەگەڵمان بو بۆ دژایەتی کردنی فکری توندرەوی و کۆمەڵە توندرەوەکان و میلیشیاکان".

شایەنی باسە ، کۆمەڵەی زانایانی عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٧ لەبەرامبەر زیادبونی کاری توندرەوی دامەزراوە و داوای وتاری میانرەوی و دورکەوتنەوە لە تافیەتگەری دەکات".

ر.ب


‌‌‌
5/31/2017 5:06:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ